لەپەرلەمانی سوێد هوشداری دەدرێتە پارتی کەنابێت تەقە لەخۆپیشاندەران بکرێت

Sunday, 03/04/2011, 12:00

1557 بینراوە


لەدڕیژەی هەولەکانی گروپی ١٧ شوبات بۆ پاڵپشتی کردنی داخوازە مەدەنیەکانی خەلکی کوردستان تاوانە کانیان بەرامبەر خۆپیشاندەران ، پەیوەندی کردن بووە لەگەل ناوەندە سیاسی و میدیاکانی سوێدی . هەر لەم بارەوە توانیومانە بەسەدان پەرلەمانتارو سەرجەم پارتە سوێدیەکان لەبارودۆخی ئیستای کوردستان ئاگادار بکەینەوە

. لەدرێژەی ئەم هەوڵانەش پەیوەندیمان لەگەل گروپ نێتی کورد / سوێد ، لەپەرلەمانی سوێد بەردەوام بووە.

بەپێی ئەو پەیوەندیەی لەگەل بەرپرسی ئەو گروپ نێتە کردومانە (فڕێدریک مالم) کەهاوکات بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتی گەلی سوێدە ، ئەوەی پێی راگەیاندوین لەچەند ڕۆژی رابردودا لەپەرلەمانی سوێددا لەگەل نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دانیشتون باس لەبارودۆخی کوردستانیان لەگەل کردون سەرنجی خۆیان پێ راگەیاندون بەتایبەتی کە نابێت بەهیچ شێوەیەک لەبەرامبەر خۆپیشاندەرانی خەلکی کوردستان تەقە و زەبروزەنگ بەرامبەریان بەکاربێت یان بواریان پێ نەدرێت کەخۆپیشاندانی مەدەنی ئەنجام بدەن

شایەنی باسە گروپ نێتی کوردی سوێدی لەرۆژی ١/٠٣/٢٠١١ نوێنەرانی هەموو پارتە سوێدیەکانی تیایە و ئامانج لێی داکۆکی کردنە لەکێشەی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان .

گروپی ١٧ شوبات

ستۆکهۆلم

2011-04-02

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە