كوڕە بەعسییەکی کوردکوژ دەبێتە بەرێوەبەر لە كۆمپانیایەكى بنەماڵە

Sunday, 29/01/2012, 12:00

1797 بینراوە


ماوەیەكى زۆرە عەرەب روویان لە كار كردن كردووە لە كوردستان وە لە زۆربەى شارەكانى عەرەبان دێنە ناو هەرێم وە كاریان بۆ دەرەخسێت بەئاسانترین شێوە لەكەرتى تایبەت وەئەمەش دەبێتە مایەى نیگەرانى هاولاتیان لەبەر ئەوەى دەبێتە هۆكارى كەمبوونى هەلى كار بۆ گەنجانى كوردستان كە ئەمە گەورەترین كێشەیە رووى لە هەرێمى كوردستان كردووە . بەڵام ئەوەى لەهەمووى سەیرتر كە گەنجێكى عەرەب لە بەغدا دێت بە ناوى (أوس معتز حمام) وە باوكیشى كورد كوژ بووە وە چەندەها كوردى كوشتووە لەگەڵ رژێمى بەعس وە ئێستاش باوكى هەڵاتووە بۆ ئوردن بەڵام ئەم كورە لە كۆمپانیاى لافارج لەهەولێر بۆ ووردە بەرد وكۆنكریت كە ئەم كۆمپانیایە 49% سەر بە بنەماڵەیە لەگەل كۆمپانیاى 77. وەئەم كورە عەرەبە كار دەكات وەكو بەرێوەبەرى سەرچاوە مرۆیەكان وە بەمووچەیەكى زەبەلاح كەیارمەتى باوكى ددات كە رۆژێك لە رۆژان ئەم باوكەى خوێنى كوردانى رشتووە بەدەستى خۆى .ئایا ئەمەیە كوردستان ؟ یان عەرەبستان ؟ ئایا بەم رێگایە دەتوانین مافى شەهیدان وەرگرینەوە ؟ بەپاداشتیان !
ئارام هەولێرى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە