بۆچی مه‌سعود بارزانی ته‌رکی خیانه‌ت و کوردکوژیی ناکات؟

Tuesday, 05.26.2009, 12:00

2432 بینراوە


بۆ هه‌موولایه‌کمان ئاشکرایه‌ که‌ ژینگه ‌مرۆڤ دروست ده‌کات.قوتابخانه‌و ژینگه‌ی یه‌که‌می هه‌موو مرۆڤێک به‌منداڵی ئه‌وخێزانه‌یه‌ که‌ تێ یدا گه‌وره‌ده‌بێت .
مه‌لامسته‌فای باوکی هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن مه‌حموداغای زێباری که‌ ده‌کاته‌ باپیری مه‌سعوود راونراوه‌وه‌و له‌ بادینان جێی نه‌بۆته‌وه‌ بۆ بۆ ناوچه‌ سۆرانێ کان په‌نای بردووه‌. که‌چی له‌ سپله‌یی خۆشی پێ ی گووتون سۆره‌ی.
مه‌سعوود که‌ له‌ مه‌هاباد له‌ دایک ده‌بێت وباوکی به‌ره‌و سۆڤیه‌تی قه‌دیم ڕاده‌کات، ده‌گه‌ڕیته‌وه‌ لای باپیری وخاڵی واته‌ محموداغای باپیری و زوبێراغای خاڵی هه‌میشه‌ جاش ودڕنده‌و زاڵمی ناوچه‌ی بادینان. واته‌ مه‌سعود له‌ ناوخێزانێک و ژینگه‌ی جاش و ته‌عه‌داچی وده‌ست به‌سه‌رداگری موڵک وماڵی جووتیارو شوان و ته‌ماع کردن له‌ ماڵی خه‌ڵک گه‌وره‌بووه. ئه‌م ڕاستی یه‌ش هه‌موو خه‌ڵکی ناوچه‌ی بادینان ده‌یزانن.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی باوکی چوونه‌ لای ئه‌و وتا پۆلی‌ دووی ناوه‌ندی ده‌خوێنێت وواز له‌ خویندن ده‌هێنێت وبه‌و مێر منداڵی خۆیه‌وه‌ باوکی ده‌یکاته‌ به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن. له‌م قووتابخانه‌یه‌ی دووه‌می لای باوکی دووباره‌ فێری په‌روه‌رده‌ی عه‌شیره‌ت گه‌ری و زیندوکردنه‌وه‌ی نزامی عه‌شیره‌ت گه‌ری ولکانی چه‌ند عه‌شیره‌تان به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌بێت ،واته‌ کۆنفیدراڵی عه‌شیره‌تان . که‌ڕاست دژ و پێچه‌وانه‌ی به‌ نه‌ته‌وه‌بوونی کورده‌.له‌ هه‌مان کاتدا وه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن(مخابرات) فێری داپڵۆسین وئه‌شکه‌نجه‌و پیاوکوژی ده‌بێت به‌ هاوکاری مۆسادو ساواکی شای ئێران.
به‌ڵگه‌ی میژووییش له‌ باره‌ی سه‌قه‌تی که‌سایه‌تی مه‌سعوود فرۆشتنی شه‌ره‌فی خۆی وسسوک کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد وفرۆشتنی نیشتمانی کوردان ،به‌فیڕۆ بردنی سه‌روه‌ت وسامانی نیشتمانیمان له‌ پیناو خۆی ومانه‌وه‌ی عه‌‌شیره‌ته‌که‌ی هه‌روه‌ک به‌کورتی له‌سه‌ره‌وه‌ش ئیشاره‌مان پێ دا ،به‌ڵی زۆرن یه‌کجار زۆرن.
1. هاوکاری ساواک و شای ئیران له‌ گرتن وکوشتنی شۆڕشگیڕانی کوردستانی ڕۆژهه‌لات وته‌سلیمکردنه‌وه‌یان به‌ ڕژێمی شاهنشاهی تا ئاشبه‌تاڵه‌ شوومه‌که‌ی خۆی باوکی وڕاکردن وتێ قووچانیان به‌ره‌و که‌ره‌ج وئه‌مریکا. دوایش به‌هاوکاری میتی توورکی کاره‌ساتی حه‌کاریان به‌سه‌رئه‌وکه‌سانه‌دا هێنا که‌ وه‌ک خۆی و باوکی ئاماده‌ی ئاشبه‌تاڵ وته‌سلیم بوون نه‌ده‌بوون.
2. له‌کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش دوای ئه‌وه‌ی شای ئێرانیش هه‌روه‌ک خۆیان ووڵاتی(ئێران) به‌جێ هێشت.ئینجا مه‌سعوودو بنه‌ماڵه‌که‌ی بوونه‌ جاشی خومه‌ینی وشه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی ئێران وبه‌ جامانه‌ی سووره‌وه‌ پێشی پاسداران ده‌که‌وتن بۆ لێدانی ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردی ئێران له‌ شاروشارۆچکه‌و گونده‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات .ئه‌وه‌بوو کوردی ڕۆژهه‌ڵات پێ یان ده‌گووتن (قیاده‌ مووه‌قه‌ته‌ گورگه‌ڵه‌ی ناو میلله‌ته‌). به‌ئیعترافی به‌رپرسه‌ئیسلامێ ئیرانێ کان مه‌سعوو زیاد له‌ 600 منداڵی فه‌قیر و هه‌ژاری ئۆردوگاکانی ئێران به‌ کووشت داوه‌ له‌ جاشیه‌تێ که‌ی بۆ خومه‌ینی وجگه‌ له‌ شه‌هیدبوونی زیاد له‌ 800 پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌.
3. ته‌له‌فۆنی تایبه‌ت وپه‌یوه‌ندی ژێربه‌ژێر له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس و ئێران (ئاوێنه‌/مکڕم تاڵه‌بانی)،فرۆشتنی کوردایه‌تی ساخته‌ به‌خه‌ڵکی دڵسۆزی کورد به‌کوشدانیان به‌ ناوو شیعاری جۆربه‌جۆر وه‌ک کوردستان یانه‌مان/یا ده‌مرین یان جه‌به‌ل حه‌مرین ،که‌رکوک دڵی کوردستانه‌، ڕێبازو قوتابخانه‌ی بارزانی ....ده‌یان فشه‌ی شاخداری ترکه‌ ئێستا بۆ هه‌زاران هه‌زار ڕوون بۆته‌وه‌،که‌ ڕێبازو وقوتابخانه‌ی بارزانی ته‌نها ڕێبازی ئاشبه‌تاڵ وسه‌رشۆڕی و هه‌ڵدێرانی کوردبووه‌ له‌پێناو مه‌سعوودی قووته‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی.
4. ده‌ستپێکه‌ری شه‌ڕی براکوژی 1994دوای ڕاپه‌ڕین له‌ لایه‌ن پارتیه‌وه‌(هه‌تیوه‌که‌ی حه‌سۆمیرخان) وخۆدزینه‌وه‌ له‌ ڕاگرتنی ئه‌وشه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن خودی شه‌خسی مه‌سعوودو حیزبه‌ بنه‌ماڵه‌یێکه‌ی به‌ فیتی دوژمنان وده‌ست که‌وته‌ مادێ کانی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل بۆ مه‌سعوود و بنه‌ماڵه‌که‌ی.که‌ به‌م هۆیه‌وه‌ئه‌زموونی کوردستانی باشوو زه‌ربه‌یه‌کی کوشنده‌ی پێ که‌وه‌ت له‌ ئاست سیاسی و ناوچه‌که ‌و جگه‌ له‌هه‌زاران کوژراو وبریندارو وئاواره‌.دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش له‌ 31 ئابدا په‌ر‌له‌مانی کوردستانی کرده‌ ته‌رمیناڵی ده‌بابه‌کانی به‌عس و ئه‌نفالچێکان.
5. به‌کوشتدانی 3500 گه‌نجی کورد وکوڕی فه‌قیرو هه‌ژاری کوردستانی باشوور به‌ناوی پێشمه‌رگایه‌تی ،بۆئافه‌رینی توورکه‌ تۆرانی کان له‌ به‌رامبه‌ر کورده‌کانی باکوور پ ک ک.ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ شه‌هیدبوونی زیاد له‌ 1000گه‌ریلای پارتی کرێکاران به‌ئیعترافی خودی زڕبراکه‌ی مه‌سعوود واته‌ نێچیرڤان بارزانی. ئینجا مه‌ سعوودی هه‌میشه‌ جاش و به‌کرێگیراوی دوژمنانی کورد به‌مه‌ش ڕانه‌وه‌ستا بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی له‌ ناو خاکی کوردستانی باشووردا بۆ توورکان له‌ ئامێدی وکانی ماسی باتووفه‌ کرده‌وه‌، که‌ هه‌مووساڵیکیش له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌ شه‌ل و سه‌قه‌ته‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی مه‌سعووجه‌لاله‌وه‌ به‌سه‌رۆکایه‌تی عه‌دنان ره‌به‌ن ئه‌م خیانه‌ته‌ش هه‌رجار نوێ ده‌که‌نه‌وه‌. دواییش له16.5.1996 ‌ قه‌تڵ و عامی زیاد له‌ 70 بریندار و نه‌خۆشی پک ک یان له‌ خه‌سته‌خانه‌ی ڕزگاری هه‌ولێرکرد به‌به‌رچاوی میتی توورکه‌وه ‌و مێته‌کان به‌ ڤیدیۆ ڕه‌سمیان ده‌گرتن که‌ چۆن به‌ئه‌مری مه‌سعوود له‌ ته‌به‌قه‌کانی سه‌ره‌وه‌ کوڕی دڵسۆزی کوردیان فڕی ده‌دایه‌ خواره‌وه‌ له‌ دووجیگای هه‌ولێریش به‌ شیوه‌ی گۆڕی به‌ کۆمه‌ڵ سه‌دام وبه‌عس ئاسایی شاردنیاننه‌وه‌.
6. دزین وبه‌ تاڵان بردنی هه‌موو سه‌روه‌تی نیشیتمانی کورده‌ستانی باشوو بۆ زیاتر له‌ 18 ساڵ و قایم کردنی له‌ بانکه‌ کانی خه‌لیج و ئه‌وروپا و ئه‌مریاکا به‌ ناوی که‌سوکاری و ده‌ڵاڵه‌کانی له‌ وووڵاتانه‌. که‌ له‌ داهاتوویه‌کی نزیکدا وه‌ک ووتووێژه‌که‌ی عیسا پژمان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ له‌ کوردستانپۆستی خۆشه‌ویست بۆتان بڵاو ده‌که‌ینه‌وه‌.
7. تێرۆر و کوشتنی که‌سانی وه‌ک سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ ود.عبدالستار شه‌ریف وهه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ مامۆستای دانشگا ڕێزدار دکتۆرعبدالمسور بارزانی ته‌نها له‌ به‌ر خۆکاندیدکردنی وه‌ک بارزانییه‌ک به‌ناوی لیستی چاکسازی.جگه‌ له‌ کوشتن و زینده‌ به‌چاڵکردنی ده‌یان و سه‌دان دیلی شه‌ڕی براکوژی و بێسه‌روشوێن کردنیان به‌ئاگاهی مه‌سعودی کۆنه‌ سه‌رۆکی ده‌زگای پاراستن به‌ ناوی نه‌هێنی (میرخان) و کوره‌که‌یه‌وه (مه‌سرور) له ‌ڕێگای ده‌زگای پاراستن وشه‌للاتی و سه‌رسه‌رێ به‌کرێگیراوه‌کانیانه‌وه‌.ئینجا به‌ ئاخیر و ئۆخره‌ش مه‌سعود شه‌کری هه‌ڕه‌شه‌ی شکانده‌وه‌وگووتی به‌ خوێن هاتووین وبه‌خوێنیش ده‌ڕوین.ئه‌مانه‌ی که‌ به‌سمان کرد هه‌مووی ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ بۆ په‌روه‌رده‌ نه‌خۆشه‌که‌ی مناڵی مه‌سعوود وبنه‌ماڵه‌که‌ی.
8. گه‌وره‌ترین خیانه‌تیش که‌ ئه‌م بنه‌ماڵه‌ یه‌ کردی ئه‌وه‌بوو هوشیار زێباری خاڵی مه‌سعوود ، به‌رنامه‌ی داڕێژراوی نه‌هێنی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی پێشووی فه‌ره‌نساوه‌ فرانسوا میتران له‌ ساڵی 1995 به‌ئاگاهی و ڕه‌زامه‌ندی مه‌سعوود بارزانی فرۆشتی به‌ توورکیا. ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ پێناو خۆیان وعه‌شیره‌ته‌که‌یان که‌ وه‌ک گه‌ڵه‌ گا بۆ هه‌میشه‌ به‌سه‌ر میلله‌تی کورد بمێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ش وای له‌ توورکیا کرد وهه‌رچی زووتر کاری بۆ تێکدانی کرد،هه‌موو ڕیسه‌که‌یان به‌م خیانه‌ته‌ نه‌ته‌وه‌یێ لێمان کرده‌وه‌ به‌ خووری ومه‌سعوود وهوشیاری قووته‌ش وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچوون ئێستاش که‌ مه‌سعود له‌ گه‌ڵ جه‌لالی مام وهاوپه‌یمانی کێچ که‌وتۆته‌ باخه‌ڵیان له‌ ترسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو، که‌وتوونه‌ خۆ بۆ کردنی جۆره‌ها فروفێڵ وساخته‌کاری وه‌ک دواخستی هه‌ڵبژاردن بۆگه‌رمای چله‌ی هاوین (تا له‌گه‌رمانا خه‌ڵک که‌م بچێ بۆده‌نگدان. هه‌رواها مراقیبی ئه‌وروپی ئه‌مریکیش که‌م دێن،چونکه‌ له‌ ئه‌وروپاو ئه‌مریکا ته‌واوی مانگی 7 و8 خه‌ڵک له‌ گه‌ڵ ماڵ و منداڵی خۆی ده‌ڕوا بۆ عوتڵه‌).له‌لایه‌کی تره‌وه‌ مه‌سعود په‌له‌ی کرد له‌کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی نوێی تورکی له‌ دیانه‌ بۆ لێدانی پ.ك.ك به‌ڕاده‌یه‌ک کردنه‌وه‌ی بنکه‌ سه‌ربازێکه‌ی خسته‌ پێش هه‌ڵبژاردنی کوردستانه‌وه‌وبه‌خه‌یاڵی خۆی ئه‌گه‌ر دۆڕاندی توورک وه‌ک جاری جاران فریای ده‌که‌ون.
جاخوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌مانه‌ی له‌ سه‌ره‌و وه‌بیرم هێنانه‌وه‌ ته‌نها چنگێک بوون له‌ خه‌رارێک، و له‌سه‌رئه‌و ڕۆشنایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش ویژدانی خۆت له‌ بێژنگ بده‌وبزانه‌ که‌ ئایا ده‌توانی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی داهاتووش هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێی وده‌نگ بده‌یته‌وه‌ به‌ که‌سێکی وه‌ک مه‌سحوت بارزانی حیزبه‌که‌ی؟
ئایا ویژدانت قه‌بووڵی ده‌کات ،خوداوه‌ن لێت ڕازی ده‌بێت مرۆڤێک وه‌ک مه‌سعود بارزانی به و‌ هه‌مووسیفات شه‌خسیه‌ته‌ خه‌راپه‌وه‌ به‌سه‌رۆکی خۆت و هه‌رێمه‌که‌ت هه‌ڵی بژێریت؟
خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ره‌ڕای ڕوونکردنه‌وه‌کانی سه‌ره‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵه‌ مه‌زنه‌ی ژیانت بکه‌یت ئه‌وا به‌ هه‌موو پێوانه‌یه‌ک له‌و که‌متر و سووکتری. وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌نگت دابێت به‌ ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئێرانی و ئۆردۆغانی تورکیا. ده‌نگ دان به‌م جۆره‌که‌سانه‌ و جه‌لالی مامی مه‌سعود مانای له‌ ده‌ست دانی شه‌رفتانه‌.
داوا له‌ خوینه‌رانی ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌که‌م تکایه‌ کۆپی بکات و بیدات به‌ چه‌ند که‌ سی تر به‌ تایبه‌تی له‌ لای خۆمان له‌ کوردستان و ناوچه‌ی بادینان زۆر به‌تایبه‌تی له‌ پیرمامه‌وه‌ خزمه‌تکارتان.




(دەنگدراوە: 0)