ڕونکردنەوە لەکارمەندێکى فرَۆکەخانەوە

Thursday, 14/10/2010, 12:00

1949 بینراوە


بۆ سایتى کوردستان بۆست
سڵاو
بەپێویستم زانى سەبارەت بەهەواڵێک کەلەلایەن کارمەندێکەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە هەبوونى گەندەڵى لە فڕۆکەخانەکەمان و لەناونیشانى باسەکەیدا نوسراوە شوێنى گەندەڵى . هەروەها بەبەڕێوەبەرى گشتى دەست پێدەکات و بە سۆران و خێزانەکەى و ئینجا عەرەبێک کە نەناسراوە تەنها خۆى دەزانێت کێیە .
زۆرجار لەسەر فڕۆکەخانەکەمان دەنوسرێت کە فڵان واو فڵان وا . هەرکەسێک شتێکى بۆناردن مەرج نیە بڵاوىبکەنەوە ، بفەرموون بەدواداچووون بکەن بزانن ئەوکەسە بۆ شکاندنى هەیبەتى ئێوە وادەکا یان کێشەى تایبەتى هەیە لەسەر کەسێک یان ڕاستە .
دێمە باسەکەم کە جوابى نوسینێکە لە سایتەکەتاندا دانراوە
بەڕێوەبەرى گشتى ئەندازیارێکى سەرکەوتووى ئەم ووڵاتەیە و لە بۆردى دامەزرێنەرى فڕۆکەخانەیە ، لە من و ئێوەش شارەزاترە کە فڕۆکەخانە دەبێت چى پێویستە بۆى بەکاربێت ، بەمەش پێتان بڵێم کە لەکوردستانەکەماندا پێم وایە کە منافسى کەم بێت بۆ ئەو پۆستە چونکە کەسێکى شیاوە بۆ شوێنێکى شیاو ، بفەرموون ڕاپرسى بکەن ؟ کە دەگەڕێت بەسەر بەشەکاندا خراپە ؟؟؟؟ نا ئێمەى کورد ئەمەمان دەوێت بۆیە واحاڵمان جوانە لە 8:30 ئەگەمە دەوام و لە 9 نانى بەیانیم خوارد و لە 10:30 لەباسى ئەڵقەکەى شەو تەواو بووم و لە 12:00 هیلاکم زۆرم خواردووە خەوم یەت و هەرچى هەیە لێى بگەڕێ بۆ بەیانى . ئەمە پیشەى کارمەندى دەزگاکانى حکومەتە لەهەموو شرق ل(الاوسگ) دا نەک لە عیراق ، دیارە ئەم برادەرەمان ئەزانى چى ئەوێت بەڕێوەبەرى گشتى کە هات سەرداخات و هەر ئیمزا و ئۆکەى و ڕۆتینات بکات . کارمەند باج هەڵنەواسێت و جل و بەرگى ڕەنگاوڕەنگ بێت و لەجیاتى کارەکەى بکات بێت لەکاتى دەوامى ڕەسمیدا بابەت بنێرێت بۆ ڕۆژنامە و سایتەکان ، ئەم معاشە حەرامە 8 سەعات ڕۆتین نەک دەوام و واجب . لەبیرمان نەچێت کە ووتەیەکى ئەم بەڕێوەبەرى گشتییە هەیە کە کەم کەس هەیە کردبێتى بەهەموو تەمەنى حکومەتەکانمان ئەویش دەڵێ" هەموومان خزمەتکارى ئەم خاک ومیللەتەین و ئێرە دەروازەى ووڵاتەکەمانە بەڕوى دۆست و دوژمندا ئەبێت جوانى وڵاتەکەمان نیشان بدەین بەجوانترین شێوە " پێم وایە بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانە وەک بەڕێوەبەرى گشتى کار و هەڵسوکەوت دەکات و خۆى بەبەرپرسیار دەزانێت لەهەر کەم و کوڕییەک ، بۆیە زوو زوو سەردانى بەشەکان دەکات ، چ بەڕێوەبەرى گشتییەک لە 8:30 دەچێتە سەر کارەکەى دەست هەڵبڕێت ؟؟؟ بەڕێوەبەرى ئێمە خزم خزمێنە و واستە و بەرتیلى نیە بۆیە لێى دەخوێندرێت ؟؟؟ کەسانى جددى خۆشەویست نین لە ئیش و کاردا لەم ووڵاتە ، پێمان ناخۆشە بەڕێوەبەرەکەمان بێت بزانێت چى دەکەین ، حەز دەکەین هەر چات و قسەى زل بکەین لەکاتى دەوامى ڕەسمى وانیە ؟؟؟
من وەک کارمەندێک ئامادەم خۆم بناسێنم و رَاستەوخۆ گفتوگۆ بکەم سەبارەت بەو قسانەى بەبەڕێوەبەرى گشتى کراوە کە تەنها و تەنها و %100 بۆ ناوزڕاندن نوسراوە ، ئەم نوسینەش لەکاتێکدا دەنوسم کە بەڕێوەبەر نازانێ کێم و ناشمەویچت بزانێت ، لێرەوە ئاواتەخوازم کە هەموو دام و دەزگاکانى حکومەت وەک فڕۆکەخانە جددى و کەسانى پسپۆڕیان پێ بگەیەندایە .لەساڵى 2005 تا 2010 خۆمان گەیاندۆتە ئاستێک وەک فڕۆکەخانەکانى ئەوروپا خزمەت بکەین و بەقەبارەى شارەکەمان و هەولێرو کەرکوک گەشت بکەین و لەیەک کاتدا 6 گەشت بەڕێ بکەین . سەرمان بەرزە بەم بەڕێوەبەرە تکایە تکایە باگەندەڵیکمان بۆ نەیەت تەنها ئەم دەزگایەمان هەیە لەشارەکەدا سیماى جوانى دیاربێت و ناوبانگى بازرگانى و ئابوورى شارەکەمانى بەرزکردۆتەوە با ڕەخنەى دروستکەرى لێ بگرین نەک بە چەکوشەکەى کوردستانپۆست بیشکێنین (بەڕێزەوە) بۆسایتەکە . نەشى شارینەوە هاوکارییەکانى سەرۆکى حکومەت هێندە زۆرە کە بەووردى ئاگادارى هەموو کارەکانى فڕۆکەخانەیە .
سەبارەت بەکاک سۆران زوڵاڵ ، کاکە گیان ، خۆشەویست ، ئەمە کێشەى کەسییە چ ئیجاب دەکات لەسایتێکدا کەکەسانى سیاسى زیاتر دەیخوێننەوە ئەمە بنوسیت ؟؟؟ بۆ ناچیت بەرەو ڕوو بیڵێیت ؟؟؟ یان حەزت لە دەورەیە و نات نێرن ؟؟؟ ئەى بۆ نات نیرن ؟؟؟ ئاگادارى ووردەکارى ناردنى نیم بۆ ئیمارات بمبورن کەناتوانم رَوونتر بڕۆم.
سەبارەت بەو کەسە عەرەب ڕەچەڵەکە ، ئێمە تەنها 2 کەسى عەرەب بە عقد کارمان بۆ دەکەن (استاژ فاخر و استاژ ناێر) کە کۆڵەکەى فڕۆکەوانى و ئاسایشى فڕۆکەوانى (Air Side)ن ، شانازیان پێوەدەکەم چوونکە عقدیان هەیە و پارەکەیان بە حەلاڵى دەخۆن 24 کاتژمێر ئامادەى دەوامن .

خۆشەویستیم بۆ هەموو کەسێکى دڵسۆزى شارى سڵیمانى
سوپاس بۆ بڵاوکردنەوەشى


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە