نامەیەكى كراوە لۆ سەرۆكى حكومەت و وەزیرى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆى سەڵاحەدین

Saturday, 01/09/2012, 12:00

881 بینراوە



بەڕێزان ئیمە كۆمەڵە قوتابی و خویندكارى كۆلێژى كشتوكاڵى زانكۆى سەڵاحەدینین لە قۆناغى سێیەم دەرجووین لۆ قۆناغى چارەم لە 23/6/2012 تاوەكو 23/7/2012 خولى هاوینەمان هەبووە لە كۆلێژ كە لە شەش بەشى زانستى پێكاهتینە، بەسوپاسەوە حكومەت و وەزارەت (110000000) سەد و دە ملیۆن دینارى عێراقیان تەرخانكردیە لۆمان لۆ سەفەرو تێچوونى ڕۆژانەمان.
بەلام مەخابن كەوا ئەو پارەیە تەخشان وپەخشانى پێوەكرایە لەلایەن ڕاگرایەتى كۆلێژ بەتایبەت خودى ڕاگرو ویاریدەدەرەكەى بەم شێوەیەى خوارەوە:
1- د.سەردار یاسین سەردارى كە ڕاگرى كۆلێژە بڕى (12000000) دوازدە ملیۆن دینارى لەو پارەیەى كە رزقی قوتابیانى كۆلێژە بڕیدى لۆ بەناو دروستكردنى بینایەى نادى مامۆستایان؟؟ كەوەك ئاكادارین حكومەت بڕى (27000000) بیست وحەوت ملیۆن دینارى تەرخانكردیە لۆ ئەو كارەى....ئیتر ئەم پارەیە لۆ لەئیمە بڕایە؟؟؟؟؟؟؟
2- شەش كەس كە كارمەندى زورى ژمێریارین هەریەكەیان بڕى (480000) چوارسەد وهەشتا هەزاردیناریان پێدرایە لەبەر ئەوەى یەكێك لەوانە ژنى یاریدەدەرى ڕاگرە؟؟؟؟ بەشەرتیكى ئەمانە نە مامۆستاى وانەبێژ بووینە نەهیج ئیتر لۆ پارەیان دەدرێتى؟؟؟؟؟ لەسەفرەى دهۆك و سلیمانیش ئەهاتن پارەیان لەسەر حیسابى ئێمە لۆ سەرفكرایە؟؟؟ئاخر لۆ لەسەر حیسابى ئێمەى قوتابى و خویًندكار؟؟؟؟؟؟
3- جێگرى ڕاگر (م. سۆران دنون) چوار شەو لەسەر حیسابى ئێمەى قوتابى مارومندارى هێنابوو لۆ دهۆكى و خوتن وخواردن و خواردنەوەیان لەسەر حیسابى مەبوو؟؟؟ لە مۆتێلى عمانوئیل؟؟؟؟ئاخر لۆ جەنابى د.ئەحمەد دزیىى و جەنابى وەزیر و جەنابى سەرۆكى حكومەت؟؟؟؟؟
4- لەسەفەرەكەمان لۆ سلیمانى بەبیانووى نەبوونى پارە ئێمەیان برد لۆ هەلەبجەى شەهید لۆ ئەوەى لە قسم داخلى كۆلێژى تەكنیكى ئەوى بخەوین كە ئەو شەوە هەربوون بەفلیمى هەلەبجە و ئەو هەموو ڕێگەمان برى بەبیانووى نەبوونى پارە لۆ فندقى؟؟؟؟ پارەش ڕاگر و جێگرەكەى تەخشان و پەخشانى پێوە دەكەن؟؟؟؟؟
5- هەندیِك لە دكتۆرەكان كە لە لیژنەكان بوون لۆ ئەو مانگەى نزیكەى (1000000) ملیۆن دیناریان وەرگردیە وەك پارەى موحازراتى....عافێتیان بیت.....بەلام هەندێكیان لەو مانكەدا جووبوون لۆ عەمرەى لۆ ماوەى 15 رۆز پارەكەشیان بەكاش وەرگرت؟؟؟؟؟ عەمرەى بە پارەى قوتابى؟؟؟؟خودا قەبوولى نەكات؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ ئەمە ڕاستە جەنابى وەزیر؟؟؟؟؟
6- جێگرى ڕاگر جوار ساڵە ئیتیفاقی لەكەل كابرایەك كردیە لۆ دابین كردنى باێ لۆ گواستنەوە دەتوانم بلێن زیاتر لە (20000000) بیست ملیۆن لۆ (25000000) بیست پێنج ملیۆن دیناریان لۆ تەرخان كرا، بەلام باێەكان هیج مەرجێكى توندوو تۆلیان تیانەبوو، دوو جار تایەیان تەقى لەریكەى دهۆك و لەریكەى كەركووك كەخودا رەحمى كرد زیانى كیانى لەدوا نەبوو..... ئەم پاێانە لەلایەن حكیم ناوێك دابینكرا وەك بلێت لە ێومالین و كۆمپانیاى تایبەت نەبێت؟؟؟ بەلام پێدەجێت ئەم حەكیم ناوە پارە بدات بە م. سۆران كە جێگرى ڕاگرە؟؟؟؟ جونكە هەر هەموومان جاكى دەناسین؟؟؟؟ ڕاگرى كۆلێژیش ئاگاى لێیە بەرام لە م.سۆران دەترسێ لەبەر ئەوەى حزبییە و پاشان لەترسی كورسیەكەى خۆى جونكە د.سردار ئەوە جەندین سالە بەو كورسیەوە نووسایەو لیبێتەوە دەمرێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
7- لۆ ڕاستى و درووستى قسەكانمان با هەریەك لە جەنابى وەزیرو سەرۆكى زانكۆ كە جیرانى كۆلێژن با بەدواداجوون بكەن لۆ ئەم مەسەلەیە........
لەكۆتایى ئەم یاداشتەدا دەرێین:
لۆ خاترى خوێنى شەهیدان لۆ خاترى ئایندەیەكى گەش لۆ زانست لە كوردستان لۆ خاترى دەست برینى دز و گەندەلكاران........ داواكارین لە سەرۆكى حكومەت و وەزیرى خویندنى بالا با بلیین جەنابى سەرۆكى زانكۆش كە زۆر پشتكیرى لەو كۆمەرە كاربەدەستەى كۆلیژ دەكات فریامان كەون...........ئەم كۆمەرە كەندەلكارەمان لە كۆلكەنەوە بیاندەنە دادگا؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟

كۆمەلیك قوتابى و خویندكارى كۆلێژى كشتوكال

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە