مەڵبەندی دووی ریكخستنی كەركوك بۆتە جیگای دزی و گەندەڵی

Thursday, 13/02/2014, 12:00

1904 بینراوە



بەشی یەكەم
یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئەوەی شانازی پێوە بكات كەركوكە , دیارە كەركوك نەك لەبەر ئەوەی مەڵبەندەكە دڵسۆزە و كاری باش دەكات نەخەیر لەبەر ئەوەی خەڵكی كەركوك خۆیان یەكیتین و زۆربەیان ئەكەر بە قسەی ئەو مەڵبەندە بێ دەنك بەیەكێتی نادەن , رۆژ لەدوای رۆژ یەكێتی لە دابەزیندایە لە كەركوك بەڵام نەك وەك ئەم چەند ساڵەی دوایی .رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو پوكانەوە دەچێ ئەوەش لە ئەنجامی دەستەگەری و تەكەتوول لەپێناوی ئەوەی زۆرترین خەڵكی یەكێتی بۆ خۆیان ڕابكێشن رێنیشاندەری گەندەڵین بۆ ئەندامەكانیان و نزیكیان دەخەنەوە بە ئیمتیازات و خەڵكی بێڕەوشت و گەندەڵیان پێ باشترە لە دڵسۆزو خاوەن ڕەوشت و خوێتدەوار و رۆشنبیر .
ئێستا ئەوانەی مەڵبەند دەبەن بەرێوە كۆمەڵیك دزو جەردەوكۆنە بەعسی و داوێن پیس و پیاوكوژ و ...هتد لەگەڵ رێزمدا بۆ كۆمەڵێك خەڵكی چاك كەلەمەڵبەندن بەڵام هیچیان بەدەست نیەو خاوەن هیچ بڕیارێك نین .بۆیە لێرەوە بە زنجیرە ئەوانەی خەریكی دزی و گەندەڵین لە كەركوك بڵاوی دەكەینەوە و هیوادارم بۆ ئەوەی یەكێتی تەنیا كەركوكی ماوە ئەوەش لەدەست نەدا پیا چونەوەیەك بكات لە مەڵبەندی كەركوك .
1- لێپرسراوی مەڵبەند ئاسۆ ئەڵمانی :-
- دیارە هەموو كوردستان و زۆربەی كەركوكیەكانیش ئەزانن كە ئەم بەرێزە خاوەن فایلە واتا كاتی خۆی پەیوەندی بە بەعسەوە كردبوو بۆ جاسوسی لەسەر كورد و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان .
- پاسەوانی كۆسرەت رەسول بووە و خاوەنی هیچ شەهادەیەكی خویندن نیە و نەسیاسیەو نە رۆشنبیرە تەنیا مەبەستی پارە كۆكردنەوەیە و لەكەركوك بەدەیان بەرژەوەندی دروست كردووە لەگەڵ وەبەرهینانی خانوو و شوقە و لە بواری دزینی نەوت .
- نزیكترین هاوڕێی ئەكرەم زنگنە(ئەكە خرە) وكورەكانیەتی كە خەڵكی شۆرجە باش ئەیان ناسێ و مخابەراتی بەعس بوونە بەدەیان كەسیان لە شۆرجە بە ئیعدام كردن داوەو جێگای متمانەی عودەی كوری سەدام بوونە , ئێستاش یەكە پیاوی ایاد علاوی كۆنە بەعسی سەرۆكی لیستی عێراقیەیەو لە (حیزبی ویفاقن) و دیارە ئەم نزیك بونەوەیان لە بەرژەوندی پرۆژەكان و پارەكۆكردنەوەیە , لە رێگای وەبەرهینان و نەوت وپرۆژەكانەوە شەریكایەتیان هەیە .
- كۆمەڵێك كەسی لەدەرەوی كەركوك هێناوە بۆناو مەڵبەند و ئیشی داوە پێیان كە هیچ كەسێكیان بەخۆیەوە كەركوكی نین و بە میوانیش كەركوكیان نەبینیوە و هەریەكەیان دەوری داوەپێیان تەنانەت هەندێكیان ئیشی بەدرەوشتیشی بۆ دەكەن و ناوەكان ناهێنین بەڵام لەبەردەستە .
- تا ئێٍستا خەریكی دابەشكردنی زەوی و زارن بەبێ رێگای یاسایی و تەنانەت خەڵكی كەركوكیش نین و كە لیژنەكانیان پارەیەكی زۆر لە خەڵكی دەسێنن بەرانبەر زەویەكان تەنیا بۆ كۆكردنەوەی لایەنگر بۆ تەكەتولەكەیان .
- ژمارەی خانووەكانی لە سلێمانی و هەولێرو لەژماردن نایەت خانووی لە ئەلمانیاش هەیە و مەزرەعەكەی پردێ بە دە ملیۆن دۆلار مەزەندە دەكرێ باسی سەیارەو شتی تر ناكرێ .

2- رەوەند مەلا محمود :-
- ئەم ڕەوندە هەموو گیانی فێل و تەلەكەبازی و ماستاوچێتیە , لە هەشتاكان پێشمەرگە بووە بەڵام هیچ سیفاتێكی سیاسی و عەسكەری نەبووە كە باس بكرێ و لە دوای ڕاپەرینەوە 1991 هەرخەریكی دزی و گەندەڵی بووە لە سەرەتای نەوەدەكانەوە لەگەل مەفرەزەیەكی پارتی توشی كێشەیەك بوو پاسەوانیكی بەكوشت دا لەسەر كێشەی خانوویەك كەدەستی بەسەرا گرتبوو دوای ئەوە چووە ئەڵمانیا و لە پرۆسەی ئازادی عیراقەوە گەرایەوە بۆ كوردستان و بەهۆی نزیكی لەجەلال جەوهەرەوە كرایە ئەندام مەڵبەندی كەركوك و لەبن دەستی جەلال جەوهەر بوو , زۆر بێشەرمانە خەریكی داوێن پیسی بوو لەگەل ئەو ئافرەتانەی دەهاتنە مەڵبەند و ئەوەی بۆی بوەستایە ئەیگووت خوشكەزامە وتا دواجار ئابڕووی كچیكی كەركوكیان بەسەرا ساغ بۆوە و كەلەبنەماڵەیەكی زۆر چاكی كەركوك بوون و ناردیان بۆ دەرەوەی ووڵات و چەند كەسێكیان سجن كرد كە وینەی كچەكەیان بڵاو كردبۆوە .
- خانوویەكی گەورەی لە سلێمانی لەشەكرەكە هەیە و مەزعەیەكی لە كەركوك هەیە و ئێستا خانوویەكی گەورەی تری لەكەركوك لەباشترین شوێنی عەرەفە بە تەجاوز كردووە خانووی لە ئەڵمانیا هەیە و بەدەیان پرۆژەی لە كەركوك كردووە لەگەل كۆمپانیاكان شەریكە جاران لەرێگای مدیر بلدیەوە بەرژەوەندیەكانی دروست دەكرد وئیستاش بەهۆی نزیكی لە پارێزگارەوە مەڵبەند بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكار دێنێ و لەبەر ئەوەی بایداوەتەوە بەلای كۆسرەت رەسوڵدا بێدەنگن لەئاست دزی و گەندەڵیەكانی و لەماوەی 3 ساڵدا 6 سەیارەی وەرگرتووە و هەر دوومانگ جارێك سەفەری دەرەوەی وڵات دەكات بۆ ڕابواردن .كەتاكو دوای پرۆسەی ئازادی خاوەنی هیج لەو مڵكانە نەبوو .

چاوەڕوانی بەشی دووەم بن و سوباسی ئەو كەسانە دەكەین كەزانیاریان لایە و بۆمانی بنێرن بەم ئیمیڵە [email protected]







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە