لەساڵى هەشتاكان سه‌دام حسێن چووە ماڵیان، كەچى ئێستا راوێژكارە وەزارەتى شەهیدان

Friday, 01/07/2011, 12:00

1854 بینراوە


سه‌دامى دیكاتۆر و رژێمى بەعسى گۆڕ بەگۆڕ بوو هەموو توانای بۆ لە ناوبردن و قڕانكردن و جینۆساید كردنى میللەتى كورد و كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان خستبووە گەڕ،بەبێ ئەوەى گوێ بدات بە مافەكانى مرۆڤ و حیساب كردن بۆ جیهان ،بەعس بێ سڵكردنەوە تاوانەكانى جێبەجێ دەكرد تا قڕكردنى ژن ومنداڵ و بەكارهێنانى چەكى كیمیایى بەكارهینا.
میللەتى كورد كە دووچارى ئەو قۆناغە دژوارە ببوەوە و ناسنامەكەشى وەك نەتەوە لەژێر هەرەشەى لەناوبردن و فەوتاندابوو،ژنان و كچانى كوردەكان لەلایەن پیاوە دڕندەكانى بەعسەوە دەستدرێژیان دەكرایە سەرو هەتك دەكران و دەیان فرۆشتنە وڵاتە مسڵمانەكان ،لەم قۆناغە سەختانەدا خەڵكانێكى زۆر پشتیان لە نەتەوەكەیان كردوبەرەى (خیانەت)یان اختیار كرد و چوونە پاڵ رژێمى بەعس ، بەرەى گەلیان بەجێهێشت و پاڵیان دایە پاڵ بەعس و بەمەش مێژوویەكى ناشیرینیان بۆخۆیان تۆمار كرد،كە تاهەتایە وەكو لەكەیەكى رەش بەناوچەوانیانەوە دەمینێتەوە و تەنانەت بۆ بنەماڵەكانیشیان جاشایەتى و بەعسى بوون بویتە عەیبە، بویتە شەرمەزارى و سەركرزى رویان نایات باس لە میژووى باب و خزمە جاشەكانیان بكەن.
ئەوەى لێرەدا مهمە ئەوەیە كە زۆر جار لەلایەن خەڵكى ئەنفال و كیمیابارانكراوەكانەوە گلەیى و گازاندە و نارەزایى بەرزدەبتەوە لەوەى گرنگى پێدانى حكومەت و حیزبەكان بە كۆنە مستەشارەكان ،جا شەكان و مەفرەزە خاێەو بەعسیەكان، لە حەقیقەتى مەسەلەكەدا ئەوان مافى رەواى خۆیانە كە نارازى بن لەوەى كە تاوانبارەكان بەبەرچاوى خۆیانەوە دێن و دەچن،لەبەر ئەوەى لەبرى ئەوەى ئەوانە سزا بدرابانا و لەهەموو پرۆسەكانى دەوڵەت و حیزب دوورخرابانەوە ، بەڵام بەداخەوە نەك ئەوە نەكرا بەڵكو پلەو پۆست و پایەو مەقامیان بەرزكرایەوە و هەر بەوەشەوە نەوەستان لیستى شەهیدان تێكەڵى لیستى جاش و خیانەت كارەكان كران،لەوانەى مستەشار و دزو جاسوسەكانى بەعسى ،ئەمە رێگاى بۆ ئایندە خۆش كردووە كە لە داهاتوودا قۆناغێكى خیانەت دەست پێبكاتەوە ،خەڵكى هیچ ترس و سڵەمینەوەیەكیان لە خیانەتكردن نەبێت، بگرە ئەم پلە و پۆستانە دەبتە هاندانێكیش تا ئەو رێژەیە زۆر بەرز ببێتەوە.
لە زۆربەى ئەو وڵاتانەى كە بەو پرۆسەیەدا تێپەڕیوون بۆ نموونە ئەڵمانیا،هەموو ئەو نازیانەى كە لەگەڵ هیتلەر دا بوون بەشداریكردنیان لە حكومەت و وەزیفەدا لێ حەرام كراو هەتا هەندێكیان تا 25 ساڵ بۆیان نەبووە بەشدارى پرۆسەى سیاسى و حكومەتدارى بكەن،ئەویش وەكو سەپاندنى سزایەكى ژیرانە بەسەریاندا بۆ ئەوەى لە داهاتوویاندا رێگا لە دروست بوونەوە دیكتاتۆر و جینۆساید بگرن.
بەڵام سەد هەزار حەیف و مەخابن لە كوردستان پێچەوانەى ئەو قیەم و بەهایانە ئیش كراوە زۆرجاریش بۆتە هۆى سووكایەتى كردن بە خێزانى شەهیدان و دووبارە بونەتەوە بە قوربانى كاتێك بە بەرچاوى ئەوانەوە مستەشار و جاش و كۆنە بەعسیەكان لە ریزى پێشەوەن.لە یادى كارەساتەكاندا لە ریزى پێشەوەى مەراسیمەكان جێیان گرتووە.
هەزاران كەس هاواریان گەیشتە كەشكەلانى فەلەك و گلەیى ئەوان گەیشتە ئاسمان لەبەرامبەرى ئەو گرنگى پێدانەى حكومەت بە جاش و بەعسیەكان، لە پێدانى رۆڵى دیار و پلە و پۆست.
وەزارەتى شەهیدان و كاروبارى ئەنفالكراوانى هەرێمى كوردستانى عێراق كە وەكو دەزگایەكى مهم بە خزمەتكردنى خێزانە ئەنفال و كیمیاباران وبارزانیان و شەهیدان بە عام دامەزراوە،كە تارادەیەك جیگاى ئومێدى ئەوان بووە و ئەوان ئەو دەرگایانەیان بە دەرگاو ماڵى خۆیان زانییوە ،بەڵام كە دەبینن ئەم ماڵە پیرۆزە كۆنە بەعسى و كوڕى مستەشار و خیاتكارخۆیان خزاندیتە ناوى ئیتر بۆ ئەوان ئەو ماڵە نییە كە جێگاى ئومێدیان بیت.
دوو نموونەى هەرە هەرە ناشیرین لە وەزارەتى شەهیدان و كاروبارى ئەنفال هەیە :
یەكەم:
(لەنجە دزەیى) كە كیژى بایز ئاغای دزەییانە، ئێستا راوێژكارە لە وەزارەتى شەهیدان و كاروبارى ئەنفال، پێشتر مامۆستاى كیمیا بووە ،بە نقل لە وەزارەتى پەروەردەوە هاتۆتە وەزارەتى شەهیدان ،راستەوخۆ كراوە بە(خبیر) و لە ساڵى 2011 پلەكەى بەرزكراوەتەوە بۆ پلەى راوێژكار كە گومانیش لەوەدا نییە راوێژ كار لەپاش پلە و مەنسەبى وەزیر دێت،لەسەر حیسابى پارتى ئیمتیازات باران كراوە .
ێدام حسێنى دیكتاتۆرى گۆڕ بەگۆڕى پیس،لەساڵى هەشتاكان لە سەردانێكدا بۆ شارى هەولێر یەكەم ماڵ كە سەردانى كرد ماڵى (بایز ئاغایى دزەیى) بوو كە دەكاتە ماڵى باوكى(لەنجە دزەیى) هەموو خەڵكى هەولێر شایەتى ئەوەن (ێدام حسێن) ، وەكو پیشەى هەمیشەیى سەردانى مەتبەخەكەشى كرد و و سەرى مەنجەڵەكەشى هەڵداویەوە.
شەو تەلەفزیۆنى عێراق ئەم سەردانەى ێدام بۆ شارى هەولێر پەخش كرد و ماڵى بایز ئاغاى دزەیشى نیشاندا،جگە لەوەى لە رۆژنامە و گۆڤارەكانى بەعس وەكو هەواڵێكى گرنگ قسە و باسى لێوەكرا.
هەروەها لەنجە دزەیى یەكێك بووە لە ئەندامە چالاكەكانى اتحاد نسائى بەعس و رۆڵى هەبووە لە بۆنەو ئاهەنگ و یادى لەدایك بوونەكانى ێدامى گۆڕبەگۆڕ.
ماڵوێرانیەكە لەوە یدایە ئەوەى كە هەموو كەس و كارەكەى و كچەكانى لەلایەن پیاوەكانى ێدامەوە هەتك كراوە ئێستا ئەگەر ئیشى كەوتە وەزارەتى شەهیدان رەنگە بچیتە لاى لەنجەى ،ئەمە چ سووكایەتى كردنێكە بە ئەنفال و خوێنى شەهیدان؟؟؟؟
ئەمە چ بێشەرمیەكە ؟ئەمە چ ناحەقى و ناپاكیەكە بەرامبەر بە رۆحى شەهیدانى كوردستان دەكرێت؟
تا ئێستا كۆمەڵانى خەڵكى كوردستان نازانن ئەم دوو حیزبە بۆ هێندە جاش و مستەشاریان خۆش دەوێت و پلەیان دەدەنێ.؟؟
ئەوە عالەم دەزانن كە پارتى زۆر مستەشارو جاش خزمەت دەكات،كەسیش نازانێت نهێنیەكە چى یە؟؟قاسم ئاغاى كۆیە لە هەولێرەوە دەربازكرا ،بەس ئەوە مابوو ئیقامەشى لەووڵاتان بۆ وەربگرن، كە چەندان خەڵكى كۆیەى ئەنفالكردن،ئەگەر یتەوێت بزانى چەند مستەشارو خەڵكى خائین بەكوردستان لە ناو هەردوو حیزبدایەئەوە كەس نازانێت چەند زۆرە؟؟؟
دووەم: لەساڵى شێستەكان باوكى لەسەر خیانەت كوژرا كەچى ئێستا بەڕێوەبەرى پێشكەوتووە.
شۆڕشى حەمەى ێابیر
حەمەى ێابیر ئەو خیانەتكارەىلەساڵى شێستەكان لەشارى هەولێر بەڵێنى بە رژێمى عێراق دا كە بەهەموو قوەتى خۆى خزمەت بە دوژمنەكانى كورد بكات ،بەڵێنى دابوو بە خیانەتكارى بژى،بەخیانەتكارى بمرێت، خەڵكى هەولێر بەتایبەت ئەوانەى شارەزاییەكى كمیان لەسەر شارەكە هەیە ئەمە باش دەزانن ،هەر باس بێتە سەر بابەتى خیانەت و جاشایەتى راستەوخۆ (حەمەى ێابیر) دێتە ناو مەوزوحەكە،لەبەر ئەوەى چەندین تاوانى لەبەرامبەر هاوڵاتیانى هەولێر ئەنجامداوە و كورد كوژێكى تاوانبار بووە ،بەكورتى هاوڵاتیان باش باش دەزانن كە(حەمەى سابیر) چ خیانەتكاریك و مەفرەزە خاێەیەكى مەترسیدار بوو بۆ گیانى هاوڵاتیان، تاوەكو ئێستاش ئەو مێژووە رەشەى تۆمارى كردیە هەرمایتەوە ، ئەم عەمەى ێابیرە تاوەكو لە ساڵى شێستەكان لەلایەن شۆڕشەوە بەسزاى گەل و شۆڕشى كوردایەتى نەگەیەنرا دەست بەردارى خیانەت و جاشایەتى نەبوو،واتە چۆن لە سەرەتادا بڕیارى ئەوەى دابوو بە خیانەتكارى بژى ئاواش بڕیارى ئەوەى دابوو بە خیانەتكارى سەربنێتەوە.
كوڕى ئەو پیاوەى خیانەتەكانى ناژمێردرێت ،لەگەڵ وەرگرتنى وەزارەتى شەهیدان لەلایەن یەكێتى نیشتیمانیەوە (شۆڕشى حەمەى ێابیر)بە پلەى (مدیر اقدم) نەقلى وەزارەتى شەهیدان دەكرێت ، بە واسیتە دەكرێت بە(بن دیوار) واتە مووچە وەردەگرێت و دەوام ناكات،ئەم دەوام نەكردنەى نزیكەى ساڵ و نیوێك درێژە دەكێشێت ،
بەڵام لەرۆژى 12/6/2011 بە زەختى فەرمانبەرانى وەزارەتى شەهیدان لەبەرامبەر ئەو ناعەدالەتیەیدا بۆ نەهێشتنى بن دیوارەكان ،وەزارەت ناچارى دەكات كە دەوام بكات و ئێستا ئەو كوڕە خیانەتكارە لەناو دیوانى وەزارەتى شەهیدان و كاروبارى ئەنفال لە مدیریەتى حسابات دەوام دەكات و بۆتە پیاوچاك و شۆڕشگێڕ و مووچەى شەهیدیشى لەبن دەستدایە.
پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئەم ووڵاتە خەڵكى پاك و بێگەرد و نیشتیمان پەروەرى تێدانەمایە تاوەكو كۆنە بەعسى و كۆنە جاش ببرێتە ئەو وەزارەتەى كە رەمزى مەزڵوومیەت و كارەساتەكانى كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانە،خۆ ئەگەر ئەم دوو بەر پرسە لە وەزارەتێكى تر بوونایە كەمتر قسەى لەبارەوە دەكرا،چونكە باش دەزانین كەم دام و دەزگا و وەزارەت هەیە خاڵى بێت لە كۆنە بەعسى،بەڵام وەزارەتى شەهیدان بۆ بەعسى و كوڕو كچى خیانەتكارەكان هێڵى سوورە.
لە پاش بڵاو بوونەوەى ئەم بابەتەوە زۆر زەرورە ئەو دوو كەسە بەپەلە و عاجل معاوەلەى ئەوەى بكەن خۆیان لەوەزارەتى شەهیدان و كاروبارى ئەنفال نەقل بكەن بۆ وەزارەتێكى تر،لەبەر ئەوەى خێزان و كوڕو كچانى شەهید و ئەنفال و بارزانیەكان و خەڵكى هەڵەبجە بەم راستیانەیان نەزانیوە و هەرگیزا و هەرگیز رێگا نادەن كۆنە بەعسى و كوڕە جاش لە وەزارەتەكەیاندا هەبێت لەسەر حیسابى شەهیدەكان خۆیان تێربكەن و پلەو پۆستى زیاتر وەربگرن.
تۆ بڵیى ئەمە بەهەڵەدا نەچووبێتین ،ئەم دوو كەسە لەلایەن حكومەت و هەردوو حیزبى دەسەڵات بەدەستەوە لەبەر ئەوە دانەنرابێتن، بۆ هینانەدەرێی ئەو جاش و كۆنە بەعسیانەى بە ناحەق لەناو لیستى شەهیداندا هەن و ئەمان باشتر بیان ناسن؟؟!!




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە