بۆ به ڕێز دکتۆر فایه ق گوڵپی

Sunday, 29/03/2009, 12:00

1721 بینراوە


له نووسینێکدا به ناونیشانی له ساڵیادی کیمیابارانی سێوسێناندا، یه کیتی خۆی کیمیاباران کرد، دکتۆر فایه ق بابه تێکی نووسیوه ، که باس له چۆنیه تی به ڕێوه چوونی مه راسیمه که ده کات.
سه ره تا من نامه وێت له سه ر ئه دای کاری یه کیتی شتێک بڵێم چون من ئه ندامی یه کێتی نیم و نه به کاری خۆشمی
ده زانم له سه ر ئه و پرسه شتێک بڵێم ، به ڵکو ئه وه بۆ خۆیان جێدێلـم. ئه وه ی گه ره کمه له سه ری بدوێم خاڵی
سێیه می بابه ته که ی د، فایه قه که له بابه تێکی ڕه خنه ئامێزدا له سایتی کوردستان پۆست نووسیویه تی
.
د، فایه ق له نووسینه که یدا باس له که سێکی ماندوونه ناس یان ڕوونتر بێژم باس له شه هیدێکی زیندوو ده کات ئه ویش عه بدولکه ریم هه ڵه دنیه.
سه ره تا جه نابت نوسیووته که ئه و به ڕێزه ساڵی 1988 ته سلیمی ڕژێم بۆه وه و، له هه ڵمه ته کانی ئه نفالدا ڕیزه کانی پێشمه رگه ی جێهێشتووه، وه ده شڵێ که ئه و خزمه تکارێکی ڕژێمی به عس بووه!!!!!
به ڕێز جه نابی دکتۆر، ئێوه مافی ئه وه تان هه یه ڕه خنه تان له یه کێتی هه بێت و قامک بخه نه سه رکه موکوڕیه کان ، به ڵام به‌ مه‌زه‌نده‌ مافی ئه وه تان نیه تفه نگ به تاریکیه وه بنێن .
جه نابی دکتۆر بمبه خشه ئه گه ر بڵێم ته وای زانیاریه کانت هه ڵه ن سه باره ت به و به ڕێزه چونکه،

1. ئه و به ڕێزه ساڵی 1989 گه ڕاوه ته وه نه ک ساڵی 88، واته کاتێک ته واوی هێزی پێشمه رگه ی کوردستان و
سه رکردایه تی پارته کان له ڕۆژهه ڵاتی کوردستان و ئێران و به شێکی زۆریش ئاواره ی هه نده ران بوون ، که وابێ ئه و زاته نه ک هه ر خه ڵکی خۆی جێنه هێشتووه به ڵکو ده یان گوندنشینی له مردن ڕزگار کردووه، بۆ زانیاری زیاتر ئه توانیت زانیاری له جوتیاران وگوندنشینانی گۆپته په ودۆڵی جافایه تی وه ربگریت.

2. کاتیک که عه بدولکه ریم هه ڵه دنی به بڕیارێکی به ناو لێبوردنی ڕژێم هاته وه شار ڕاگوێزرا بۆ خزمه تی
سه ربازی وه ئه وانی به و بڕیاره ی ڕژیم گه ڕانه وه مه ترسیه کی زۆریان له سه ر بوو وه ک لێپێچینه وه و بێسه روشوێنکردن، به ڵام دوای چه ند مانگێک ئه و له سه ربازی ڕایکردوو به هۆی هاوڕێیه کی دڵسۆزی خۆیه وه پێناسی قوتابی زانکۆی بۆ کرا و له هه ولێر له سه ر دوکانی خۆی داینا ئه وبراده ره ش کاک هێمن بوو لێره وه من سوپاسی ده که م له هه رکوێیه ک بێت. هیچ پێشت سه یر نه بێت من که براشی بووم تا ڕۆژی ڕاپه ڕین وامده زانی سه ربازه!

3. پێم ناڵێیت دکتۆر گیان چ جیاوازیه ک هه یه له ژیانی ئۆردوگانشینی بن ده سه ڵاتی جمهوری ئیسلامی و یا ژیانکردن له بن ده ستی ڕژێمی ئه وسای به عس؟ ، یاخود ئه گه ر مرۆڤ بن ده ست و بێچاره بوو ئیتر چ مانایه ک ئه ده ی
به وژیانه ئه گه ر مرۆڤ بنده ست بێ ئیتر چ جیاوازیه ک هه یه داگیرکه ر هه ر داگیر که ره.

4.دکتۆر گیان من زۆر لام سه یره که سێک دکتۆر بێت و ئاستی وشیاری له سه رێ بێ و خۆی به که سێکی نه ته وه یی بزانێت چۆن ئاوا بێبه زه ییانه مۆری خیانه تکاری و خۆفرۆشی ئه دات له له که سانێکی دی ! ئه وکه سه ش کێ؟
عه بدولکه ریم هه ڵه دنی، به ڵی ئه وی تاڵاوچێژ، ئه وی خێرله خۆنه دیوو، ماندوو، ته مه نێک له تێکۆشان، که سێکی هه م سیاسی و هه م عه سکه ری که چه ندین جار له که ناری مه رگ گه ڕاوه ته وه.
جه نابی دکتۆر، حه زده که م بزانیت ئیسته که سانێک هه ن پله ی وه زیریان هه یه ، ئه وێ ڕۆژێ پێشمه رگه ی ئه و بوون ، خۆ هه ڵوێستی شۆڕشگێڕانه ی ئه ویش له هه مبه ر فایداران و خۆفرۆشان به رچاوه، به ڵکو هۆکارێکیش بووه به وه ی له لایه ن هه ندێ که سانی ناختاریکه وده روون نه خۆشه وه بکرێته ئامانج.

دکتۆر پێم ناڵێیت چۆن دڵت هات وئه وه ت کرد به و مرۆڤه مه زنه ئه ڵییت خزمه تکاری ڕژێمی
به عس؟؟!،ووشه ی خزمه تکار واته کاسه لێس، جاش ئایا ئه و جاش بوو؟
ئه مه چ ڕۆژگارێکه تیی که وتووین ئه وه ی جاش و ئه نفالچیه بوونه ته ده مڕاستی کۆمه ڵگاو پارتیه کان و پاداشتیان ده درێته وه به پێچه وانه شه وه تیکۆشه رانی دوێنێش پێیان بووتریت خزمه تکار.

به ڕێزم، من له ڕێگه ی ئه و پیاوه مرۆڤدۆسته وه له ته مه نێکی زۆر که مدا ئاشنا بووم به سه مه دی به هرینگی ،
عه لی ئه شره ف ده روێشان وله تیف هه ڵمه ت. زۆر باشم له بیره ئه فسانه ی خۆسه ویستی ،کوریژگه ی چه نه وه رفرۆش،یۆڵدزو قه لان و کوێرئۆغڵی به مه سه له چینایه تیه کانی ناساندم.
ئه و له ڕۆژانی شه ڕی نه گریسی براکوژیدا چه ندین که سی له مه رگی حه تمی ڕزگار کرد.

دکتۆر گیان من به و شێوه زبره ی جه نابت وه ڵامت ناده مه وه، به ڵام هیوادارم تێکۆشه رانی دوێنێ به و ڕوحه پاکه ی ساڵانی پێش ڕاپه ڕین به زمانی گوڵ له گه ڵ یه ک بدوین با واز له زمانی زبرو بریندارکردنی یه کدی بێنین.
له کۆتاییدا به ده رفه تی ده زانم هه ر له ڕێگه ی ئه م نووسینه وه ته واوی دڵسۆزانی گه له که مان به تایبه ت
سه رکردایه تی هه ردوو هیزه سه ره کیه که وشیار بکه مه وه که پیلانێکی چه په ڵ به ڕێوه یه بۆ جه وله یه کی تری شه ڕی براکوژی، وه ک برای شه هیدێک تکاتان لێده که م، نه که ن چه که کانتان ئاڕاسته ی خوشک و براکانتان
بکه ن له باکور
ئه مجاره فاشیسته تورکه کان ئه یانه وێت دوایه مین شانسی خۆیان تاقی بکه نه وئه ویش له ڕێگه ی پارتی و یه کێتی وه به هه ڵگیرسانی شه ڕێکی هه مه لایه نه دژی شۆڕشی ڕزگاری خوازی باکوری کودستان.
ده با تواناکانمان یه کخه ین دژ به و پیلانگێڕیه، دڵنیا بن هه مو تاکێک له ئێمه به شێک له به رپرسیاریه تی ده که وێته
ئه ستۆ، با هه مومان بێینه لای یه کتر بڵێین نا بۆ شه ڕی خۆکوژی به ڵی بۆ یه کێتی نه ته وه یی.
/ سوید

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە