نامه‌کانی مه‌رگ، که‌ له‌ گۆڤاری لڤیندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، مه‌لا به‌ختیار پێی داون

Monday, 09.03.2012, 12:00

2643 بینراوە


په‌یامنێری کوردستانپۆست 7 / سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ نێو مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان به‌ په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ سلێمانی راگه‌یاند، ئه‌و نامانه‌ی له‌ گۆڤاری لڤینی ژماره‌ 207 (لاپه‌ره‌ 8 تا 13) بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ مه‌لا به‌ختیار به‌و رۆژنامه‌یه‌ی داوه‌، ئه‌میش له‌ تۆڵه‌ی ئه‌وه‌دا که‌ ماوه‌یه‌که‌ له‌لایه‌ن نه‌یاره‌کانییه‌وه‌ سووکایه‌تیی و هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ری به‌تایبه‌تیی دوای ئه‌و دیمانانه‌ی، که‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆنی نالیادا کرد و کۆمه‌ڵێک قسه‌ی کرد، به‌شێکی زۆری هه‌ڵبه‌ستن و درۆی مێژوویی بوو، بۆ راستکردنه‌وه‌ و تۆڵه‌ ئه‌م کاره‌ی کردووه‌، سه‌رچاوه‌که‌ وتی مه‌رج نییه‌ مه‌لا به‌ختیار راسته‌وخۆ ئه‌مه‌ی به‌و گۆڤاره‌ دابێت، ره‌نگه‌ له‌ رێگای که‌سی دووه‌مه‌وه‌ پێێ دابن، چونکه‌ مه‌لا به‌ختیار له‌ چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی که‌ناڵی نالیادا ددانی به‌وه‌دا نا، که‌ زۆربه‌ی ئه‌و نامانه‌ی لایه‌ و ده‌ستوخه‌ته‌کانیش ده‌ناسێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ وتی من له‌ کۆنفڕانسی کۆمه‌ڵه‌دا وتم (شهید وریا)،له‌ چاوپێکه‌وتنه‌دا وتی ماوه‌یه‌کی تر ئه‌و نامانه‌ بڵاوده‌که‌مه‌وه‌، هه‌روه‌ها په‌یامنێره‌که‌مان ئه‌وه‌ی به‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ڕاگه‌یاند که‌ دووان له‌و نامانه‌ کاتی خۆی له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوکراونه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش بۆ کوشتنی فایه‌قه‌ ره‌ش و سدیق ئه‌فه‌ندیی فوئادی مه‌جید میسری بوو، که‌ ئه‌وسا وا گومان ده‌کرا، ئه‌و به‌ڵگانه‌ له‌ ده‌ستی پاراستندا بووبێت، هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که‌ وتی: ره‌نگه‌ کاتی خۆی به‌شێک له‌و نامانه‌ ده‌ست ئه‌منی سلێمانی که‌وتبێت، چونکه‌ دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌ سلێمانی و راپه‌ڕینه‌که‌ی ساڵی 1991، له‌ ناو ئه‌منه‌ سووره‌که‌ به‌ڵگه‌ و نامه‌ی ده‌ستوخه‌تیی و فه‌رمیی زۆر دۆزرانه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ یه‌کێتیی داوای له‌ هاولاتیان کرد، هه‌رچیی به‌ڵگه‌ و دۆکۆمێنتێک هه‌یه‌ بیهێنن و ته‌سلیم به‌ یه‌کێتیی بکه‌ن، ئیستا زۆربه‌ی ئه‌و نامانه‌ ئه‌سڵکه‌ی، یان کۆپییه‌که‌ی لای زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسیی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه‌، که‌ مه‌لا به‌ختیار به‌ ناڕاسته‌وخۆ که‌سایه‌تیه‌کی ناو گۆڕانی پێ تاوانبار بکات، ئه‌ویش نه‌وشیروان مسته‌فایه‌، به‌تایبه‌تی تیرۆرکردنی وریا، قسه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌کرێت. له‌ خواره‌وه‌ کلیکی ئه‌و لینکه‌ بکه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌کان، که‌ له‌ گۆڤاری لڤیندا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا، دووان نامه‌ له‌و نامانه‌ کاتی خۆی له‌ ساڵی 2006 له‌ کوردستانپۆستدا بڵاوکراونه‌ته‌وه‌:


نامه‌کانی مه‌رگ/ گۆڤاری لڤین 207