گەندەڵی و ئابڕوو چووەکانی تیپی ھونەری میللی سلێمانی "بەشی یەکەم

Friday, 16/12/2011, 12:00

3371 بینراوە


زۆر جار بیستوومانە یان بینوومانە لەدوای دروست بوونی ھەر پرۆژەیەک یان کارێکی باش و سەرکەوتوو ، پاشان کۆمەڵە کەسانێکی مشەخۆرو دەست پیس و چاوچنۆک دێتە سەر سفرەی حازری و تامەزرۆیانە بەردەبنە سەر بەرھەم و خێرو بێری ئەوکا پڕۆژە جوان و ناسکانە ، ھێدی ھێدی دیواری پتەوی ئەم ئیشەجوانە دادەڕمێنن و لەناوی دەبەن ..لەو کاتەشدا خۆشبەختانە بەشێک لە لێپرسراوانی ئەم ووڵاتەی ئێمەش ھێندە شارەزانین لەھیچ لەکام بوارەکان چونکە بەقودرەتی قادر ئەم کورسیەکانی پی َ بەخشراوە ، بەبێ ئەوەی لەھیچ مەسەلەیەکیش بگەن و بزانن باس و خواس چیە ، گوێ قولاغ دەکەن و سەر ئەلەقێنن بۆ ئەو دزو راو روتچیانە وەکو ئەوەی لەبنی کولەکەکەیان دابێت و زۆر سپۆر و شارەزابن .

تیپی ھونەری میللی نەتەوەیی سلێمانی نمونەیەکی زەق و بەرچاوی ئەم بابەتەمەو ئەمەوێت لەو چەند دێرەمدا و بەچەند بەشێک بدوێم لەسەری . بەبەرپرس و بەھۆش و خاوەن ئەزموونەکانی وولاتەکەم بڵێم ئەوەیە پشتگیری و ھاوکاری ھەوڵی ئێوە بۆ مانەوەی ئەو چەند دەستە دیارەی کەپڕۆژەیەکی ئاوا گەورەی کردۆتە قووتی ڕۆژانەی سەرمێزی یانەکانی شەوانیمان و بە گالتەجاریەوە لەگێلی و کەم ئەزموونی و بێ ئاگایی ئێوە بۆ یەکتر باس بکەین . .. کەچۆن چۆنی گێلیان کردوون و بەدرۆکانیان ھەڵیان خەڵەتاندوون . من وەک ئاگاداربم لەدووای شەری ناوخۆ "تیپی ھونەری میللی نەتەوەیی سلێمانی " لەسەر دەستی چەند کەڵە ھونەرمەندێکی بەئەزموون و شارەزایی ھەولێر و سلێمانی بنیات نرا ....
دروست بوونی ئەم تیپە لەو ساتەوە وەختەو کاتە ناسکەو بەم بوودجەکەمە یەکێک بوو لە کارە ھەرە سەرکەوتوەکانی حکوومەتی ھەرێم ئیدارەی سلێمانی ، دوایی چەند وەرزێکی یەک لەدوایی یەکی سەرکەوتووی ئەم تیپە شتێکی زۆر بایەخدارو گرنگ بوو ن کارێکی چاوەروان نەکراو ، جگە لەوەی کۆمەڵێک ھونەرمەندی گەورەو مەزنی لەدەوری خۆیی کۆکردەوە کە ئەمانە ساڵانێک بوو پەراوێز خرابوون . لەھەمان کاتیشدا کاری باش و پر بایەخی بەدوای خۆی دا ھێنا . وەتەکانێکی ھونەری گەورەی نابەجولانەوەی ھەستی ھونەرمەندان بەتایبەتی لەشارێکی ھونەری وەک سلێمانی کەبووە جێ ی سەرنجی ھەموومان . بەڵام جێگای داخە وەک ھەر کارێکی تری ئەم ووڵاتە لەجیاتی دەست خۆشی و گرنگی پێدان و برەودان بە ئیشە کە کەکۆمەڵە کەسێکی ناشایستەو بێ ئەزموون چاویان بڕیە کورسی و مێزو دەسەڵاتی ئەم تیپە و خرانە نێویان بۆشکاندنی ملی یەکتر و پاشقوڵ گرتن لێیان .. یان بە دێوێکی تر بۆ خۆ بردنە پێش و سنگ دەرپەڕاندو تێکدانی ئەم ئیشە ، بەریان لەبەرەو پێش چوونی ئەێلی مەسەلەکە گرت و دەستیان گرت بەچاوی بینەر و برا بەرپرس و ھونەرەکەشیان لەخوێنی خۆی دا گەوزاند .
کەوتنە پەراوێز کردن و دوورخستنەوەی ئەو ھونەرمەندو کادیرە بەتوانایانەی کەکۆلەکەی تیپەکەبوون لەماوەیەکی زەمەنی کورتدا ئەوانەی کەدامەزرێنرابوون بە ئەزموون و شارەزابوون لەراھێنەر و مۆزیک ژەن و و کورو کچی بەتوانا بوون کرانە دەرەوەی تیپەکە و لەجیاتی ئەمانیش چەند کەسێکی نەشیاو دوور لەجیھانی ھونەر کە سەجان و دووکاندار و شوفێری پاسن لەمانە پێک دێن .
لە کۆتایی بەشی یەکەمی ووتارەکەم کە چاوەروانی بەشی دووەمی ووتارەکەم بن لەماوەکانی داھاتوودا .وەک ووتم لەکۆتادا ئەڵێم لێپرسراوانی ئەم وولاتَە گوناھە نەبایان بینیوە و نەباران کەبڵێن دەستان خۆش برادەرانی دز و جەردە بۆخۆتان و عەقڵی مۆدێرنتان . مایەی پێکەنینە لەدوا جاری چاوپێکەوتنی پۆلێک لەو ھونەرمەندە بەتوانایانەی کەدوور خراونەتەوە ، ئەم بەرپرشە پێیان ئەڵێ برادەرینە بۆ ئەم کات و سەردەمە ئا ئەو ئەو بەرێوەبەرەمان پێویستە ، خۆ ئێمە لە ئێوە باشی ئەزانین کە فڵان ..... پیاوێکی نەشیاوە و تیپەکەی بەلارێ دا بردوە ، بەڵام ئەڵێ ی چی ئەوەی ئەو لەو شارە بۆمان دەکات بەکەسانی تر ناکرێت . منیش پێتان ئەڵێم ھەی ئافەرین عەقڵی مۆدێرن و بەرپرسانی ھونەری شارەکەمان و وڵات پارێز "

لەچاوەڕوانی بەشی دووەم دابن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە