كاك كۆسرەت كێ و چی ئاوا بێ جورئەتیى كردى؟

Monday, 25/05/2009, 12:00

14001 بینراوە


لارى لەوەدانیە كە (كۆسرەت رەسول) لەرابردوودا بەیەك لەو سەركردە ئازاوبێمنەت ولەخۆبردوو انە دیارى كراوە لەناو یەكیتى نیشتیمانیدا .هەربەهۆى ئەو ئازایى وتێكۆشانەشى بوو رۆژبەرۆژ ئەستێرەى بەختى بەرەوە درەوشاوەى زۆرتر دەچوو.ئەگەر كۆسرەت هەڵگرى ئەو رەفتارانە نەدەبوو ئێستا وەك (كەمال فوادو عومەر مورتاح وفواد معسوم و.....ئەوانیتر دەبوو .واتا وەك ئەوان بێدەسەلات وبێكەس ولەپەراوێزدا دەژیا لەناو یەكیتى .بەلام لەوە سەیرتر ئێستا كۆسرەت لەوانە بێدەسەلات ترەولەپەراوێزدایە!!كەچى ئەوانى تر لەپێشەوەن وزۆرجاریش لە روو لە پشتەوە گالتە بە كۆسرەت دەكەن وتانەوتەشەرى لێدەدەن ودەلێن /رۆژگارى كۆسرەت پشیلە خواردى!!
كاك كۆسرەت خەریكە ئێمەش بێینە سەر ئەو بۆچوونەى ئەوانە چونكە/
1-تۆ ئێستا هیچ دەسەلاتێكت لەناو یەكیتى نیە ونەماوە.
2-كەس بەقسەت ناكات ولەلایەن خەتى جەلال ئیهمالكراوى وگوێ بە رەئیەكانت نادەن.
3-ئەگەر جاران تۆ قسەت بەوانە دەووت وگالتەت پێدەكردن ئێستا ئەوان قسەلەسەر تۆ دەكەن وگالتەت پێدەكەن.
4-ئەو بێدەنگیەیى تۆ وایكردوە هەوادارەكانت بێ تاقەتبن ووردەوردە بچنە پاڵ بالى ریفۆرم نەك خەتى گشتى.
5-لەلایەن خەتى گشتى كار بۆ راكێشانى خەتەكەى تۆدەكرێ وپێشم وایە توانیویانە بەڕەكە لەژێر پێت دەربكەن بەتایبەت لە هەولێر كە تۆ هەولێر بەهى خۆت دەزانى بەلام ئێستاوانیە دلنیابە.
ئەگەر تۆ لەم كاتەدا فریایى خۆت نەكەوى (گورگان خواردوو) دەبێ لەدەست جەلال وپیاوەكانى.لەهەمان كاتدا ئێمەش بەدەردى تۆ دەبردرێین ودوور دەخرینەوە لە یەكیتى جا نازانم تۆ تاكەى بێدەنگى هەڵدەبژێرى ؟ئەگەر دەتەوێ لەگەل جەلال تا هەڵبژاردن بڕۆیت ئەوە زۆر هەڵەیت چونكە ئەو كات هەر پێویستى بەتۆنامێنێ وبەیەكجارى ئیهماڵدەكرێیت.
كاك كۆسرەت تكایە مەڵێ ئەوە جەماعەتى ریفۆرمە لەسەر منى نووسیوە ،چونكە من لەسەر خەتى تۆم وئەوەش تەنیا رەئى من نیە بەلكو هى هەموو ئەوانەیە كە لەگەل تۆن.
هیوادارین لەم چەند رۆژە گۆمەكە بشڵەقێنى وچیتر بێدەنگ نەبى بۆ ئەوەى جورئەتەكەت بگەرینیەوە بۆ خۆت وبۆ ئەوانەى لەسەر تۆ حسابن لەناو یەكیتى بەتایبەت لەهەولێر .






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە