کوردستانپۆست و هه‌ندێ چالاکیی و پەیوەندیی نێودەوڵەتی

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

2395 بینراوە


کوردستانپۆست توانی هێڵی پەیوەندیە دەرەکیەکانی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات و پەیوەندی لەگەڵ هەندێ کەسایەتی ناودارو سیاسەتمەدار و دەسەڵاتدارانی جیهانی بکات بەتایبەتی لە ئەمریکا، ئێستاش لە هەوڵی ئەوەدایە، کە باڵی پەیوەندییەکانی زیاتر بەهێز بکات لە ووڵاتانی ئەوروپا وەک دەزگایەکی ڕاگەیاندن. بۆ ئەم مەبەستەش هەندێک لەو چالاکیانە دەخەینە بەر دیدی خوێنەری خۆشەویست.
پەیوەندی لەگەڵ (مایکڵ شەنگ) ئەندامی کۆنگرسی ئەمریکی بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە. لەم پەیوەندییەدا توانرا ڕوونکردنەوەیەکی تەواو لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان بکرێت.
پەیوەندی لەگەڵ (لوینس ویچەر) ئەندامی پەیمانگەی سیاسی نێودەوڵەتی لە ئەمریکا، شایانی باسە هەندێک زانیاریی چەواشەیی لا بوو، کە لەلایەن ەسەڵاتەوە پێی درابوو، لێ کوردستانپۆست توانی ئەو زانیاریانە ڕاست بکاتەوە.
دیسان سەردانی پڕۆفیسەر (بازیەلر) لە چامپمان یونیڤێرستی لە ولایەتی کالیفۆرنیا. هەروەها توانرا کۆڕێک لە جۆرج مەیسن یونیڤرستی ببەستێ و هەندێ ناعەدالەتی و گەندەڵیی ده‌سه‌ڵاتیی کوردی بخرێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. ئه‌و کۆڕه‌لەلایەن پرۆفیسەر ئەندرێۆ برایتۆڵ ئامادە کرابوو.
له‌ کۆتاییدا دەشمانەوێ خوێنەری خۆشەویست ئاگادار بکەینەوە کە هەندێ هێڵی تایبەتیشمان، له‌گه‌ل هه‌ندێ لایه‌نی حکومییدا بەستوە لە بەر گرنگییەکەی بەباشمان نەزانی ئاماژەی پێبدەین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە