دەکرێت رۆژی 17ی شوبات بکرێتە ڕۆژی منداڵانی کوردستان نەک ساڵیادی یەکێتی؟

Friday, 31/05/2013, 12:00

1661 بینراوە









سەرەتا باسی کورتەیەک لە مێژووی دروستبوونی ڕۆژی ١ی حوزەیران دەکەم کە چۆن ئەو ڕۆژە کراوەتە ڕۆژی منداڵانی جیهان لە زۆر ووڵاتدا...!؟

لە زۆر ووڵاتانی دنیا ڕۆژی ١ی حوزەیران کراوە بە ڕۆژی جیهانی منداڵان، بۆ ئەوەی لەو ڕۆژەدا سەرنجی سیاسی یەکانی ووڵات ڕابکێشن بۆ جێگیرکردنی مافەکانی منداڵان لە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتدا، لەبەرئەوەی لە ژیاندا منداڵان ماف...یان هەیە نەک ئەرک...!١
ڕۆژی جیهانی منداڵان لە هەموو دنیادا لە هەمان ڕۆژدا نی یە...! بۆ نموونە لە ئەڵمانیای ڕۆژئاوا ڕۆژی ٢٠ ی ئەیلول کراوەتە ڕۆژی جیهانی منداڵان..!
بیرۆکەی ڕۆژی نێونەتەوەیی منداڵان دەگەڕێتەوە بۆ کۆنفراسی جیهانی لە جنێف لە ئابی ١٩٢٥ دا بەبەشداری نوێنەرانی ٥٤ ووڵات دەربارەی پارێزگاری لە مافەکانی منداڵان، کە تیایدا ڕێکەوتنی پاریزگاری مافەکانی منداڵانیان ئیمزاکرد بۆ ئەوەی بخرێتە دەستووری هەمیشەیی ووڵاتانەوە...! بیرۆکەی ١ی حوزەیران لەوانەیە لەو کۆنفرانسی جیهانیەوە هاتبێت کەلە ڕۆژی١ی حوزەیراندا لە جنێف بەڕێوەچوو، هەروەها لەوڕۆژەدا قونسوڵی ووڵاتی ێین بەبۆنەی جەژنێکی کۆنی خۆیانەوە لە سانفرانسیکو ئاهەنگێکی گەورەی بۆ مندالە ێینی یە هەتیووەکان سازکردبوو...!؟
لەوکاتەوە ئەو ڕۆژە لە زۆر ووڵاتانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتی پێشوو کراوە بە رۆژی جیهانی منداڵان...!؟
لە کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق ئەو ڕۆژە کراوەتە ڕۆژی جیهانی منداڵان و لە زۆر بەی شاروشارۆچکەکانیشدا بەو بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێڕدرێت بۆ منداڵان بەڵام بێ ئەوەی بزانن ئەو یادە لە چیەوە هاتووە و لە پێناوی چ ئامانجێکدا بووە...!؟
دەبێت ئەو یادە لە پێناو پارێزگاری مندالان و جیگیرکردنی مافەکانیاندا بێت لە دەستوری هەمیشەیی کوردستاندا، تا منداڵان بێ جیاوازی بەیاسا مافەکانیان جێگیرکرابێت و بێبەش نەکرێن لە خوێندن و فێربوون و یاری و گەشەیەکی دروست و تەندروست....!١
زۆر جار منداڵان تا ناچار دەبن کاربکەن بۆ دابینکردنی بژێوەی ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان و پاشان نەتوانن وەک مندالێک ئاساییانە گەشە بکەن لە لایەنی سایکۆلۆجی و فیسێۆلۆجی یەوە و تووشی هەڵەی گەورەی ژیان دەبن و پاشان کە گەورەبوون لە لایەنی سایکۆلۆجی یەوە لەسەریان دەکەوێت....!؟
داهاتوو سامانی کوردستان ئەوەندە زۆرە کە هەموو منداڵانی کوردستان بێ جیاوازی خۆشترین ژیانیان بۆ دابین بکرێت...! بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی نابەرپرس لە کوردستان شانی خۆیان لەو ئەرکە سووککردووە، بەڵام وەک سواڵ و ساقە جارجار بە ناوی مندالپارێزی و زۆر ناوی ترەوە ڕێکخراویان دروستکردووە بۆ دزی و پارەخواردن، نەک بۆ جێگیر کردنی مافەکانی مندالان و دابینکردنی پێداویستی یەکانی یاری و فێربوون و گەشەیەکی دروست و تەندروست....!؟
لە ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دا بینیمان چۆن دەسەڵاتدارانی کوردستان چەند بێباک و خەم ساردبوون بەرامبەر بە منداڵانی کوردستان و ڕێژوان وگەرمیان سورکێوەکانیان خەڵتانی خوێن کرد، لە کاتێکدا ئەو منداڵانە هێشتا لە مانای ژیان و مافەکانی خۆشیان تێنەگەیشتبوون....!؟
یەکێتی وەک هاوپەیمانی ستراتیجی پارتی بەشێک بوو لەکردنی ئەوتاوانانە بەرامبەر بە منداڵان و گەنجان و ئازادیخوازانی کوردستان، بۆیە ىێ ڕێزی یە بە منداڵان و مافەکانیان بە گشتی و قوربانیەکانی دەستی ئەوان بە تایبەت کە لە ١ی حوزەیران ساڵڕۆژی یەکێتیدا ڕۆژی منداڵان بێت لە کوردستان..!؟
لەبەرئەوەی یەکێتی لە ١٩ی نیسانی ساڵی ٢٠١١ بە ئانفالکردنی سەرای ئازادی ڕووی خۆی ئەوەندەی تر ڕەشکرد لە مێژوودا ...!

دەسەڵاتێک کە ئەوەندە بێباک بێت بەرامبەر بە منداڵان و مافەکانیان و لە جیاتی جێگیرکردنی مافەکانیان تیرۆریان بکات، ئەوا ئەو دەسەڵاتەی ئەوان زۆر دەمێکە شەرعیەتی یاسایی و ئەخلاقی مرۆڤانەی نەماوە و شایستەی ئەو شوێنە نین کە بمێننەوە، بەڵکوئەوشوێنە شیاوی کەسانێکە کە ڕابوورد و ئێستایان پاک بێت و خیانەت و تاوانیان بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان بەگشتی و منداڵان بە تایبەت ئەنجام نەدابێت....؟؟
ئەوان بە هێزی چەک و پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان دەستیان گرتووە بەسەرکورسی یە ڕزیوو لەرزۆکەکانی دەسەڵاتیاندا و بە ترساندن و هەڕەشە و تیرۆر و تۆقاندن دەیپاریزن، نەک دەسەڵاتەکانیان لە ئەنجامی هەڵبژاردنێکی پاک و بێ ساختەکاری یەوە بە دەستهێنابێت.....!!؟؟
ئەرکی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانە پرسیار بکەن بۆچی تەنها منداڵانی لێپرسراوانی نا بەرپرس لە بەهەشتی تایبەتی خۆیاندا بە خۆشی بژین و کەیف بکەن بێ ئەوەی ئەرکێک بکیشن بە دەست ژیانەوە و هەموو شتێکیان بۆ دابینکراوە بە پارەی دزراوی خەڵکی کوردستان...!؟
لەهەمان کاتدا ئەرکی هەموو ئازادیخوازانی کوردستانە کە هەوڵبدەن بۆ دروستکردنی دەسەڵاتێکی نوێی و شارستانی و مۆدێرن پاشان جێگیرکردنی مافەکانی منداڵان لە دەستوری هەمیشەییدا، تا چیترلەوەزیاتر بێ ڕێزی بەمنداڵان و مافەکانیان نەکرێت....!؟
تا منداڵانی کوردستان لەو ڕێگایەوە بە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بگەن و بتوانن بێ هیچ فشارو ئەرکێکی ژیان بە ئاسوودەیی گەشە بکەن، لەبەرئەوەی منداڵان لە کۆمەڵگادا تەنها مافیان هەیە نەک ئەرک...!

لەبەر ئەو هۆیانەی سەرەوە پێشنیاردەکەم کە ڕۆژی ١٧ی شوبات بکرێتە ڕۆژی منداڵان لە کوردستان وەک ڕیزلێنان لە گیانی پاکی ئەو منداڵانەی کە لە ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتر لە ساڵی ٢٠١١ دا بوونە قوربانی تیرۆر و تووندوتیژی دەسەڵاتی بنەماڵەیی ..!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە