بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


دووپشک........!

Saturday, 24/01/2015, 12:00


لەبیرەتە! زۆر بە هێمنی ووتت، کە دەتەوێت بەدەستیی خەڵک دووپشک بگریت! زۆر لەلام سەیر بوو  چونکە من بە بەردەوامیی و بەبێ کۆڵنەدان، لەخۆ بردوویی و بڕوابوون بە مافی ڕەوای میللەتەکەم، بە پرنسێپێکی بەرزەوە، نەترسام و دەستم بۆ دووپشک برد، خۆشت شاهیدیت! هەرچەندە من متمانەم نەمابوو، لێ بڕیارم دا، کە ئەوجارەش متمانە بگەڕێنمەوەو دەست بۆ  ئەو دووپشکە درێژ بکەمەوە، بەهیوایەکی بەرز ترەوە چوومە پێشێ، وتم  رەنگە ئەو جارە بە دەستی تۆ و دەستی من و هەزارەهای وەک ئێمە دوپشکەکە لە ناو ببەین، بەداخەوە دووبارە دووپشک بەدەستی هەموومانییەوە دا! تەنیا بە دەستی تۆوە نەبێت! لە ناکاودا خۆشت هەڵگەڕایتەوە لێمان بووی بە دووپشک! بۆیە ئەو جارە بڕیارم داوە بەهەمان نەفەس، بە هەمان بڕوا دەست بۆ تۆش درێژ بکەم هەی دووپشک.!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە