ئەمریکای برسی

Thursday, 01/11/2012, 12:00

1550 بینراوە




شەوی 20 لە سەر 21ی مانگی 10ی دووهەزار و دوازدە...
ته‌له‌فیزۆنی "بی بی سی"، یەکێک لەو دەزگا راگەیاندنەیە کە ساڵانی دوور و درێژە وەشانی خۆی بەردەوام دەکا. ئەو دەزگایە کە خاوەنی پرۆگرامی هەمەجۆرەیە دەتوانین بڵێین لە تەواوی جیهاندا نوێنەر و رۆژنامەوانی هەیە. ئەو سیستێمە چەند لە قازانجی دۆزی کورد دایە و چۆن رۆلێکی بەڕێوە بردووەلە بابەتی ئەو کورتە نووسراوەیە جێی نابێتەوە.
بابەتی پرۆگرامی "بی بی سی" لەو شەوە دا رادەی هەژاری و بێکاری و ژیانی ئەو کەسانە بو کە لە ئاستێکی هەرە نزمدا رۆژگاریان تێپەڕ دەکرد. لە نێوان گەورەسالاندا منداڵی زۆر بچوکیش توشی قەیرانی نەداری و برسییەتی دەبنەوە.
بەرانبەر بە کامێرا و بۆ شاشەی ته‌له‌فیزۆن دەیگوت:
من شەوی رابردوو بە برسییەتی خەوتوم و ئێستەش برسیمە... منداڵێکی دیکە کاتی وتووێژ رایگەیاند کە دایکم لە برسان مشکی خواردووە... کابرایەک ماوەیەکی دوور و درێژ بوو نەخۆشی "فتق" یان "قۆڕی" هەبوو دەیگوت پارەم نییە بچمە لای دوکتور... دوو گەنجی دیکەش لە دارستانێکدا لە ژێر چادر دا دەژیان و لە هەمان کاتدا بارانێکی بە خوڕ دەباری، دەیانگوت:
کار نییە، پارەش نییە و ئێمەش لە بارو دۆخێکی خراپدا دەژین.
من ناڵێم ئەمریکا لە بواری ئابوریەوە وێنەی سۆماڵیا و ئەفغانستانە...ناڵێم لە بواری هێزی نیزامی لە ئاستێکی نزم دایە...ناڵێم زلهێز نییە و زۆر بابەتی دیکە. بەڵام قەت باوەڕم نەدەکرد لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا نزیکەی پەنجا میلیۆن مرۆ‌ڤ (50000000) لە ژێر هێڵی هەژاریدا ژیان تێپەڕ دەکەن...
هەروەها 1.5 میلیۆن شەوانە بە برسییەتی بخەون و بە زگی برسی لە خەو رابن (ئەو ژیمارانە هەمو گوتنی "بی بی سی" نە).
رستەی کۆتایی بابەتەکەم بە دوو پرسیار دادەکوژێنم...با مرۆڤی کورد بڕیار بدا...
1.ئەگەر ئەمریکا برسی نییە بۆ لە زۆر وڵاتی جیهان دا بنکە و بارەگای نیزامی هەیە؟
2.ئەگەر ئەمریکا برسی نییە بۆ پەنجا میلیۆن مرۆڤ لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین و 1.5 معلیۆن منداڵ برسین؟

جەعفەر کەریمی
24.10.2012
تۆرکۆ / فینلاند

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە