کوردستانپۆست كێی له پشته؟

Sunday, 04.05.2009, 12:00

1174 بینراوە












کوردستانپۆستی بوێر
  چیت بۆ بکه‌م به سه‌ردێر
که شایسته‌ی جوانیت بێ
گه‌شاوه‌تر بێ له زێر

با ده‌سه‌ڵات و هه‌واڵ
بێ ده‌ستنوێژ و نوێژ به‌تاڵ
باش بزانن ئه‌تۆ کێی
تۆفانی یاخود شه‌ماڵ


بابزانن كێت له پشته
دابراوه‌کان له خشته
ده‌یان نووسه‌ری بێگه‌رد
که سه‌ر به‌رزن به‌و گه‌شته


گشتیان وه‌ك پڵنگ و شێر
له گرد و شاخ و هه‌ڵدێر
به دووای که‌ژاوه‌ی تۆ دان
پاسه‌وانتن له به‌دمێر


تۆ پێنووسی هه‌ژاری
تیری تیژی له باری
بۆ جه‌رگی دز و گه‌نده‌ڵ
بێشك ژه‌هری به‌کاری


تۆ ده‌نگی ده‌یان ڕۆڵه‌ی
باوه‌شی کورد و تۆڵه‌ی
بۆ دز و چه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵات
تیر و که‌وان و ته‌ڵه‌ی


سه‌رت به‌رزه وه‌ك قه‌ندیل
شۆره‌ سواری پشتی فیل
بێباکی له گورگ و سه‌گ
نه‌فره‌ت ئه‌که‌ی له به‌رتیل


تۆقێنه‌ری سه‌رۆکی
پشوو ناده‌ی ، گه‌ڕۆکی
کۆڵ ناده‌ی تاخوێن خۆران
نه‌یان خه‌یته سه‌ر چۆکی


2009/04/05
سوید