بۆ کوردستانپۆست. مە کۆی ئازادیخوازان...

Monday, 07/09/2009, 12:00

2136 بینراوە


کوردستانپۆست. تۆ ئیلهامی.. تۆ ڕەمزێکی بۆ سەرکەوتن

بە کوێرایی جاش قەڵەم و...... بە کوێرایی چاوی دوژمن

تۆ چقڵی چاوی ماستاو چی........... تۆ زمانی ئاخاوتنی

کێ باڵای بەقەت تۆ بەرزە... دوندی بەرزی سەرکەوتنی

بۆ ڕەنج کێش و چەوساوەکان.... هیوای. ئومێدی. ئاواتی

جاش و دزان ڕیسوا دەکەی.. مەشخەڵی ڕێگەی خەباتی

بەردی بناغەی گۆڕانی........ تۆ. تیشکی ڕۆژی. تۆ. نوری

تۆ ڕێبواری ڕێچکە ڕێگەی....... دوا قۆناغی ڕێگای دوری

لەڕوی خائین و فایل دار.... ..... کڵپەو بڵێسەو. گڕکانی

تۆی خائینان ئەتۆقێنی........... پشکۆی گەشی ئاگردانی

لە ناو دڵی مافخوراوان......... وڕەی. هێزی. گڕی. تینی

دەرمانی دەردی کۆمەڵی............. نۆژداری زام و برینی

تۆ تیشکی گەشی ڕوناکی.......... ڕەوێنەری شەوی تاری

دڵی دزان شەقار ئەکەی........... ئاوێنەی بۆ کوردەواری

بەرەو ئاسۆ هەنگاو ئەنێی..... بە هێزو بە تین و پڕتاو

گەرچی لە ڕێتا چنراوە........... بە هەزاران پیلان و داو

بەڵام هەرگیز چۆك دانادەی....... لە و کاروانە. بێوچانی

مێژوت پڕە لە نەترسی............ تۆ مە کۆی سەرفرازانی

تۆ قەڵەمیکی نوك تیژی.......... زینجیری دیلی ئەپسێنی

کام جاش قەڵەم زۆر بە زەبرە. بە نوسینێك ئەیبەزێنی

بەردەوامبە لەو کاروانە... کامەی دزو فایلدارە بیتاسێنە

دزیو درۆو بێئابڕویی سەرانی کورد بە گشت دنیا بناسێنە

با ماستاو چی و. کاسە لێسان هەر سیر بخۆن زوڕنا لێدەن

هەزاران تۆمەت هەڵبەستن........ هەزاران جنێومان پێبەن

کەسێ دو ڕو ماستاو چی بێ....... ناموسو ویژدان بفرۆشێ

ئامادەبێ بۆ نۆکەریو کلکە لەقێ. لە پێناوی چەند قڕۆشێ

دیارە ئەوە زۆڵە کوردە ............ بێنرخەو زۆر ناڕەسەنە

نەك دوژمنی من و تۆیە.................. دوژمنی خاکو وەتەنە

دوژمن بە ڕاستی و ڕاستگۆین........ دوژمنی تیشك و ڕوناکین

ئەوانە شەمشەمە کوێرەن ........... شەیداو غوبارو تارکین

ده‌سه‌ڵات فه‌رمانیانی چی با. ئه‌وان به‌س سه‌ر ده‌له‌قێنن

ئه‌وه‌نده‌ سوکو سه‌لیمن باکیان نی یه‌ ژ.....نیان بگه‌وزێنن

ئەوانە گشت کەڕە سیسەن........ گشتیان کۆیلەی دەسەڵاتن

لە غیرەتو مەردایەتی و جوامێریدا بێ هەیبەتن لات و پاتن...


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە