چاوەڕوان بووم لیژنەى لێكۆڵینەوە مەسعود بەرزانى و مەسرورى كوڕى بەسەر تاشراوى پیشان بدات

Thursday, 16/09/2010, 12:00

650 بینراوە



بەبڕواى من پارتى دیموكراتى كوردستان وەك حیزبێكى سیاسى لە كوردستان و نێچیر بەرزانى وەك كەسێكى نێو بنەماڵەى بەرزانى بێ ئاگاو بێبەرین لە تاوانى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەڵكو ئەوەى هەستاوە بەم تاوانە ئەوەى بەرنامەى بۆ داناوە و ئەوەى بڕیارى جێبەجێكردنى داوە خودى مەسعود بەرزانى و مەسرورى كوڕیەتى لەگەڵ متمانە پێكراوەكانى ئەو دوو شەخسە لەناو پاراستن,تەنانەت خودى نێچیر بەرزانیش ئاگاى لەم تیرۆرە نەبووە بەڵكو زۆریش نیگەران بووە بەو تیرۆرە ,دواتریش لەناو بنەماڵەدا ناڕەزاى دەربڕیوە,بە پێى قسەى كەسە نزیكە لە نێچیر بەرزانى,نێچیر بەرزانى زۆر حەزى كردووە ئەم دۆسییە گەورە بكرێت چونكە هەتا ئەم مەسەلەیە گەورەتر بێت مەسرورى ئامۆزاى بجوكتر دەبێتەوە و ڕووى راستەقینەى دەردەكەوێت,دەبوو مەسعودبەرزانى و مەسرورى كوڕى لەلایەن لیژنەى لێكۆڵینەوەى تیرۆركردنى ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان پیشاندرابان وەك دوو تاوانبارى تیرۆركردنى سەردەشت ئەو كات من باوەڕم بە لێكۆڵینەوەكەو ئەو لێژنەیە دەبوو بە بێ بیشانانى ئەم دوو كەسە وەك تاوانبارى سەرەكى تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان متمانەم بە لیژنەكەو لێكۆڵینەوەكە نەدەبوو هەروەها باوەڕ ناكەم هیچ كەسێكیتر دەستى لەم تاوانەدا هەبێت جگە لەو دوو كەسە.

زۆرجار بەرپرسانى كورد ئیدعاى سەروەرى یاسایان دەكرد منیش باوەڕم كردبوو هەربۆیە چاوەڕوان بووم ئەم سەروەرى یاساییە مەسعود بەرزانى بڕیاردەرى تیرۆرەكەو مەسرور پیلان داڕێژەرى تیرۆرەكەو ئەو چەند كەسەى كە جێبەجێكارى تیرۆرەكە بوون پیشانى خەڵك و ڕۆژنامەنووسان و بنەماڵەى سەردەشت عوسمان بدرابان وەك بكوژانى سەردەشت نەك خەڵكێكیتر كە من دڵنیام مەلا مستەفا چەندە دەستى هەیە لە تیرۆركردنى سەردەشت عوسمان ئەو كەسەى كە پیشاندراو ئەوانەشى بە ئەبجەدى ناویان بڵاو كرایەوە هەر ئەوەندە دەستیان هەیە لەو تیرۆرەدا بۆیە پیشاندانى ئەو كەسانە و ئەو سیناریۆیە هیچ گەمژەیەك باوەڕى پێناكات.



لێتان ناشارمەوە ئەو سیناریۆیە دەڵى منى خۆش كرد چونكە هیچ كەسێك بڕواى پێناكات خوانە كردە ئەگەر بهاتباو ئەم بنەماڵەیە هەروەك چۆن عەقڵى بازرگانى ئەكڕن بۆ ئەوەى زیارت دەوڵەمەند بن ئاوەهاش عەقلێێكیان بكڕیبا بۆ ئەوەى سیناریۆیەك بۆ كوشتنى سەردەشت عوسمان دروست بكات ئەوا بەشێوەیەك دەبوو كە ڕەنگە ئێستا منیش بڕوام بكردبا بەڵام لەبەر ئەوەى تەواوى عەقڵ غیاب بووە لە پرۆسەى سیناریۆكە و تەنها بوغز ڕق و قین لە پشت سیناریۆكەوە بووە بۆیە ئەو سیناریۆ لاوازەى لێبەرهەم هات ,

ئەوەشى وا دەكات بە تیرۆرستى بناسن لەبەر ئەو غەرەزە قێزەونەیە كە بەهۆى تیرۆرى سەردەشت عوسمانەوە حەیاو ئابڕوى هەزار ساڵەى بنەماڵەى بەرزانى چوو حەیا چونێك لە ئاش بەتاڵى مەلاى باوكیان و لە 31ى ئابى مەسعودى گەورەى ئەمڕۆیان قورستر .

بۆیە .



لە كۆتایدا دەڵێم

ئەگەر سەردەشت عوسمان ئەنسارو ئیسلام بیت

ئەوا منیش زەرقاوی و ئوسامەو مە لا عومەرى ئەفغانم

هەموو ئەمانەبم شانازى بێوە دەكەم

جونكە هاوڕێ و هاوخەباتى كاكە سەردەشت گیانم

دوزمنى بنەمالەى بەرزانى خائین و كوردكوزم
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە