رونكردنەوەی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی بۆ رای گشتی

Sunday, 01/05/2011, 12:00

1088 بینراوە






ماوەیەكەو لەدوای دواین رونكردنەوەی ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی، لە لایەن ههندێک میدیاو لەلایەن چەند كەسێكەوە ئەوە رادەگەیەنرێت، كە ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی هەڵوەشاوەتەوە، ئێمە وەك ژمارەیەك ئەندامانی ئەنجومەنی ناوبراو، بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین، كە ئەنجومەنەكەمان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو ئێمە بەهۆی بارودۆخێكی خراپی ئەمنیو لەپێناو گرتنە بەری رێگایەكی مەدەنیانە لە بارودۆخێكی سەربازییانەی سەپاو بەسەر شارەكاندا، كارەكانی ئەنجومەنمان هەڵپەساردو ئەوەمان راگەیاند، كە ئەنجومەنەكە وەك خۆی، بۆ ماوەیەك كارەكانی رادەگرێتو خۆی دەپارێزێت لە دەركردنی بەیاننامەو رونكردنەوەو داوایشی لە ئەندامەكانی خۆی كردووە هیچ راگەیاندنو رونكردنەوەیەك بەناوی ئەنجومەنەوە نەدەنو لە هەمانكاتیشدا خۆیان وەك تاك سەربەستن لە وتنی هەر شتێكی تایبەتی خۆیانو سەربەستن چی چالاكییەیەك ئەنجام دەدەن.
ئێمە جارێكی تر، هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە، كە ئەنجومەنی كاتی مەیدانی ئازادی، دەستكەوتێكی گەورەی خەباتكارانەیەو هەروا بە ئاسانی هەڵناوەشێتەوەو مەسەلەی دەست بەكاربوونەوەی پەیوەستە بە ویستی ئەندامانی ئەنجومەنەكەو تا ئەو كاتەش خواستو داواكارییەكان هەروا بێوەڵام بێتو ژیانی خۆپیشاندەران وئەندامانی ئەنجومەنكەوتبێتە بەر مەترسی گرتنو رفاندن، ئەنجومەن بەهەمان تواناییەكانی خۆیەوە دەمێنێتەوە.
ناوی ئەندامانی ئەنجومەن:
1 ـ سەلام مارف 2 ـ حاجی ئه‌نوه‌ر 3 ـ حه‌مه‌ ڕه‌ووف حه‌مه‌ عه‌لی 4 ـ دکتۆر فایه‌ق گوڵپی 5 ـ عه‌لی مه‌ولود 6 ـ عومه‌ر ئه‌مین 7 ـ نزار محمه‌د 8 ـ سالاری ئاسنگه‌ر 9 ـ جه‌مال محسن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە