پشاندانى گۆڕانى شارو شارۆچكەكان لە 91 بۆ 2009 چەواشەكردنى خەلكە

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

4105 بینراوە


ماوەیەكە ناو بە ناو لێرەو لەوێ كەناڵە تەلەفزیۆنە ڕوو زەردەكانى هەردوو بنەماڵەى دەسەڵات دیمەنى چەند بیناى قوتابخانەو خەستەخانە و كتێبخانەو.....هتد لەگوندو شارۆچكەكانى كور دستان لە ساڵى 1991 وە بۆ 2009 پیشان ئەدەن , كەخەڵكى كوردستان بەراوردێك بكەن و بزانن ئاستى ئاوەدانكردنەوە لە كوێدایە و جەنابیان چیان كردوە بۆمان , بەلام لەڕاستیدا ئەمانە تەنها بۆ خۆل كردنە چاوى خەڵكى ئەم وولاتە لێقەوماوەیەو ئەیانەوێت پەردەپۆشى ئەو هەموو دزیە زەبەلاح و بێویژدانانەى كە لێیان كردووین پێبكەن,دەك ڕووڕەشى دنیاو قیامەتبن ,دزیتان لەخوینى شەهیدانی سەخاوەتوو مناڵە بینازەكانیانوو دایك و باوكە داماوو بیدەرەتانەكانیان كردوە لە ئەنفال و پاشماوەكانیان و نەوەى ئیستاو داهاتووى ئەم هەریمە بیكەسە كردووە ,هەروا بەئاسانى نایخۆن .....
منیش وەك كارمەندیكى UN كەماوەى زیاتر لە 7 سال كارم كردوە بەئەركی سەرشانى خۆمى ئەزانم كەخەلكى لیئاگاداربكەمەوەو راستى ئەوانە بۆ خەلكى بلیم و خەلكى بەویژدانى پیچەواشە نەكەن ,ئەوان زۆر بەهەلەداچوون هەروائەزانن چۆن خۆیان هیچ بەرەو پیشچونیكیان تیا ڕوونەداوە و زیاتر بەرەو دواوە چوون و رۆژ برۆژ گەندەڵتر ئەبن تا خەلكى كوردستان بەتەواوى كاس ئەكەن ,خەلكیان پی چەواشە ئەبیت !!!! كەراستیەكەى زۆر بەپیچەوانەوەیە خەلك زۆر چاوى كراوەتەوەو رۆژنامە و گۆڤارە ئەهلى و ئازادەكان لەپیش هەمووشیانەوە كوردستان پۆستى ڕاست و ڕەشید هەموو شتەكانى ژێر بەڕەكەیانى هێناوەتە سەر بەڕەو ڕۆژ بەڕۆژ یەك ووچان و بیكۆڵدان .
زۆربەى هەرەزۆرى ئەو پرۆژانەى كە ئەوان پیشانى ئەدەن لەهەموو ناوچەكاندا لەسەر بودجەى بریارى 986 ى نەتوە یەكگرتوەكان (نەوت بەرامبەر خۆراك) كراوەو دۆكۆمینتى هەموویان هەیەو پاریزراوە وە هەندیكى تریان ئەهلیەوخەڵكى دارێك یا ن بەردێكى لەوانەوە وەرنەگرتوە و هیچ پەیوەندى بەو پارە 30 ملیار دۆلار دزراوەوە نیە كەهەردوو بنەمالە لە دواى ڕووخانى سەدامەوە هەتا ئێستا لەحكومەتى بەغدایان وەرگرتووە بەناوى خەڵكى كوردستانەوە و هەمووشیان رەوانەى بانكەكانى ئەمریكاو ئەوروپا كردووە , خۆزگە هەروەك دزیویانە بۆ خۆیان , لەولاتەكەى خۆمان پرۆژەیان پیبكردایە باشتر بوو بۆ ئیمە پارە دزراوەكە هیند زۆرە بەسەدان پیشاندانى ئاوەهاو سەدان پرۆژەى تر جێى پر نابێتەوە ,ئەمە سەرەڕاى داهاتەكانى ناوخۆى هەریم و نەوتى دزراوى كانە نەوتە تازە هەڵكەندراوەكان و گومركەكان و .....هتد , باشە لەگەل پیشاندانى ئەو پرۆژانە , خانوو كۆشك و تەلارو باخ و ڤییەللاو گەراجە ئۆتۆمبیلەكانى خۆشتان پیشانى خەلك بدەن یان تەنها بۆ بەلاریدابردنى خەلكتانە .
بەڵێ ڕاستە لە زۆربەى ناوچەكان كتێبخانەیەكیان درووست كردووە بەبڕى 800,000 دۆلار بێ ئەوەى جیاوازى بكەن لەڕووى ژمارەى دانیشتوانى ناوچەكان و قەبارەیان واتە بۆ شارێكى گەورەى وەك ڕانیەو شارۆچكەیەكى بچوكى وەك خورماڵ كە 100 قات نابەرامبەرن بەهەمان دیزاین و نەخشە و تێچوو كراوە كەئەمەشیان نیشانەى بێبەرنامەیى و بەهەدەردانى پارەى میللەتە و بۆ شاردنەوەى چەند دزییەكى ترە كە كردوویانە ,هەروەك چۆن چەند ڕۆژیك لەمەوبەر چەند كەسیكیان بەناوى ئەندامانى رەگەوە پیشانى خەڵك دا كە بەزەییان بە یەكیتیدا هاتۆتەوە و سوكانیان دیسانەوە باداوەتەوە هەرچەندە رەگ نە ئۆرگان و نە ریكخستن و نە ئەندامیشى هەیە ....كاتیك ئەمانە كوردستانیان چوڵ كردوە چۆن بوەو كە گەڕاونەتەوە چۆن گۆڕاوە !!!! وا پیشان درا وەك بڵێى ڕۆژێكى نوێ بۆ كورد هەڵهاتوە بەم ژمارە زۆرە و خەڵكە نەوعیەى پیشانیان داین !!! دواى خویندنەوەى ڕیپۆرتاژیك لەسەریان لەكەنالە رووزەردەكانیانەوە , یەكێك لەوانە بەئەوانى ترى ووتبوو باشە وا ئەو درۆیەیان بەناوى ئێمەوە بلاو كردەوە ئێباشە خۆ ئەبوو ئەوەشیان بوتایە ئەو كاتە كەڕاپەرینتان بۆكراو هیچ ترسێك نەما و جەنابتان گەڕانەوە و هاتنە سەر حازرى ئیوەشمان بینى سوارى جوتیك ئەدیداس یان پاتەى لاستیك ببوون بەلام ئیستا بەڕەوە كاروانى مونیكاى ئاخر مۆدیل و كۆشك و ڤیەللاتان ئەبینین خۆ كوێر نەبووین و ئەقڵمان لەدەست نەداوە , هەرخۆمان گەندەڵ بوین و ئەسڵەن قەت رەگ نەبوین!!! ئەگەر خەلكى وەك ئیمە رەگیش بیت ئەوا بۆ گەندەلكردنیتى نەك بۆ بەرەو پیش چوون و گەشەكردنى .
تەنگەنەفەسن بەراستى تەنگەنەفەسن خەلكە بەشەرەف و كۆلنەدەرەكەى شارەكەى هەلمەت و قوربانیان لەدەست داوە بەتەواوى بە پارتى و یەكیتى یەوە و بەهیواین شارەكانى تریش لەكاروانى سلیمانى دوانەكەون و لیستى جیاواز هەلبژیرن و ریگە لەدزى و گزى هەلبژاردن بگرن.
چونكە دەنگدان بەلیستى كوردستانى دەنگدانە بەتەحسین شاوەیس و قالەفەرەج و 31 ئاب و كوردكوژ و تەیارەچى كیمیایى بارانكەرى هەلەبجە و نزار خەزرەجى و هاشم سولتان و موستەشارە جاشە ئەنفالچیەكان كەسەرتاپایان لەژیر سیبەرى پارتى نادیموكرات و یەكیتى قەت یەكنەبوودان , دەنگدانە بەهیشتنەوەى ئەم دۆخە وەك خۆیى و خراپتریش.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە