شین و شایى دەستیاوە

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

4269 بینراوە


دەركردنى ئەو هەموو كادرە دڵسۆزو ماندو نەناسەى باڵى ڕیفۆرم و پشتگیرانى لیستى گۆڕان كارێكە تا سەر ئێسقان هەڵەیە , ئەمڕۆ لەوانەیە زۆر لەو لێپرسراوانەى ئەم كارە دەكەن بە كارێكى باشى بزانن وبە حسابى خۆیان خیانەتكاران لە ڕٍیزەكانى یەكێتى دەردەكەن بەڵام دوا جار وەكو پشكۆیەكى گەش دەچزێ بە لاشەیاندا , وەكو ئێستا چزاوە بە لاشەى هەمویاندا , دەركردن یان نان بڕین كارێكە بێجگە لە حیزبە دیكتاتۆرەكان لە هێچ حیزبێكى تر ناوەشێتەوە , ئەمڕۆش یەكێتى لە سەر هەمان ڕیتمى حیزبە دیكتاتۆرەكانى دنیا پیادەى بەرنامەى نان بڕٍین و دەركردن ئەكات , لە كاتێكدا ئەو كادرانەى دەردەكرێن لە دڵًسۆز ترین و باشترین كادرەكانى ئەم حیزبەن , ماوەى چەند ڕۆژێكە بە بڕٍیارى تاڵەبانى و پیادە كردنى تەنها بەرزانى ئەحە سمێڵ كە تەنها مەڵبەندە وەكو خۆ دەرخستن و خۆ بردنەوە پێشەوە دەستى كردوە بە دەركردنى باشترین و دڵسۆز ترین ئەو كادرانە , سەرەتا یەكەم كادرو پێشمەرگەى دێرین كە بە شەڕە جنێو دەرى كرد هەڤاڵ عبداللەى شەهیدان بوو , ئێوارەكەشى كادرە باشەكانى كۆمیتەى 7 ى شێخ محى الدین بوو ڕۆژى دواتریش كادرەكانى كۆمیتەى 3ى ئازادى بوو , بەرزانى ئەحە سمێڵ سەرەتا لاى مام جەلال ووتویەتى كادرەكانى باڵى ڕیفۆرم چەند كەسێكن و دەریان دەكەمو لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕناكەن و لە 98% ى مەڵبەندەكە هى خۆمانە بەڵام كەدەستى پێ كرد وا دەرنەچوو ئەو ڕەقەمەى دابوى بە مام جەلال وانەبوو بۆیە لە ترسانا ئەو بەرنامەیەى ڕاگرتوە , تەنها لە دوو كۆمیتەدا لە كۆى 30 كادر 21 كادرى وازى هێناوە كەواتە ئەمە ژمارەیەكى ترسناكە و دوو كۆمیتە هەڵوەشایەوە , ئێستا مام جەلال و مەكتەبى سیاسیش تێگەیشتون كە بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەوەى ئەیڵێ زۆر دورە لە ڕاستیەوە , بۆ كەسێكى وەكو بەرزان كە پشتى بەم یەكێتیەوە نەیەشاوە كێشە نیە بەڵام بۆ ئەوانەى بونەتە قوربانى كێشەیە , ئەمە باشە كۆمیتەى ئازادى لە 14 كادر 11ى وازى هێناوە لە 45 ئەندام كەرت 30 ئەندام كەرتى وازى هێناوە یان دەركراون , دواى ئەوەى لە كۆبونەوەى مەڵبەندا بەرزانى ئەحە سمێڵ كە خوشكەزاى خائینێكە 17 پێشمەرگەى بە دەستى خۆى تەسلیمى بەعس كردوە و بە شەهید كردنى دان بەو كادرانەى ئەو كۆمیتەیە ئەڵێ خائین كە تیایەتى خاوەنى شەهیدە و تیایەتى زیندانى سیاسیە و پێِشمەرگەى دێرین و ڕێكخستنى دێرینە , دواى هاتنە دەرەوەى ئەو هەڤاڵانە ئەو سێ بەناو كادرەى كە ماونەتەوە چونەتەوە بارەگاى كۆمیتە و دەستیان كردوە بە هەڵپەڕكێ و دواى ئەوەى تەسجیلیان دەست نەكەوتوە بە تەسجیلى سەیارەكانیان بە دەنگێكى بەرز ئەو دراوسێیانەى كۆمیتەكەیان بێزار كردوە كە خەڵك چوە پرسیاریان كردوە ئەزوەر ناوێك كە كارگێڕى ئەو كۆمیتەیەیە وتویەتى خائینەكانى باڵى ڕیفۆرم دەركراون خەڵكى ئەو گەڕەكە تفى لێ كردون , سەیرى ئەم پەروەردەیە و ئەم ئەخلاقەى بەرزانى ئەحە سمێڵ ئەمانەى پێ گۆش كردوە , كۆمیتەیەك هەڵوەشاوە كەچى لە باتى گریان دەهۆڵ و زوڕنایان لێ داوە , ئەو كارگێڕەى كە ئەمەى كردوە كاتى ڕژێم لە فەوجەكەى حەمە بێورەیى ئامر سریە بوە و ئێستا ش بێجكە لە كارگێڕى ئەو كۆمیتەیە ملازمە لە ئاسایشى سلێمانى , ئاخر مام جەلال ئابەمانەوە خۆى سوك كرد بۆیە كە بەو ناو شەقامەكانى سلێمانیدا ئەگەڕێ كەس سەلامێكى لێ ناكات , هەر لەبەر ئەو ساردو سڕیەى خەڵكى شارى هەڵمەت و قوربانى هیچ كەناڵێكى یەكێتى وێنەكەى نیشان نەدا , كەواتە كورد واتەنى شایى و شین دەستیاوە پشت بە خوا لە هەڵبژاردنەكانى ئەمجارەدا ئەبێت ئێوەش دەستیاوى ئەو ژێر كەوتنەتان بنۆشن , بە دەیان ساڵ و لەناو ئەو هەموو خەباتەدا ئەو تۆزە كادرە باشەمان بۆ پێگەیوە وا بەرزان بە ئاسانى دەریان ئەكات و سەربارى ئەوەش بە خیانەتكار وەسفیان ئەكات , ئەمە تێكدانى ڕیزەكانى یەكێتیە یان كاول كردنى ئەو ڕیزانە ى كە بەرزان و هاوشێوەكانى پشتیان پێوەى نەیەشاوە ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە