رقم لێتانە......

Saturday, 06/06/2009, 12:00

5960 بینراوە










رقم لێتانە ، ئەوانەی لەبانێوی شیروهەنگویندا خۆتان دەشۆن
رقم لێتانە،ئەوانەی هیچتان نیە تۆزقاڵێ خەمی پێبخۆن
رقم لێتانە،ئەوانەی كۆشكەكانتان چراخان وژوورەكانتان ساردوگەرمە
دەروژووری ماڵەكانتان فەرشی گرانبەهای نەرمە
رقم لێتانە،ئەوانەی چركەیەك بێ كارەبا نین
نازانن چەند بە ئازارە سەرەی غازونەوت وبەنزین
رقم لە رێچكەی هامەروجیئێمسی ومۆنیكاتانە
رقم لە نازونوزی كچان وپۆزلێدانی كوڕانتانە
رقم لێتانە ئەوانەی داگیرتانكرد هەرچی زەوی ئەم خاكەیە
كۆمپانیاوبازرگانی ،عەلوەكانیش بۆئێوەیە
رقم لێتانە،ئەوانەی شەهیدو پێشمەرگەتان سووك كرد
كوردایەتی وعیشقی خاكتان لەدڵی كوردا لەناوبرد
رقم لێتانە،ئەوانەی هەزار هێندەی ساڵی خەبات وتەمەنتان
سەفتە دۆلاری دزیتان والە بانقەكانی جیهان
رقم لێتانە،ئەوانەی لە رەفتارا وەك رەشەبا
بەرزبەرزی دەكەنەوە پیاوی سووك وژنی رسوا
رقم لێتانە،ئەوانەی وڵاتتان كرد بەقەحبەستان
پلەوپایەومووچەوخاریج دەستەبەرە بۆ قەحبەكان
رقم لێتانە،ئەوانەی زۆر شپرزەن بۆ سێ مەرام
كورسییەكانی دەسەڵات وپارەی دزی و گانی حەرام
رقم لێتانە،ئەوانەی هەرچی هەیە دزیتان وتێریش نابن
هەرچی گەنجە كۆچی كردوهەرچی خەلكە دڵی تەقی،تاكەی وابن
رقم لێتانە،ئەوانەی بە ناو ئەندام پەرلەمانن
قسەیەك بۆ میللەت ناكەن ،دیل وكۆیلەی حیزبەكانن
رقم لێتە سلێمانی"گوندی"سەرەوچاوەڕوانی، ترسنۆك بووی
رقم لە تۆیە هەولێر،لای خۆت هۆلاكۆ بەزێن بووی
رقم لە ئێوەشە گاگەل،بێدەنگ سەرشۆڕ دێن ودەچن
بۆئەم هەموو سووكایەتییە،ناوێرن دەنگتان هەڵبڕن



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە