بە یاننامەى كۆمەڵێك لە زانایانى ئیسلام لە تەواوى ناوچەكانى كوردستانەوە بۆ هۆشیارى بەشدارى هەڵبژاردنو پشتیوانى (لیستى خزمەتگوزارى و چاكساز

Monday, 20/07/2009, 12:00

1856 بینراوە


كۆمەڵێك بسم الله الرحمن الرحیم
ان ارید الا السلاح مااستگعت
جەماوەرى موسوڵمانى كوردستان
كەسایەتىو سەرۆك عەشیرەتو پیاوانى ئایینى
كۆمەلانى خەڵكى كوردستان
پاش سوپاسو ستایشى بێپایان بۆ خواى گەورەو میهرەبان كە منەتى خێرو بێرى ئازادى وڵاتەكەمانى كردووە بەسەرماندا، دروودو سڵاو بۆ سەر گیانى پاكى فەخرى عالەم محمدى كوڕى عبدالله (سلى الله علیەو سلم) بۆ سەر یارو یاوەرانى هەتا ڕۆژى دوایى.
ئاشكرایە كە سوپاس بۆ خوا پاش ڕاپەرینى جەماوەرى خۆڕاگرى كوردستان لە بە هارى 91 ەوە تا ئێستا لەم وڵاتەدا پارچەیەك لە كوردستانى گەورەو زێدى باو باپیرانمان ئارامىو ئازادى گرتوویەتیەو توانیومانە لە ماوەى ئەو چەند ساڵەدا كەمینەیەك لە مافەكانى گەلى مسوڵمانى كوردستان بە هەوڵى حزبە سیاسیەكانى كوردستانى بەشدراى خەباتى شاخو شار بهێنینە دى.
ئێستاشو لە كاتێكدا لە بەردەم پڕۆسەیەكى نیشتیمانى گەورە دا وەستاوین كە ئەویش بریتیە لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستانو هەڵبژاردنى سەرۆكى هەرێمى كوردستان كە وا بڕیارە لە سەرەتاى هەفتەى داهاتوودا لە تەواوى ناوچەكانى هەرێمى كوردستاندا بە ڕێوە بچێت، جێگاى خۆیەى كە لە ڕوانگەى ئایینى پیرۆزى ئیسلامو شەریعەتى پاكى پێغەمبەرى خواى (ێلى الله تعالى علیە و سلم) خەڵكى مسوڵمانى كوردستان لە ئالیەتو شێوازەكانو حوكمە شەرعییەكانى هەڵبژاردن ئاگادار بكەینەوە، بۆیەش پشتیوان بە خوا لە گەڵ ئەوەشدا كە پەیمان بە ئەهلى مزگەوتو مسوڵمانى هەموو ناوچەكانى كوردستان ئەدەین كە وەك هەمیشە سنگمان قەڵغانى بەرگریكردن لە مافەكانیان دەبێت، داوا لە هەموو چینو توێژەكانى خەڵكى كوردستان دەكەین كە بە گیانێكى فیداكارانەو حەماسەتێكى مسوڵمانانەوە بەشدراى ئەم هەڵبژاردنە بكەنو بیسەلمێنن كە ئەوانن پاڵپشتى ڕاپەڕینو شۆڕشو خەباتى فیداكارى و ڕزگاریخوازى.
وەك ئەوەش كە ڕۆژانە لە دیدارو یەكتربینینو بەرنامە ئیعلامیەكانو خوتبەكانى جومعەدا لە لایەن خەڵكى مسوڵمانەوە ڕووبەروومان دەكرێتەوە بەرامبەر بە شەرعیەتى هەڵبژاردنو چۆنیەتى بەشدران، داواكارین لە خەڵكى مسولمانى كوردستانو ئەهلى تەریقەتو پیاوماقووڵو تەواوى چینو توێژەكانى كوردستان كە بە گیانێكى شەرەفمەندانەوە پەنجەى شایەتومانى خۆیان بخەنە گەڕو لە پێناو ڕەزامەندى خواو خەڵك دەنگى خۆیان بدەنە (لیستى خزمەتگوزارىو چاكسازى لیستى ژمارە 59) كە تاكە لیستێكە پاڵێوراوى لە خواترسو بۆ خوا ێوڵحاوو ئەهلى ئیێلاحو چاكەخوازى تێدا بەرچاو دەكەوێت، لە خواى گەورە داواكارین كە ئەم هەڵبژاردنە بكاتە مایەى خێرو خۆشى بۆ هەموو مسوڵمانى كوردستان.
والسلام علیكمو رحمەالله

هەر شەكاوە بێت ئاڵاى پیرۆزى لاالە الا الله محمد رسول الله
سەربڵند بن فیداكارانو بۆخوا سوڵحاوانى دڵسۆز
بەرزو پیرۆز بێت خەباتى نەپساوەى گەلى كوردستان


كۆمەڵێك لە وتاربێژو ئیمامو خەتیبو زانایانى ئیسلام
لە تەواوى ناوچەكانى كوردستانەوە
20-7-2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە