شێخ جەعفەرهێزى پێشمەرگەى سوك كرد!

Tuesday, 01/02/2011, 12:00

1347 بینراوە


لە چەند رۆژى رابردودا لە لێدوانەكەى شێخ جەعفەردا بۆ هێزى پێشمەرگە وتى ئێمە وەك یارمەتى موچە ئەدەین بە پێشمەرگە بە مانایەكى روونتر وەك خێرێك كە چەند ساڵە لە سەر قائیمەى مووچە هەر بەناوى یارمەتیەوە بووە ....!كە واتە پێشمەرگەو كەسو كارى شەهیدان وەك سواڵكەر سەیر دەكەن ...
وە لە وەش سەیرتر ئەوەیە لە دژى مافەكانى خۆیان دەهێنرێنە سەر جادە لە ترسى راپەرینى جەماوەرى وە سەیرتر ئەوەیە هەموو پێشمەرگەیەك دەزانێت ئەم كاربە دەستانە لەسەر حیسابى حزب و بوجەى خەڵك...كە ئەچێتە گیرفانى مسئولەكانیانەوە وە ئەوەش زۆر وازحە كە هەموو پێشمەرگەیەك دەزانێت كە مسئولە كانیان یەك فلس لە گیرفانى خۆیان خەرج ناكەن بۆ كیلۆیەك تەماتەش ....ئەمە بێجگە لە موچەكانیان كە مانگانە بە رەسمى وەرى دەگرن ..بۆ نموونە لە فەرماندەیى گشتى هێزەكانى 70) مسئولێك هەیە بە ناوى هاشم كۆیى ..پلەكەى لیوایە خۆى مسئول ئیدارەیە كوڕە گەورەكەى بە ماوەى دووساڵ بووبە ڕائید لە پلەى ملازمیەوە...ئەمانەو هەزارەها مشەخۆرى وەك ئەمانە لە سەر بوجەى حزب خۆیان و ماڵ منداڵیان لە سەر بوجەى خەڵكى كوردستان دەژین بەبێ ئەوەى 250 دینارلەم پارەیە لە گیرفانى خۆیان سەرف بكەن هەرچیەكیان بوێت لە مۆنیكاو پارەو عەرزەو سەفەر بۆ لوبنان و ئەردەن و ئەورۆپا لە پارەى ئیدارەى هێزى پێشمەرگە سەرف دەكرێت ...ئەم هاشم كۆیى یە كە خانووەكەى كۆیى یەى درووست كە بەشى تەعمرات سەرپەرشتى دەكرد كە سەركەوت ناوێك مسئولیەتى لە سەر بووجەى پێشمەرگە ..... تەنانەت پارەى كومبارو تاقمە قەنەفەو ئەشایى ى ناو ماڵەكەشى بە پارەى وەستاو كرێكارەوە لە سەر بوجەى پێشمەرگە بووە لەم دوایە شدا لە سیتەك ڤێلاو باخى درووست كردووە برۆن ببینن.... ئەمانە هەمووى لە سەر بوجەى حزب بووە كەچى پێشمەرگە ى داماوئەرژێنە سەرجادە دژى مافە رەواكانى خۆیان ....ئە مەیە هەڵخەڵەتاندن و چەواشەكارى نەك خۆپیشاندان دژى گەندەڵى ئەم مسئولانە ....ئەمەیە موزایەدە كردنە بە پێشمەرگەو خوێنى شەهیدان وزیندانى سیاسى ئەمە خیانەتە نەك راپەرینى پاك و بێ گەردى خەڵك...!
پێشمەرگەیەكى دێرین


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە