یه‌کێتی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ دلسۆزی خۆی بۆ خه‌لکی کوردستان بسه‌لمێنێ با مه‌لا عوزێر شێخانی ئه‌نفالچیش‌ بداته‌ دادگا

Tuesday, 10.19.2010, 12:00

664 بینراوە


مه‌لا عوزێر شێخانی ئه‌نفالچیش له‌ کۆیه‌ داده‌نیشی،که‌س پێی نالێ پشتی چاوت دووبرۆیه‌
 یه‌کێتی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێ دلسۆزی خۆی بۆ خه‌لکی کوردستان بسه‌لمێنێ با ئه‌و تاوانباره‌ بداته‌ دادگا.
 باکه‌سوکاری ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی مه‌لا عوزێرشێخانی، شه‌هیدی کردوون چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن داوای دادگایکردنی بکه‌ن له‌ده‌سه‌لات،به‌به‌لگه‌ به‌ ده‌یان که‌سی له‌ گونده‌کانی سێگرتکان ونێره‌گین وده‌وروبه‌ری ده‌شتی هه‌ولێرو کۆیه‌ ئه‌نفال کردوه‌و نکۆلیشی لێ ناکات.
 مه‌لا عوزێر دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی شه‌هید ده‌کرد،که‌سو کاره‌که‌ی تهدید ده‌کرد که‌ نا بێ بلێن ئه‌و کوشتویه‌تی،ئه‌م تاوانباره‌ سه‌ره‌تا مه‌فره‌زه‌ی ئه‌منی هه‌بو ،له‌به‌ر دلسۆزی له‌سه‌رده‌می فوجی خفیفه‌ حکومه‌ت فوجیشی دایه‌
 له‌سای سه‌ری هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌لاتدار،کون وقوژبنی ئه‌م کوردستانه‌ پریه‌تی مسته‌شاروجاش وره‌فیق حزبی،هه‌ر ئه‌وانه‌ بوون ئه‌نفالیان کردو کوڕی کوردیان ده‌کرده‌ دیاری بۆ سه‌رانی رژێم وئێوارانیش له‌سه‌ر مێزی رازاوه‌ له‌جیاتی شه‌راب خوێنیان ده‌نۆشی،ئه وناره‌زایه‌تییه‌ی ئێستا هه‌یه‌ له‌دژی قاسم ئاغای بۆ به‌سزاگه‌یاندنی جێگای ده‌ست خۆشی وپشتگیری لێکردنه‌،به‌لام هه‌مان کات له‌شاری کۆیه‌ گه‌وره‌ترین تاوانبار که‌ مه‌لاعوزڕ شێخانییه‌ له‌ژێر سایه‌ی یه‌کێتیدا ده‌ژیت وپله‌و پایه‌و معاشێکی باشیشی هه‌یه‌،قاسم اغا له‌ گوندی قوره‌ به‌رازه‌ 18 پێشمه‌رگه‌ی سۆسیالیستی شه‌هید کرد،به‌لام ئه‌و مه‌لا عوزێره‌ی دانیشتوی کۆیه‌ ،له‌ گوندی ئیلنجاغی ده‌شتی هه‌ولێر پێنج پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی شه‌هید کرد و دوو برینداریش دواتر به‌برینه‌کان گیانیان له‌ده‌ست دا،هه‌روه‌ها له‌گوندی بیره‌عاره‌بان 18 پێشمه‌رگه‌ی مامه‌ غه‌فه‌ی له‌ ناو تراکتۆرێکدا شه‌هید کرد،بوجگه‌ له‌م تاوانانه‌ چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی تریشی لێره‌و له‌وێ له‌ که‌مینه‌کانیدا شه‌هید کردو جه‌نازه‌کانی ته‌سلیمی دائیره‌ی ئه‌منی کرد،باده‌سه‌لاتی کوردی ئه‌م تاوانباره‌ چیتر قه‌له‌و نه‌کات،بۆ خاتری خوێنی شه‌هیدا بیداته‌ ده‌ست دادگا.
 

 


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)