گرنگ...بینای سكەی قەتاری كەركوك بۆتە جێی كاری سیخوڕی

Wednesday, 10/06/2009, 12:00

2323 بینراوە


بینای سكەی قەتارەكە لەشاری كەركوك كەدەكەوێتە گەرەكی تسعین، كەسێك بەناوی نەوزاد بەرزنجەیی سەرپەرشتی دەكرێت وعەرەبێك وهەندێك چەكداری توركمانی، لەگەڵدایە و لەلایەن كەزیاتر بەعەرەبی وتوركمانی قسە دەكەن. نەوزاد بەرزنجەی بەپلەی عەمید خۆی ناوزەد دەكات و سەربە جەماعەتی شیروان وائلی وەزیری دەوڵەت بۆكاروباری ئاساییشی نیشتمانییە. ئەم جەماعەتە كاری ئیستخباراتی دەكەن زانیاری لەسەر لایەنە نیشتمانپەروەرەكانی كوردوعەرەب وتوركمان دەگەیەننە دەزگا ئەمنییەكانی بەغداد. نەوزاد بەرزنجەیی كاتی خۆی بەعسی بووەو پلەی زابتی هەبووە. دەگوترێت ئێستاش لەگەڵ پاراستنی پارتییە. بەڵام هێشتا بەعسییانە هەڵسوكەوت دەكات وبەهەوای بەعسی جاران دەجووڵێتەوە. واتە سوودی لەوەزیفەی حكومی وحزبی وەرگرتووەو ئەوەی دەردەكەوێـت زیاتر بۆ بەعس كار دەكات. پارتییەكی بەعسییە و شێوازی كارەكەی وەكو دەزگای پاراستنە.
ئەو دەزگایەی ئەو سەرپەرشتی دەكات هیچ فەرمییەتێكی نییە، واتە بیناكەی هیچ ناونیشانێكی هەڵنەگرتووە وقاتی سەرەوەی بینای سكەی قەتارەكەیان بۆخۆیان بەكار هێناوە. وەكو دەزگا ئەمنییەكانی دیكەی شاری كەركوك بینای فەرمیان پێ نەدراوە. لەشاری كەركوك هیچ ئیعتبارێكیان نییە. دەگوترێت ئەوانە خۆیان بۆ داهاتوو ئامادە دەكەن، ئێستا سوود لە داموودەزگاكانی حكومی حزبی دەبینن و خۆیان پێ بەهێز دەكەن. لەسەر هەندێك كەسایەتی وپارتی خۆیان ئامادە دەكەن و تاقی دەكەنەوە. وردە وردە جێی پێی خۆیان دەكەنەوە. چاودێری دەخنە سەر حزبەكان و كەسایەتییەكان و زانیاری رەوانەی بەغداد دەكەن. لەرێگەی توركمانەكانی نێو بەرەی توركمانییەوە پەیوەندییان لەگەڵ توركیا هەیە. دەگوترێت لەشاری كەركوك وقەندیل وهەولێر زانیاری لەسەر پەكەكە كۆدەكەنەوە ورەوانەی ئەنقەرەی دەكەن. لەتوركیاش پارە وەردەگرن.
ئەو دەزگایە لەشاری كەركوك زیادەیە سوودی ئەوتۆی نییە، زیانی بۆ خەڵكی كەركوك هەیە. نەكورد، نەعەرەب ونەتوركمان سوودی لێنابینن. ئەو دەزگایە ماوەیەكی كەمە لەشاری كەركوك تایبەت دانراوە. نزیكەی ساڵونیوێك دەبێت لەكەركوك بنكەیان داناوە. پارتی وپاراستن بۆخۆیان هەندێك كاریان پێ دەكەن، بۆ نموونە بڕیاری داخستنی بارەگای پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستانەوە، پارتی لەرێگەی وەزارەتەكەی ئەوانەوە وەریگرتووە. ئەمە سوودی بۆ پارتی زۆر بوو، چونكە لەو رێگەیەوە فشاری لەسەر پارتی چارەسەر دروست كرد. ئەو دەزگایە ناوی پارتی چارەسەریشیكردووە بە پەكەكە و بۆخۆیان لەتوركیا پارەی پێ وەردەگرن. توركیاش لەو مەسەلەیە زۆر حەساسە، پارەیان دەداتێ. بەڵام توركیا مەبەستی تری هەیە. فشاری توركیا لەسەر پارتی چارەسەری بۆ ئەوەیە تا بڵێیت منیش لەئێراقدا دەست رۆیشتووم، ئێران چۆن موجاهدینی دەركرد، منیش پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان دەردەكەم. ئەم دەزگایە بۆ باخەڵ گەرمی خۆی درۆی گەورە گەورە لەسەر ناوێكی فەرمی دەداتە توركیا، توركیاش دەیكاتە بیانوو بۆ موداخەلەی ئێراق وسەروەری ئێراق پێشێل دەكات.
دەركردنی لیستی هیوا لەهەڵبژاردنەكان، لەرێگەی پارتییەوە كرا، كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی پارتی لەبەغداد، لەرێگەی ئەم وەزارەتەوە نەیانهێشت لیستی هیوا بەشداری هەڵبژاردن بێت. ئەم كارە سیخورییانە لەناو ئەم دەزگایانە شتی دیكەش بەدواوەیە. پارتی ساڵی 1997 بەعسكەری هێرشی كردە سەر پەكەكە، ئێستاش بەهەمانشێوە بەلە ژێر ناوی یاساوە هێرش دەكاتە سەر پارتی چارەسەری. دەیانەوێت پارتی چارەسەریش بەدەردی پەكەكە ببەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە