لیستی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی به‌شداری هاوپه‌یمانی کوردستانیی ناکه‌ن

Wednesday, 11.11.2009, 12:00

853 بینراوە


پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە دەزگاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان تایبەت بە كوردستانپۆستى راگەیاند، ئەمشەو هاوپەیمانى كوردستان بۆ هەڵبژاردنەكانى عێراق رادەگەیەندرێت، كە تێیدا هەردوو لیستى گۆڕان و یەكگرتووى تێدا نییە.
هەمان ئەو سەرچاوە ئەوەشى دركاند که‌ ره‌نگه‌      لە كۆى 16 حیزب و قەوارەى سیاسیى 14 یان هاوپەیمانیان لەگەڵ پارتى و یەكێتى ببه‌ستن، بەڵام هەریەك لە لیستى گۆڕان و یەكگرتوو ئەو هاوپەیمانیەتیەیان رەتكردوەتەوە ، ده‌بێ بووترێت کۆمه‌ڵیش تاوه‌کو ئێستا هه‌ڵوێستی رووون نییه‌.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایی ووتی : گۆڕان که‌ به‌شداری ناکات له‌ هاوپه‌یمانیتی له‌ گه‌ل هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات هۆکه‌ی بۆ بروابوونی  خۆی ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ که‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی جانیوه‌ری 2010 ده‌نگی زۆر زیاتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25/7 ئیمساڵ به‌ده‌ست ده‌هێنێت. هه‌رچی یه‌کگرتووی ئیسلامیشه‌ ئه‌ویش هیچ متمانه‌یه‌کی به‌ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه‌ و واش له‌ خۆی راده‌بینێت که‌ ده‌نگی زیاتر له‌وه‌ی که‌ هێناویه‌تی تائێستا به‌ده‌ستبهێنێت.
ده‌رباره‌ی حزب و قه‌واره‌کانی دیکه‌ که‌ هاوپه‌یمانی پارتی و یه‌کێتی ده‌بن له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ، هیچ نین جگه‌ له‌ دورستکراو و ده‌سته‌مۆی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی و ده‌شزانن بۆخۆیان جه‌ماوه‌رییان نییه‌ و ره‌نگه‌ بتوانن له‌ پاڵ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ شتێک  ده‌ستکه‌وتیان ببیت ، هه‌ر بۆ نممونه‌ حزبه‌که‌ی کاکه‌ حه‌مه‌و  قادر عه‌زیز ئه‌گه‌ر له‌ پاڵ یه‌کگرتوو نه‌بوانه‌ ته‌نانه‌ت 5 هه‌زار ده‌نگیان به‌ هه‌ردولا نه‌ده‌هێنا.