ڕیکلامى زەیتونى ئاوا و هەڵبژاردن

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

2462 بینراوە


لەم یەک دوو ڕۆژەى ڕابوردوودا بە دیوارە ڕاگرەکەى ســەهۆڵەکەدا لە ســلێمانى چەند پلاکارتێکى ســەرنج ڕاکێش ئەبینم کە باکگراوندەکەیان ڕەنگى ســوورە و یەکێکیان ئەم وتەیەى بە فۆنتى ســپى لە ســەر نووســراوە

گەنجان : گەر لە ســەر عەقڵیەتى شــەڕە پەڕۆ بمێنین ،ئەوا هەموومان دەســتمان ســوور دەبێ بە خوێنى یەکتر.

(زەیتوونى ئاوا) ئەم گوتارەى ســەرەوە جێ ى هەڵوێســتەیەکە و هەندێک ماناى ئاشــکرا و شــاراوەى لە خۆیدا کۆ کردۆتەوە، کە دیوە ئاشــکراکەى یەکســەر پەیامى سوڵح و دوورکەوتنەوە لە توند و تیژیمان ئەدا بە گوێدا ، کە ڕاســتە میللەتەکەمان لە ڕابووردوودا جۆگەیەک خوێنى بە هۆى ئەو عەقڵیەتەوە لەبەر ڕۆیى ، لێرەدا ئەو پەیامە جێ ى دەســتخۆشــیە، ئەمما ئەگەر بچینەوە ناو ووردەکاریەکانى ئەو شــەڕە پەڕۆیەى ڕابووردوو ئەوا هەموومان باش دەزانین کێ و کێ بوون شــەڕى پەڕۆیان کرد و ئەو خوێنە زۆرەیان لە جەســتەى میللەت چۆڕاند، بەڵێ هەر ئەو بەناو دووحیزبە گەندەڵەى ئەمڕۆمان بوون کە ئێســتا دەســتیان کردۆتە ملى یەکتر و بانگەشــەى هەڵبژاردن بۆ یەکترى دەکەن و گەندەڵى و چەپەڵى یەکترى ئەپۆشــن و ئەشــهەدوبیلا بۆ یەکترى ئەکەن و باقى ئەو میللەتەى جۆگا خوێنەکەى لە بەر ڕۆیى چاویان چقڵى دەســتکەوتەکانى ئەوانى پیا ئەچێت ، دەنا ئێمەى میللەت و دەســت چونە ناو خوێنى یەکترمان حاشــا وەلیلا و نەفرەتمان لە شــەیتانەکانى خوێن و شــەڕە پەڕۆ کردووە و هەموومان لە هەوڵى ئەوەداین ئایندەیەکى نوێ ى جیاواز لە ئەمڕۆ و ڕابووردوومان بنیات بنێین . ئەى کاکى زەیتونى ئاوا کە پەیامە ئاشــکراکەى ترى گوتارەکەتان دیارە ڕکلامى بازرگانیشــە کە نازانم تا چەند ئەو بابەتە ڕەوایە لە بۆنەیەکى وەهادا بە کار بهێنرێت ، بە هەر حاڵ من جەختم زیاتر لە پەیامە نهێنیەکانى گوتارەکەتانە کە ئەگەر مەبەســتتان لە ڕاوەشــاندنى بە لێشــاوى خەڵکە بۆ درووشــمەکانى گۆڕان کە ئەمڕۆ تەنگى بە دەســەڵاتى دو حیزبى گەندەڵ و خاوەن ڕابووردووى شــەڕە پەڕۆ هەڵچنیوە ، ئەوە جێ ى ڕامانێکى ترە و ناهەقیەکە دەرهەق بە ناخى هەڵچووى میللەت کە سەردەمێکى دوور و درێژى لە ســتەمى ئەو دوو حیزب و بنەماڵەیە چەشــتووە و ئەمڕۆ ئازارەکانى بەو جۆرە خاڵى دەکاتەوە چاویان لە ئایندەیەکى جیاوازە بێتە کایەوە لەم ووڵاتە خێر نەدیوەدا، جا براى زەیتوونى ئاوا ئەمەیان شــەڕە پەڕۆ نیە مەگەر هەر ئەو دەســەڵاتە دژە میللەتەى ئێمە شــتى وا بزانن چونکە خاوەن ئەزموون و وەســتاى باشــن لەو کارەدا،ئینجا ئەوە هەر ئەو دەســەڵاتە خۆســەپێنەیە ئەگەر بیەوێ دەســتى بچێتە خوێنى ڕۆڵەکانى میللەت چونکە پەســت و پەشــۆکاوە بەو لێشــاوەى میللەت بە تایبەتى گەنجەکانى کە درووشــمى ڕکابەرەکانی ئەوانیان بەرز کردۆتەوە ئەو گەنج و لاوانەى هەموو کاتێک بە لێشــاو بوونە ســووتەمەنى شــەڕ نەگریســەکانیان و بە ســەدان هەزارانیشــیان ســەرى خۆیان هەڵگرت و ڕێگاى تاراوگەیان گرتە بەر و ئەوەى ئێســتاش لە ناوخۆدان هەموو فڕێدرا و فەرامۆش کراون لە نەهامەتى بێکارى و نەگەیشــتن بە ئایندەیەکى گەش، دەباشــە ئەمانە چى بکەن؟ ئایا بۆ ئایندەشــیان دروشــمێک ڕانەوەشــێنن؟ تا ویژدانەکان بە ئاگا بێننەوە و چى دیکە ژیانى ڕیســوایى بەســەر نەبەن. کاکى زەیتوونى ئاوا بێگومان خۆت لە ســەهۆڵەکەوە نزیک بووى ئایا ئەم ماوەیەى تێپەڕى لە بانگەشــەى هەڵبژاردندا ناو ئەنێیت شــەڕە پەڕۆ؟ ، ئایا شــەڕە پەڕۆ لە نێوان چ دوو حیزبێک یان دوو تاقم و دەســتەیەک؟ ، خۆت شــایەت نەبووى ئەو درووشــمەى (من ناوى نانێم پەڕۆ) بە لێشــا و بەرز دەکرایەوە پەیامێک بوو بۆ دەســەڵاتدارەکانمان ئەمە ســەرەڕاى ئەوەى بانگەشــەش بووە بۆ لیســتى گۆڕان ، ئەى دەســەڵاتە نەگریســەکەى ئەمڕۆمان مســتەهەقى ئەوەنیە درووشــمێک بە ڕوویدا ڕابوەشــێنرێ ، کاکى برام ئایا ئەو هەموو دەیان و ســەدان هەزار هەڵگرى ئەو دروشــمى گۆڕانە لاى تۆ هەر بە شــەڕە پەڕۆ حســابە و یەکســانە بەو شــەڕە پەڕۆیەى دوو حیزب و بنەماڵەى گەندەڵ و پاوانخوازى کوردســتان کە لە ڕابووردوودا خوێنى میللەتیان پێ چۆڕاندەوە. نەخێر براى بەڕێزم ئەم پەڕۆیەى ئەمجارەیان جیاوازە و دروشــمى میللەتە کە نزیکەى دوو دەیەیە ماڵ و ســامان و کەرامەتى بە هەدەر ئەدرێت بە دەســتى ســوڵتانەکانى دوو بنەماڵەى ســەرەڕۆى کورد

. ســەرفراز ســلێمانى7/7/2009

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە