سینارۆیەکی هاوشێوەی شێخ زانا بۆ سەردەشت عوسمان دروست دەکرێت

Thursday, 27/05/2010, 12:00

3634 بینراوە


ستراتیژییە ناجۆرەکەی نێوان یەکێتی و پارتی درزی تێدەکەوێت
لەناو هەلێردا واباوە ، کە یەکێتییەکان شانازی بەهەڵوێستی مەلا بەختیارەوە دەکەن لەکۆبونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە ڕۆژی ١٦ / ٥ دا ، گوایە پارتی بە فەرمی داوای لە یەکێتی کردووە کە هەڵوێستیان هەبێت بەرامبەر ئەو ڕەوشەی پارتی تێ کەوتووە . مەلا بەختیار پرسیاری لێ کردون چۆن چۆنی ؟ لەوەڵامدا فازیل موتنی وتویەتی دەبێت بەڕاشکاوانە یەکێتی لایەنگری پارتی بکات . مەلا بەختیار لەوەڵامدا وتویەتی: ئێوە خەڵک دەکوژن ئێمە بۆتان داپۆشین ، ئەوە دورە لەهەڵوێستی ئێمەوە؟ پارتییەکان لەوەڵامدا وتویانە ئێمە و ئێوە ڕێکەوتنی ستراتیژیمان هەیە. مەلا بەختیار لەوەڵامدا وتویەتی: لە ڕێکەوتنە ستراتیژیەکەی نێوانمان باسی داپۆشینی کاری تیرۆریستیمان نەکردووە.

سیناریۆ نوێکه‌ی پارتی (پاراستن)
سەردەمانێک لە سەر کانی ژنانی ناو گوندەکان ، هەواڵی ڕاست و دروستی مەکتەبی سیاسی یەکێتی قسەوباسی لەسەر دەکرا ، پیاوانی گوند بۆ بەدواچوونی هەواڵی نوێ ، بە ناچاری پرسیاریان لە ژنەکانی گوند دەکرد . ئێستاکە سەرچاوەی هەواڵی نوێ لە شوێنە گشتی و ئاپوره‌ی نێو خه‌ڵکدا، چنگ مرۆڤ دەکەوێت . هەواڵە ڕاستییەکان وا باس لە سینارۆ نوێیەکە دەکەن:
هەمومان گرتن و فلیم و سینارۆی شێخ زانامان لە چاوی تەلەفزیۆن و ڕۆژنامەکانی پارتییەوە بینی، ئەوەی لە سیاسەتی پارتی تێگەیشتبێت ، گۆمانێک دروست دەکات، بەڵام ئەوەی سەرنج ڕاکێشە هێندە فلیمەکە باش دارێژەرا بوو، کە مرۆڤی ژیری هەڵ دەخلیسکان و بێگومانی دەکرد . ئەوانەی بەدەستی تاقمەکەی شێخ زانا کوژران، هەمویان ئەوانە بوون کە دژی پارتی بوون ، کە پارتی خوازیاری تەسفییە کردنی بوون.
سەردەشت لە نێو باوەشی پارتیدا شەهیدکرا ، هەرچەندە گومانی تیانییە، که‌ جگە لە پارتی یان راستتر بڵێین جگه‌ له‌ پاراستن، هیچ هێزێکی تر لە پشت ئەم تیرۆرەوە نییه‌. دەنگۆکانی ناو شاری هەولێرو سلێمانی وا باس دەکەن کە پارتی سینارۆیەکی هاوشێوەی شێخ زانا بۆ سەردەشتی جوانەمەرگ دروست بکات . دەڵێن هەر ئێستا گروپێکیان لە دوو عەرەب و دووکورد ئامادەکردوە بۆ بنیادنانی سینارۆکە، گوایا سەردەشت سەر بەم گروپە تیرۆریستە بووە و لە ئەنجامی ناکۆکی خۆیان سەردەشتیان لەناو کۆبونەوەکەیان لەشاری نەینەوا کوشتووە و فڕێیان داوە، پارتی و پاراستن وئاسایشی پارتی گروپەکەیان دەستگیرکردووە . سینارۆکە بەم شێوەیە:
سەردەشت سەر بەو گروپە تیرۆریستییە بووە ، گروپە تیرۆریستییەکە کاری تیرۆرکردنی چەند کەسێکیان بە سەردەشت سپاردووە ، گوایا سەردەشت جێبەجێ نەکردووە و پەشیمان بۆتەوە ، بۆیە ئەوانیش بانگێشتیان کردووە بۆ کۆبونەوە لەناو شاری نەینەوا. لەئەنجامدا سەرکردەی گروپەکە بڕیاری کوشتنی سەردەشتی دەرکردووەو کوشتویانە .
هاوشێوەی ئەم سینارۆیانەی پارتی ، وەک ئەو پەندە وایە، کە دەڵێن گەر جاری یەکەم باوەڕمان پێکردی ڕووت ڕەش بێت ، بەڵام بۆجرای دووەم ڕومان ڕەش بێت .

ئامانج له‌ هه‌ولێره‌وه‌

سه‌رنجی کوردستانپۆست: ئێمه‌ هه‌رچه‌نده‌ بڕوامان به‌م سیناریۆ نوێیه‌ی پارتیی و پاراستن نییه‌، به‌ڵام به‌ باشامنزانی بیخه‌ینه‌ به‌ر دیدی خوێنه‌ران، ئه‌وه‌نده‌ی که‌ ده‌یزانین و هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه‌، که‌ پاراستن ئیستا کار له‌ داڕشتنی سیناریۆیه‌کن، رۆژانه‌ سه‌عات به‌ سه‌عات گۆڕانکاریی به‌سه‌ردا ده‌هێنن، خۆشیان نازانن چۆن درۆیه‌کی گونجاو بدۆزنه‌وه‌ تا پینه‌ی تاوانه‌که‌یانی پێ بکه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه‌ ، ئێمه‌ ده‌ماوه‌نێت هه‌موو لایه‌ک ئاگاداربکه‌ینه‌وه‌، که‌ هه‌رچییه‌ک بکه‌ن گشتیی دروستکراوه‌ و راست نییه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە