ئاگادارییەك و نامەیەك بۆ ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ

Wednesday, 24/11/2010, 12:00

1294 بینراوە


ئاگادارییەك و نامەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى چەمچەماڵ و قائمقامى قەزاى چەمچەماڵ و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى گەرمیان و بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى نەوت و گازى گەرمیان و مدیر ناحیەى ئاغجەلەر و بەڕێوەبەرى هەردوو بنكەى ئاسایش و پۆلیسى ئاغجەلەر .

بەشى یەكەم
دەمەوێت لێرەدا بە كورتى و پوختى ئەوەتان بۆ ئاشكرا بكەم كە گەندەڵترین كەس و بەفیرۆدانى سامانى سروشتى قەزاى چەمچەماڵ بە دەستى كێ دەڕوات و دێت .
ئەوە بۆ ماوەى (3) مانگ دەبێت من لە نزیكەوە و تەنانەت لەگەڵیان هەڵسوكەوت دەكەم و لە نزیكەوە ئاگادارى چۆنیەتى و معامەلە كردن و فرۆشتنى (نەوت و گاز و بەنزین) لە قەزاى چەمچەماڵ بە گەندەڵى بەڕێ دەكرێت . لەو ماوەیەدا كە زانیارى زۆرم كۆكردۆتەوە لەسەر نەمان و لە ناوچونى زیاتر لە (200) تەنكەر منتوج بە هەموو جۆرەكانیەوە .
تاكە كەس كە هەڵًدەستێت بە گەندەڵێ لەو ناوچەیەدا (شێخ تەها) كە گەندەڵترین مرۆڤە ڕۆژانە بە (3 تەنكەر و 4) تەنكەر ئاودیوى قورگى دەكات ئەمەش لەگەڵ چەند كەسێك ئەم كارە دەكات كە پێشتر ئەوە كاریان بووە ئێستاش ئەو كەسانە هەموویان خاوەنى بەنزینخانەن و لە ڕێگەى بەنزینخانەوە منتوج دەخۆن و پێوەشیان دیار نیە . ئێستا من خۆم لە لژنەیەكم كە ڕۆژانە ئاگادارم چەند تەنكەر دەخورێت لە ڕێگەى ئەم زاتە گەندەڵەوە . وە هەر لەو ماوەى پێشودا من ڕاپۆرتێك بەرزكردوە بۆ لیژنەكە كە ئەم جۆرە كەسانە دەنگەڵى بەرپا دەكەن بە چەند ڕێگەیەكى جیا .
ئەو بەنزینخانانەش بریتین لە بەنزینخانەى سەرگرمە و بەنزینخانەى ئاغجەلەر و بەنزینخانەى برایەتى و بەنزینخانەى شۆرش .
ئەوەى بۆماوەیەك دەچێت خۆم داواى (مەوقیف)م لێ كردوون لە نزیكەوە ئاگاداریانم كە كەوتوونەتە خۆیان بۆ ئەوەى بە فێڵى جۆراو جۆر مەسەلەكە كۆتایى پێ بهێنن چونكە گەندەڵ
(شێخ تەها) خۆى بەرپرسى ناوچەى چەمچەماڵە لە ڕووى دابەش كردنى منتوجەوە .. وە زانیارى زۆر زۆر لەوە زیاترم لایە كە ناوى ئەو كەسانەش دەهێنم كە لە پێش و پشتى ئەم كارەوەن .
بۆیە لێرەدا بە كورتى كۆتایى بە نامەكەم دەهێنم بۆ ئەو بەڕێزانە كە خۆیان بەدواداچوونى بۆ بكەن ئەگەر نا ئەوا بە زووترین كات یەك یەك ناوى ئەو كەسانە دەهێنم كە لایەنگرى گەندەڵ
(شێخ تەها) دەكەن .
داواكارم لێتان كە بە زوترین كات بەدواداچون بكەن و منیش دەبمە پاڵ پشتان و زانیارى زیاتر و پوختر دەدركێنم .
تكایە تكایە تكایە .. فەرامۆشى مەكەن چونكە هەموو خەڵكى ناوچەكە لە نزیكەوە ئاگادارى ئەو گەندەڵیەن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە