هەولێر حەپەساوە!

Monday, 12/01/2015, 12:00

2207 بینراوە


دەڵێین، دوێنی پۆلە گەنجێک، خۆیان لە ئاڵای کوردستان پێچاوە لە شارۆچکەی گوێرەوە دەست لەناو دەست بەرەو هەولێری پایەتەختی نەوت فڕۆشان کەوتوونەتە رێگا! زۆر ماندوون! لە شەری دژ بە داعش گەڕاونەتەوە! لە باغچەی گلکەند پشوویاننداوەو وێڵن! کەس نازانێ خەڵکی کام گەرەک و بەرزایی هەولێرن! سەری ڕەش؟ چییای پیرمام؟ بەرزایی خانزاد؟ گرین لاند؟ دریم لاند؟ یان گوندی ئینگلیزی و ئیتالی؟ کە ڕازاونەتەوە بە پارەی نەوتی نیشتمان. یان خەڵکیی گەڕەکە هەژارەکانیی کوڕان؟ مامزاوە؟ پۆتیناوە؟ دڕکاوە؟ بنەسڵاوە؟ یان گەرەکەکانی تری هاورێیی ئەمانەن؟ کە کانگایی وەفاو سوتەمەنی سیاسەتی چەوتی نەوتفرۆشەکانی بەرزایەکانی سەری ڕەش، چیایای پیرمام، بەرزایی قەڵاچۆڵان و گردی زەرگەتەن!

قەڵای هەولێر دەڵێیت، من دەزانم ئەو پۆلە گەنجە خەڵکی کام لەو گەڕەکانەن، بەوەی لە باخچەی گلکەند پشوویان داوە! ئەمە هەمان باخە! کە هاورێکانیان، پێکەوە گەورەبووی هەمان گەڕەکە هەژارەکان بوون، لەبەر چاوی من تەرمی سەدانیان لە شەڕی براکوژی لەو باخەدا حەشاردڕان!

تێبینی:
پێشکەشە بە گیانی پاکی هەموو ئەو شەهیدانەی لە باشووری وڵات دژ بە داعش جەنگاون

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە