پەڕلەمانی تازەو نفتو نوێ. بەڵام کڵۆڵ

Friday, 21/08/2009, 12:00

1924 بینراوە


ئەمڕۆ دوای ئەوەی عەدنان موفتی خۆی لەو بەڵێنە دزیەوە کە کاتی خۆی لەم کوردستانپۆستە لەسەر بردنی بڕێک پارەی زۆر بۆ دەرەوەی هەرێم بە نا یاسایی که‌ له‌م مینبه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ری بڵاو کرایه‌وه‌ . دواتر هەر جەنابیان لەڕێگەی سەکرتیرە ڕۆژنامەوانیەکەیەوە هەر لە م کوردستانپۆستەوە ئەو هەواڵەی بە ناڕاست وەسف کردو لە ڕاگەیاندنێکی ڕەسمیدا ئامادەیی خۆێشی نیشان دا. کە لە نزیکترین درفەتدا سەروەتو سامانی خۆی بۆ خەڵکی کوردستان ئاشکرا بکات. بەڵام ئەوەبو بینیمان جگە لەدرۆ بەشینەوە چیتر نەبو. بە هەر حاڵ کاك عەدنان دواین وتاری خۆی پێشکەش کردو شێروان حەیدیری وەك بەتەمەنترین ئەندام پەڕلەمان بەشێوەیەکی کاتی دەستنیشان کرد کە پرۆسەی خوێندنەوەی ناوی ئەندام پەڕلەمانە نوێیەکان و سوێندخواردنیان بە ڕێوەبەرێت خۆی لە رابوردو دزیەوە. بەڕێز شیروان حەیدیریش دواتر دەستیکرد بە خوێندنەوەی ناوی ئەندام پەڕلەمانەکان . بەڵام ئەوەی مایەی سەر سوڕمان بو جگە لە چوار ئەندام پەڕلەمان ئەویش عەدنان عوسمان و شاهۆ سەعیدو.... عومەر نوریەدینی و حسن محمەد سورە . دوسێیەکی تریان توانیان سوێندەکە بە زمانێكی پاراوو بێ گرێۆگۆڵ بڵێنەوە. بەڵام باقی تریان نەیان توانی ئەوڕستانەی دانرابو بۆ سوێند خواردنەکە بە بێ گڕێو گۆڵ بڵێنەوە چونکە یەکەم مەرجی سوێندخواردن وتنەوەی بێگرێۆو گۆڵو کەمکردن و زیاد کردنی سوێندخواردنەکەیە. هەرچەندە ئەندام پەڕلەمانێك بڕگەیەکی بۆ سوێندخواردنەکە زیاد کرد. ئەوە لە کاتێکدا هەر ئەندام پەڕلەمانەو سوێندەکەی بە نوسراو دەدرایە بەڵام واش کڵوڵ بون لەوتنەوەی لە کاتێکدا لیستی کوردستانی بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کاندیدەکانیان کەسی ڕۆشنبیرو خاوەن شهادەی بەرزن. لە روی زمانەوانیەوە شارەزان. ئەوە باسی حاکم ڕزگار محمەد ئەمین هەر مەکەن کەچۆن لەکاتی سوێند خواردن دەستی کەوتبوە سەر هەزەو هەزە لێیدابو دوسێجاریش زمانی تەتەڵەی کرد. ئەندام پەڕلەمانە ژنەکانیش جگە لە کوێستان محەمەدو سۆزان شەهاب . ئەوە هەر باسیان مەکە کە چەندە کڵۆڵ و داماوو کەم ئەزمونن بۆ قسە کردن . دوای ئەوەش جگە لەوەی لەلایەن بەڕێز شیروان حەیدیریەوە. وترا کێ کاندیدی هەیە بۆ سەرۆکی پەڕلەمان خێرا بەرهەم هەستیایە سەر پێ و کەمال کەرکوکی دەستنیشان کرد لەدوای جارێك وتنەوەی. کام لیستی تر کاندیدی هەیە بۆ سەرۆکی پەڕلەمان لە لایەن حەیدیریەوە. بابفەرموێ ئەگینا دەرگای پاڵاوتن دادەخەین. ئەوەش خۆی یەکێکە لەگەندەڵی ئاشکرا که‌چی هچکام له‌ ئه‌ندام په‌ڕله‌مانکانی لیستی گۆڕان هه‌ڵوێستیان نه‌بو. لە جیات ئەوەی هەڵبژاردنی کەمال کەرکوکی بخرێتە دەنگدانەوە لەلایەن ئەندامە نوێکانی پەڕلەمان تابزانرێ چەند کەس دەنگی دەداتێ و ڕای هەمو ئەندام پەڕلەمانەکان وەر بگیرێت بەڵام ئەویش وەك سوڵحێکی عەشایەری و حیکایەتی شەوانی گوێئاگردان کۆتایی پێهات چونکە پێشتر کەمال کەرکوکی تەزکیە کرابو ئەرسەلان بایزیش لە بەرامبەردا بەهەمان شێوە بۆ جێگری کەمال دەستنیشان کرابو ئیتر لە کورتی بڕایەوە و ئەم دوانە هەر لەپرێ بونە سەرۆکی پەڕلەمان و جێگر دواجار. بەڕێز شیروان حەیدیری بڕیاریدا کە کەمال کەرکوکی و ئەرسەلان بایز با بفەرمون وەك سەرۆکو جێگری پەڕلەمان وتاری خۆیان پێشکەشی ئامادە بوان بکەن . هەرچەندە کەمال کەرکوکی پێشەوخت نوسراوێکی ئامادە کردبو بۆ ئەو مەبەستە بە هەزار لیلی لیلی هەرچۆنێ بێت قسەکانی تەواو کرد بەڵام ئەڕسەلان بایز چونکە نەیزانی قسەبکات وهیچی پێنەبو. بۆیە دێزە بەدەر خۆنە بو. بەڕێز شێروان حەیدریش خۆی لێکردە کەڕەی شەربەت. هەرچی فرسەت عەبدوڵای سەکرتێری ڕابوردو ئێستای پەڕلەمانیشە ڕکابەری نەبو. لەبەر ئەوەی زمانی عەرەبی باش دەزانێ و هەر بۆ سەلماندنی زیرەکی فرسەت کەمال کەرکوکی خوێندنەوەی بروسکەنامەکەی عادل عەبدول مەهدی کە لەسەر پشتی یەك لەو نوسراوانە تۆمار کرابو کە سوێندخواردنەکەی بۆ ئەندام پەڕلەمانەکان تیا تۆمار کرابو بە عەرەبی خوێندەوە. هەرچی بەرهەمیشە یەك یەك دوای سوێند خواردنیان ئەندام پەڕلەمانەکانی لیستی گۆڕان و لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی بە زاڵمای خەلیل زاد ناساند ئەویش بۆ هەر یەکێکان زەردەخەنەیەکی تەعلیقاوی بۆ دەر دەبڕی. ئەوە جگە لەوەی باقی میوانەکانی تر لەگەڵ سوێند خواردنی ئەندام پەڕلەمانە کڵۆڵەکانی لیستی کوردستانی کە نەیان دەتوانی دو ڕستە. کە بەنوسینیش بۆیان تۆمار کرابو بەبێ هەڵە بخوێننەوە. سەر گەرمی پێکەنین و ورتە ورت بون. دواتریش کەمال کەرکوکی وتی بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەکەوە هەمومان بۆ خوانێك میوانی سەرۆکی هەرێمین.. بەهەر حاڵ ئەمجارەش پرۆسەی سوێندخواردنی پەڕلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکو جێگرەکەی بە شێوازێکی ناشایستە ودور لە بواری کارو باری پەڕلەمانی پێشکەوتو کۆتای هات . ئەوەی ماوە بڵێین هیوادارین ئەم پەڕلەمانش بەدەردی پەڕلەمانەکەی کاک عەدنان موفتی نەچێت. وەك ئەوانی پێش خۆیان دەعوەت و دەعوەت کاری بەرپرسان کاریان تێنەکات . کە نەیان دەزانی موچەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حوکەمەت و بودجەی یەکێتی و پارتی چەندەو ئەوەی لەلایەن یەکێتی وپارتیەوە ئاراستەیان نەکرایە لە دەسەڵاتیان نەبو. بۆیە لە بێئیشیان ناچار بون تەنها دەست بەرز بکەنەوە بەبەڵی بۆ بڕیارەکانی هەردو حیزب یان خەریکی چا خواردن و وێنەکێشان و باویشکدان و خەو بردنەوە بن. یان لەناو پەڕلەمان نەوێرن هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر بەو بڕیارانەی لە خزمەتی هاوڵاتیانی کوردستاندایە. بێدەنگ بن کە هاتیشنە دەرەوە هەڵوێست و ڕەخنەکانیان ئاڕاستەی ڕۆژنامەکان بکەن وەك ئەوەی پیشو تر کاکە حەمەی حاجی مەحمودو سەید کاکە پیی هەڵدەستان. ئەگینا ئێوەش بە هەمان شێوە دەکەونە بە ڕەخنەو سەرنج و تێبینیەکانی ئەو جەماوەرەی دەنگی پێداون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە