ڕاگه‌یاندنی سه‌کۆی ئۆپوزیسیۆن له‌ پاڵتالک

Thursday, 09.23.2010, 12:00

1111 بینراوە


سه‌رده‌شته‌کان ده‌بن به‌هه‌زاران
ئیمه ‌وه‌ک کۆمه‌ڵێک ئازادیخواز و رۆژنامه‌نوس و دڵسۆزانی گه‌لی کورد، به ‌بیروباوه‌ری جیاواز و پاشخانی سیاسی له‌وپه‌ری چه‌پ بۆ ئه‌و په‌ری ڕاست، سیکۆلار و ئایینی، له‌ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات. سه‌کۆیه‌کی ئازادییخوازانه‌‌مان پێکهیناوه ‌بۆ ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنیت. بۆ به‌کار هێنانی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م دژی دوژمنان و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆسه‌پێنی ئێستای کوردستان.
جگه‌له‌وه‌ی که‌کۆمه‌ڵێک خۆبه‌خش ژوره‌که‌مان بۆ به‌رێوه‌ئه‌به‌ن، چه‌نده‌ها که‌سایه‌تی ورڕێکخراو هاوکارمانن و زانیاریمان بۆ ئه‌نێرن، وه‌به‌ڵێنی هاوکاری و پشتگیری ڕۆژانه‌مان پێئه‌گات له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
پاش چه‌ند ساڵ ماندووبون و شه‌ونخونی ،توانرا زۆرایه‌تییه‌کی باش له‌هاوکار و هاوڕێ و به‌شداربوو، له‌سه‌کۆکه‌کۆبکاته‌وه‌. هه‌ر بۆیه‌له‌کاری تاکه‌که‌سییه‌وه ‌پێویسته ‌ببیته ‌ئۆرگانیزاسیۆنێکی پرۆفیشیۆناڵ. ئه‌رک و ماف وئه‌نجامه‌کانی دیاری بکرێت وه‌ببێته‌که‌ناڵیکی جدی میدیای کوردی ، وه‌ئه‌گه‌ر باری دارایش باش بێت وه‌ک که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی درێژه‌ به ‌کاروانه‌که‌ی خۆی بدات و به‌فه‌رمی بانگه‌وازی خۆی بدات.

ئه‌رکه‌کانمان بریتیین:
1- زانیاری به‌که‌ڵک وجدی به‌خشین ، له‌بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
2- گفتۆگۆی مۆدرینانه‌
3- ئاشکراکردنی دۆکۆمێنت و نهێنیه‌کان که‌تا ئێستا بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه‌
4- میوانداری که‌سایه‌تییه‌کان له‌هه‌موبواره‌کاندا

ئامانجمان:
1- ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوو،فاکت و روداوه‌کان که‌تائێستا به‌نهێنی هێشتویانه‌ته‌وه ‌دوور له‌چاوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد
2-هه‌ڵماڵینی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران و په‌یوه‌ندیه‌ نهێنیه‌کانی حیزب و حکومه‌ت
3-به‌شدارییه‌کی کاریگه‌ریانه‌ له‌گه‌ل هێزی ئۆپۆزیسۆنی ناوه‌وه ‌بۆ ده‌ستاو ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات
4-له‌گۆڕنانی هێزی گه‌نده‌ل و کورد فرۆش و خائینانی میله‌ته‌که‌مان،
5-ده‌سته‌به‌رکردنی کوردستانێکی ئازاد، دیمۆکراسی ، ئاشتی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
6-گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف و که‌رامه‌تی تاکی کورد که‌ساڵانێکه ‌له‌لایه‌ن دوژمنان وده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌نده‌ڵ وخێڵه‌کی کورد ئه‌تک کراوه‌.
7-کۆمینتاری خۆمان له‌سه‌ر ،نوسین و روداو ،ڕه‌وشی کوردستان
8-کارکردن له‌گه‌ڵ هیزی ئۆپزیسۆن و ئازادیخوازانی کوردستان بۆ داڕمانی بته‌ وه‌همیه‌کان
9-گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی دزراوی گه‌له‌که‌مان بۆ خه‌زێنه‌ی گه‌ل
10-سه‌رسه‌ختانه‌دیفاع له‌ئازادی سیاسی،به‌یان ونووسین،ڕێکخراو بوون،مافه‌کانی ژنان،

لێره‌وه‌داوا له‌هه‌مو ئازادیخوازانی گه‌له‌که‌مان ئه‌که‌ین که‌به‌شدار بن له‌گه‌لماندا، هاوبه‌شی بکه‌ن له‌و کاروانه‌ی که‌نه‌وه‌ی نوێ به‌ریوه‌ی ئه‌بات بۆ ئایندیه‌کی گه‌ش ، که‌مافی هه‌وان پاریزراو بێت.

به‌رنامه‌که‌مان به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمیی له‌کاتژمێری 8 بۆ 12 شه‌و ‌به‌ڕێوه‌ئه‌چێت، وه‌کاته‌کانی تر ئازادانه‌ خه‌ڵک وه‌ک سه‌کۆیه‌کی ئازاد به‌شدار ئه‌بن له‌سه‌کۆکه‌ماندا.

بۆ هه‌ر تێبینی و زانیارییه‌ک په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمیڵه‌وه‌:

[email protected]
چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر