ئەوەی لە باشووری كوردستان نرخی بۆ دانەنرێت مرۆڤە...!

Thursday, 09/04/2009, 12:00

1936 بینراوە


لە ناو گەل و ڵاتە پێشكەوتووەکاندا، مرۆڤەكان مافەكانیان لە بووارە جوداكاندا، پارێزراوە. بەرامبەر بەمەش، هەر هاوڵاتیێكیش، ئاستی بەرپرسیارێتی خۆی دەزانێ، ئیدی ئەو كەسە سەركۆمار، وەزیر، ئەفسەر كرێكار، دكتۆر، مامۆستا...هتد. بێت، یاسا سەروەرە و هیچ كەسێك لە سەرووی یاساوە نییە. هەركەسێك سەرپێچی بكات، رووبەرووی دادگا دەكرێتەوە و سزا دەدرێت. نموونە زۆرن. یەكێك لەو كەسانە (بیل كلینتۆن) سەركۆماری ئامریكا، لەسەر كاری سێكسی لەگەڵ.. (مۆنیكا لوینسكی) رووبەرووی لێچینەوەكرا.
سەرۆكی ئیسراییلیش كارێكی وای لێبەسەر هات، (شاروون و هۆڵمەر) هەردووكیان لەسەر گەندەڵی و بەرتیل رووبەرووی دادگا كرانەوە. یان زۆرجاران روودەدات، كە بەرپرسێكی باڵای وڵاتێك لەسەر لێدووانێكی نابەجێ روو بەرووی سزا و دەست لەكار كێشانەوە دەبێت. نموونە زۆرن. (مۆناسالین) ژنە سۆسیال دیمۆكراتی سویدی، چەند ساڵ لەمەوبەر ئەودەم بریكاری سەرەك وەزیران بوو، لەسەر ئەوەی كە بە پارەی دەوڵەت، هەندێك جلوبەرگی كڕیبوو. هەڵایەكی گەورەی لە ناو رۆژنامەكان, میدیا, پارت, رێكخراو و دامودەزگاكانی سویدیدا نایەوە. ئەنجامەكەی دەستیان لەكار پێكشاندەوە و بۆماوەیەكیش لەچالاكی سیاسیش سڕكرا.
منداڵانی فێرگەكان و لاوان و تازە پێگەیشتوان. ئەمانیش لەرووی پەروەردەییەوە. جگە لەوەی كە لە زۆر روەوە، بەرامبەر بە ژیان و ئەركی سەرشانیان بەرپرسیار دەكرێن،. شتێك كە هەمیشە ترسی منداڵانە و كە دەبێت خۆیانی لێبەدوور بگرن، دەنا رووبەرووی سزای قورس دەبنەوە. ئەویش گاڵتە كردنە بە بەرامبەر، یان، جنیودان و توانجە. بۆ نموونە، بەمنداڵێك بوترێت، قەڵەو، یان ناشرین، یان جنێوو سوكایەتی بە مرۆڤەكان بەسە بۆ ئەوەی كە روبەرووی سزا ببنەوە. ئەو چەند دێڕەی سەرەوە تەنتا، بۆ ئەوە بوو، كە بكرێتە سەرەداوی بابەتەكە، كە پەیوەستە بەژیان و مافی هاوڵاتی و دەسەڵات لە كوردستاندا. بەڵام سەرانی كورد بە ئاشكرا لەبەردەمی داگیركاراندا، جنێو بە خەباتی رەو‌ای كورد دەدەن، سوكایەتی بە كورد و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی بەخەونی شاعیران دەزانن و لە یادی دامەزراندنی كۆماری ئاخوندەكاندا كورد بە منەتباری ئەو داگیركارانە دەز‌انن، كە رۆژنییە سنووریكانی كوردستان، بە فرۆکە و تۆپ بۆردومانباران نەکەن. بەهیوای ئەوەی لە دەمێكی نزیكدا گەلی باشووری كوردستانێش، مەدالیایی سەرکەوتن بكات بەبەریەخەیەوە.
پێش هەموو شتێك لە كوردستانەكەی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەكێدا، شتێك شك نابەم كە مافی مرۆڤەكان بپارێزت و سەروەر بێت، جگە لە سەروەری سەرانی دەسەڵات نەبێت. هەربۆیەش لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەسەڵاتەی باشووری كوردستاندا، مافی مرۆڤ لە هەموو بووارەكانی ژیاندا پێشیلكراوە. تەنانەت مرۆڤەكان هەتكیش دەكرێن.

ژنان و كچان....!
كوشتنی ژن و كچان. بۆتە دیاردەیەكی هەرە دزێو و نامرۆڤایانە، كە جگە لە رووخساری ناشرینی ئەو سەڵاتە هیچ شتێكی تر نییە. ئەو دەسەڵاتە بەرپرسیارە لەو كارە دوور لەشارستانی و دژە ئازادییە، كە ئاوا باشوور كراوتە بەهەشتی تاوان و ژنكوشتن.
دزیكردن و گەندەڵی و ناراستگۆیی لەگەڵ هاونیشتیمانیدا، یەكێكی ترە لە خەسڵەتە ناشرین و نامرۆڤایەتیەكانی تری ئەو دەسەڵاتە. لاوان و گەنجانی هەموو گەلێك، سامان و شانازی و هیوای ئەو گەلەن.... بەڵام لە كوردستانەكەی لەمەڕ كۆنتەراچییەكانی ئەو دەسەڵاتە، ئەوەی كە نرخی نەزانرێت، گەنجان و لاوانە. هەر بە كردەوە و هەڵوێستەكانی ئەو دەسەڵاتەیە، كە لاوان و گەنجانی باشووری كوردستان، پاشەرۆژێكی نا دیار و نارۆشنیان هەیە، كە بە د‌اخەوە، زۆریك لەو لاوانە لە هیواو ئاواتەكانیان بێبەری كراون، زۆر لە گەنجان، لە رێگای مادە سڕكەرەكانەوە، پەسیف كراون و بوونەتە مەترسییەكی مەزن بۆ ئێستاو پێشەرۆژ. كۆمەڵگەیەكی ناتەندرووست، هەمیشە داگیركراو و دوواكەوتووە. بەرپرسیارێتی ئەم رەوشە دزێو و نا مرۆڤایەتیە، لە ئەستۆی سەرانی دەسەڵاتەو ئەوان بەرپرسیارن.
منداڵان...!
لە باشووری كوردستاندا زۆر لەمندڵان بێناز و ئەمانیش لەو جیهانەی كە پێیدەڵین جیهانی زارۆكان... لە سایەیی دەسەڵاسەتی كوردیەوە بێبەرین لێی. منداڵان دەبێت، بۆ بەدەستهێنانی بژێوی خیزانەكانیان، هەموو بۆرە كارێك بكەن. لەبەر ئەوەی كە دەسەڵات، ئەو بوژەیەی كە لە %17 لە ئێراكی وەردەگرێت بەشی ناكات و ورگی بانكەكانیان لە دەرەوەی كوردستان هەر لورەی دێت. ئەم كردار و خەسڵەتەش یەكێكە لە كردەوبە چەپەڵكانی ئەو دەسەڵاتە.
پیران و پەككەوتەكان...!
پیرێتی و پەككەوتەیەتی لە باشووری كوردستان... تەمەنێكی ترسناك و وزەپڕوكێنەرە... لە باشووری كوردستان. زۆربەی خەڵكەكەی هەژار و دەستكورتن. ئەوە جگە لەوەی كە دەوڵەتی كۆلۆنیالی ئێراك خاكی كوردستانی سوتماك و خەڵكی ئاوارە و ئەنفال و دەربەدەر كرد، زۆربەی ئەو خەڵكانەی كە پیرن، نەخوێنەوان و لە هەمانكاتدا كاتی خۆی بێكار، یان كاریان كردووە، بەڵام لە لایەن دەوڵەتی داگیركاری ئێراكەوە هیچ گەرەنتییەكی پێشەرۆژ و ژیانیان بۆ مسۆگەر نەكراوە. ئەوە جگە لەوەی زۆربەیان رووبەڕووی كارەساتی زۆر ناخۆش بوونەتەوە، یان كوڕیان، یان كەسێكی نزیكیان لە شەڕی دژی داگیركاران، ئەنفال، كیمیاباران، یان لە شەڕی كورد بە كورد لە لایەنی خودی خۆبە خۆی ئەو سەرانی دەسەڵاتەی ئێستا لە دەست داوە. ئەم مرۆڤە پیر و پەككەوتانە، جگە لە ئێش و ئازاری پیرێتی و دەستكورتی و هەژاری، كەوتونەتە بەر فشاری نەخۆشی دەرونیشەوە. وەكو گوتمان سەرانی دەسەڵاتیش خەریكی گیرفانپڕكردن و راوورتی خۆیانن. دەسەڵات بۆ چاووڕاو بە ناو یەك دوو (خەڵوەتگەی پیرانی)...! كردۆتەوە.. هەروەك چۆن بە ناوی خزمەتكردنی مناڵانەوە، رۆژانە لە TV كانیانەوە، بۆ ماوەیەكی كورت پرۆگرامی بێپێز و سواوو بۆ منداڵان پەخش دەكەن...!
بەرەڵایی رادەی نامرۆڤایەتی و سنووری تێپەراندووە. لە بری خزمەتگوزاری و ریزگرتن لە پیران... كۆمەڵێك مرۆڤی رەوشت نزم، بە رۆژی رووناك و بە بەرچاوی دەسەڵاتی گەندەڵ، پەرلەمانە پەككەوتە و هێزكانی ئاسایش و پۆلیسەوە، كەوتونەتە گاڵتەكردن و بێرێزی بەو مرۆڤە پەكەوتو و پیر و كەم ئەندبامانەوە. بۆ رابواردن و پێكەنینی خۆیان بە كامیرای ڤیدیۆش وێنەی ئەو گاڵتە پێكردنانە دەگرن و بڵاویشی دەكەنەوە. پێویستە بە زووترین كات، پێش بەو كارە ناجوامێر و بێخوورەوشتانە بگرێت. بكەرانی رووبەرووی دادگا بكرێنەوە. دەنا سەرانی دەسەڵات كە نەتوانن پارێزگاری لە مافەكانی هەرتاكێكی كۆمەڵ بكەن... و هەرخەریكی دزی و ورگی خۆیانبن...! باواز لەو گەلە بێنن، با گەلی باشووری كوردساتن بریاری خۆی بدات و كەمێك هەست بە مرۆڤ بوونی خۆیان بكەن... دەنا چ جوودایە ...گەلی باشوور شەقی پۆستاڵی رەشی داگیركاری بەركەوێت، یان شەقی كڵاش....؟
ئێمەش تێكرا وەك گەلی باشوور هاوار دەكەین: بروخێ ئەو دەسەڵاتەی كە بێڕێزێتی بە مرڤ و چارەنووس و ئازادی هاوڵاتی خۆیەوە دەكات و دزی و كوشتوبڕیان لێدەكات.
زاگرۆس زەردەشتی
06.04.09
خوێنەری بەڕێز، تكایە بۆ سەیركردبی ئەو بێڕیزی و كارە نامرۆڤایانە كە بەو پیاوە پیرانەی دەكەن كلیكی ئێرە بكە.
http://www.youtube.com/watch?v=TtcM6Nf2CeY&featu re=related
http://www.youtube.com/watch?v=EB3aqIoUHxg&feature=related

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە