پەیامى من وەك خوێنكارێك بۆ شارى قەڵاومنارە

Friday, 25/02/2011, 12:00

1187 بینراوە


شكار باخى
هەولێرەكەم ئەى پایتەخت
ئەى شارى هۆلاكۆ بەزێن
چاوەڕێی چیت بۆ بێدەنگت
ئەى تۆ نەبوویت دواى شارى هەڵمەتوقوربانى كەوتیت و
درێژەتدا بە ڕاپەرین
ئەى تۆ نەبوویت وەك چەخماخە
گڕت لە داگیركەر بەردا
ئەى ئێستاكە بۆ بێدەنگى ؟!
وا ئەمجارەش شارى هەڵمەتوقوربانى وەك هەمیشە
گڕى لە بێدەنگى بەردا
هەرچەندە فیشەك وەڵامە لەجێى بەرددا
چاوەڕیی چیت
دە ڕاپەڕە
دە ڕاپەڕە
دژى دەزگاى سەركوتكردن
دژى ئازادى خنكاندن
دژى
ئەزانى چى ؟؟؟
(قەڵەم شكاندن)
ڕاپەرە
ئادەى هەولێر ،
بتان بینم
هەر وەكو شێر
پەیامى خۆتان و ئێمەش بگەیەنن هەتا دەلال
هەر وەك دلێر
پەیاممان ئاشتى و ژیانە
ئازادى بۆ كوردستانە
نەتێكدەرین نە ئاژەوەچین
بەس دەمانەوێت وەك مرۆڤ بژین
نە چەكمان پێیە نە چەك دەناسین
تەنها هێزمانە قەڵەم و نووسین
ئێمە سەربەخۆین لە هیچ ناترسین
بە خوێنڕشتنمان بزۆك تر دەبین
بڕۆن لەناوچن دز و گەندەڵان
بەرز و پیرۆز بێت
ئاڵاى كوردستان



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە