تكایە دەنگ بە ئیهانەكردنی خەلكی كوردستان مەدەن.....!

Tuesday, 26/05/2009, 12:00

7626 بینراوە


ئەوەی بۆ یەك جار رۆیشبیت بۆ هەولیرو بازگەكەی هەولیری دیبیت دەزانیت من لەم نوسینەم لەسەرهەقم و دەنگی دەخاتە پال دەنگی من بۆ ئەوەی هەول بدەین ئەم میللەتە بەئاگابهینینەوە لەوەی بەدەنگدانی خۆیان بۆ مسعود بەرزانی خۆیان لە قەفەسی دیكتاتۆری بنەمالەی بەرزانی قایم نەكەن.
ئاخر سەرۆكێك ئەقلی بەقەدەر ئەقلی ئەوكارمەندانەی بازگەی دەروازەی چوونەژوورەوەی هەلیر بێت ئەم میللەتی كوردە دڵی چی پێ خۆشە و بۆ چی دەبیت دەنگی بداتێ و بەدەستی خۆی و بەماندووبوونی خۆی مالی خۆی كاول بكات و خەم وخەفەتی دونیا بخاتە دلی خۆیەوە كە بازگەی دەروازەی هەولیر بچوكترین نمونەی گوزارشتە لەم دەسەلاتە سەركوتكەرەی بنەمالەی بەرزانی ،رەنگ بیت كەسانیك هەبن بروا بەم قسەیەی من نەكەن وەك چۆن هەتا ئیستا ئەوكەسانە تەلاق دەخۆن پارتی دەبابەی نەبردە هەولیرەوە لە 31/ی ئاب ئەوهاش دەیانەوەێ و بریاریان داوە لەراست راستیەكان چاوی خۆیان كوێر بكەن و ئازاردانی خەلك لەلایەن پارتە روو زەردەكەیانەوە بە چالاكی بزانن ووەك چالاكی باسی بكەن لە كۆرو كۆبوونەوە حیزبیەكانیان و پیا هەلدەن، ئەوانەمن رووی قسەیان تێ دەكەم وپیێان دەلیم تو شەرەفی خۆتان و هەرچی پیرۆزیەكتان هەیە لەژیانتاندا بەعستان بینی بەو شێوەیە رەفتار لەگەل غەیرە بەعسی بكات یان كارمەندانی بازگەی شاریك ئەمەنە ئیهانەی خەلكی شارەكانی تربكات تەنها لەبەر ئەوەی خەلكی شارەكەی خۆیان نین وەك كارمەندەهەولیریەكان و ئاسایشی گشتی هەلیر لەو بازگەیە بەخەلكی شارەكانی تر بەگشتی و شارەكانی كركوك و سلیمانی بەتایبەتی دەیكەن ، ئایاخەلكە رۆشنبیرەكەی هەولیر بە حیزبیەكانشیانەوە، بەم بێ رەوشتیەی هەندیك دزوجەردەوكەرو بێئەقلی ئەو بازگەیە رازین بەناوی هەولیرچێتیەوە لەگەل خەلكی شارەكانی تر دەیكەن وە داوایان لێ دەكەم هەندیك چاودیریان بكەن بزانن چی دەگوزەرێت لەو بازگەیە كەنمونەی هەمو گوزارشتەكانی حیزبی بنەمالەیە لە هەموو شوینیكی ژیر دەسەلاتیان بەلام هیچ شوینیك وەك هەولیرچیتیەكەی ئەو بازگەیە روون ودیارنیە.
من ئەم جارەیان رووی دەمم دەكەمە یەكیتیەكان و پییان دەلیم كام یەكیتیتان لەگەل مال و منالی خۆی لەو بازگەیە مامەلەی تیرۆریستی لەگەل نەكراوە تەنها لەبەر ئەوەی جلالیە یان ئەو كاتەی خیزانی خۆی لەگەدا بووەو پیی نەوتراوە[ خۆ ئەم ژنەی لەگەلتدایە ....ە نیە ] تو خوا ئەمە شیوازی بازگەی روونیشان دانی دەسەلاتە،ئەگەرچی دەسەلاتەكە هەرلەسەرەتاوە رووی رەش بوە ، یان كامەتان مال و منالەكانی لە ماشینەكە دانەگیراون بۆ پشكنین زیاتر لە دووسەعات لەو بازگەیە دووانەخراون بەو هۆیەوە و ناسنامەی بەرزی یەكیتیتان نەیخوارد هەرەوەها بەقەد تەزبیحیكی زەردی قەد ئاوینەی سەیارەیەكی ژمارە هەولیر حیساب بۆ ناسنامەی كارگیرمەلبەندیەكەتان نەكراو كەچی ئیستاش بیر لەوە دەكەیتەوە دەنگ بدەیت بە بارزانی و بۆ ئیهانەكردنەوەی خۆت و حیزبەكەت و خیزانەكەت و ناسنامەكەت ، توخوا چەندجار تفتان لە میژووی خەبات و ناسنامەكەتان كردووە لەو بازگەیە و ئیستاش بریارە دەنگی پێ بدەیتەوە.
پارتیەكەركوكی و پارتیە سلیمانیەكان هەتاكەی بەم موو نەرمیەی خۆتان رازی دەبن كەلەبەر چاوتان ئەمە بەكەس و كارتان دەكریت ئەمەچییە خەلكی سلیمانی و كەركوك وشارەكانی ترن تەنها لەبەر ئەوەی ژمارەماشینەكەیان كركوك یان سلیمانیە بەچاوی سوك سەیردەكرین و قسەی سوكیان پیدەكەن و لەو بازگەیە جیاوازییان لەگەل ناكریت لە نیوان تیرۆرست و جەلالی ..هتد ئەمەچیە لەناوچەی سەوزەوە هاتوون .
رووی دەمم دەكەمە هەموو خەلكی دلسۆزی وولاتەكەم و پییان دەلیم دەنگدان بەم بێ شەرەفە دەنگدانە بە بێ شەرەفەكانی بازگەكەیان دەنگ دانە بە رەزامەندی نیشاندان لەسەر ئیهانەكردنی بەردەوامی خۆیان ئەگەر سەر بە هەرنەتەوەو فیكرە وشاریك بن ئەوە دەنگدانە بەزەلیل كردنی خۆیان ،دەنگ دانە بە حوكمی جهالەت و دوواكەوتووی و گا بەگوون ناسینی ئەمانە لەم دونیای پیشكەوتن و عەولەمەوبوونی لەژمارەنەهاتووی ئامیری كۆنترۆل وچاودیری كردن بێ ئەوەی هەستی خەلك بریندار بكریت ، بەلام ئەمانە نانەكەیان لە برینداركرنی هەستی خەلكدایە و چالاكیەكانیان تەنها باسكردنی ئیهانەكان و بریندار كردنەكانی هەستی خەلكە تكایە دەنگ بە ئیهانەكردنی گەلی كوردستان مەدەن.....

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە