ئایا بە تەنیا وەزارەتی رۆشنبیری گەندەڵە ؟ یان زۆرێک لە هونەرمەندانیش گەندەڵن

Thursday, 03/01/2013, 12:00

1743 بینراوە


لەگەڵ هاورێیەکم باسمان لە لیستە ٦٩٠ داهێنەرەکەی وەزارەتی پارە بەخشینەوە دەکرد، کە زۆر بە ساویلکانە و دوور لە هەموو پێوەرێکی زانستی ناوێکی زۆریان وەک داهێنەر ریز کردووە.
هەریەکەمان کۆمەڵی پێشنیازی جوانمان بۆ هات کە بەو پارەیە بکرێت وەک دروست کردنی هۆڵێکی سینەما یان هۆڵێکی شانۆ یان مۆزەخانەیەکی نیشتمانی جا لەهەر شارێک بێت گرنگ نییە.
هاورێکەم باسی چەند گەندەڵییەکی تری هەمان وەزارەتی بۆ کردم ئەویش پلەی راوێژکار وە هەروەها خەبیر یان خەبیرە لە بواری شانۆ و بوارەکانی تر، کاتێ باسی خەرمان هیرانی بۆ کردم گوایە وەک خەبیرەی شانۆ دامەزراوە ،یادەوەرییە کۆنەکانم وەبیر خۆ هێنانەوە پێش بیست و پێنج ساڵ دوا کاری ئەو شانۆکارەم بینیوە، دواتر پرسیارم کرد ئەی لەو ماوە زۆرەدا چ بەرهەمێکی هونەری هەبوە؟ هیچ، ئەی چ توێژینەوەیەکی زانستی لەسەر شانۆ هەبووە؟ ئەی چەند کتێبی لەسەر شانۆ نوسیوە؟ وەڵامەکان هەموویان هەر بە هیچ بوو!!!! دواتر پرسیارێکم لە خۆم کرد ئایا ئەگەر کەسێک پێت بڵێت تۆ داهێنەریت یان خەبیریت!! ئایا قبوڵی دەکەیت؟ دیارە هونەرمەندی بە ویژدانی وەک بەهجەت یەحیا و کەمال محەمەد وە هەروەها نوسەری وەک دلاوەر قەرەداغی و رێبوار سیوەیلی رەتی دەکەنەوە و پێیان وایە داهێنان ووشەیەکی گەورەیە وەئەو بڕە پارەیە بۆ ماڵە هەژارێک بێت یان بۆ ئاوارەکانی کوردستانی رۆژئاوا بێت.
من دەپرسم ئایا چاو و زەینی هونەرمەندان و نوسەران ئەوەندە کوێرە خۆسوتاندنی بەناز جواد یان بیرچوەوە کە دوای تەواو کردنی خوێندن ساڵێک لە هەوڵی دامەزراندن تووشی بێ هودەیی بوو خۆی سوتاند،چونکە کەسی نەدەناسی، یان لەش و لارێکی وای پێوە نەبووکە بەکەڵکی بەرپرسان بێت کە ئەگەر دابمەزرایە هەر سێ سەد هەزارێکیان دەدایە، کاتێ کە کەسێ بە پلەی خەبیرە دادەمەزرێت مانگانە چوار ملێون و نیو وەردەگرن کە دەکاتە رزگارکردنی پازدە بەناز لە خۆ سوتاندن وە هەروەها بژێوی لانی کەمی ژیان بۆ پازدە خانەوادە.
یان دەتوانرێت بە و برە پارەیە هەموو مانگێک پێشبرکێئەکی چیرۆک نووسێن بۆ لاوان ساز بکرێت یان هەرجۆرە چالاکییەکی لەو بابەتانە...هتد!!!!!!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە