ئیرادە یان برسیەتی

Monday, 28/02/2011, 12:00

2879 بینراوە


ئیرەم بەهیچ شتێك نایەت لەژیاندا تەنها بە مردنێکی شکۆمەند نەبیت

ئەوەی هانیدام بۆ نوسینی ئەم وتارە سەردانی یەکێك لەمیوانەکانی شەوی26-27 ی شوبات بوو لەگەڵ سڵاو داوای ئەوەی لێکردین کەنان چیدەخۆین بۆمان بێنین، یەکێكی تر کە ئەویش میوان بوو لامان زۆر بە تورەی وەڵامیدایەوە و وتی کاکە تۆ ڕادەبوێریت؟

میوان وتی نەم زانیوە ئەوەندەم بیستوە ئەم بەڕێزانە شەوان لێرە بەسەر دەبەن هەر لێرەش نان دەخۆن !

ئێمە لە دڵسۆزی ئەم کورە شۆڕشگێرە تێدەگەین کە لەگەل دوو کۆرپەی جوانیدا بۆسەردانی ئێمە هاتیبوون،

پاش سوپاس و پێزانینمان بۆ هەڵوێستی بۆمان ڕونکردەوە کە ئێمە 8شەوە بڕیارمانداوە کە مانبگرین وو نان نەخۆین، ئەگەرچی لەسەرەتای مانگرتنماندا زۆر کەسی دڵسۆز هەوڵیان ئەدا کەنان بخۆین بەڵام دواجار بۆ کۆتای هێنان بەم باسە زۆر بە تورەی وەڵامی چەند کەسێکمان دایەوەو کە ئەوە دوا بریاری ئێمەیەو کە ئیرادەی تەواویشمان بە خۆمان هەیە،

بە پێویستمان زانی کە ئێستا ڕونکردنەوەی تەواو لەسەرمانگرتنمان بدەین بە بروای ئێمە خواردن وەك خوێك وایە کە مرۆڤ پێوە دەی گرێت گەر مرۆڤ ئیرادەی تەواوی بە خۆی هەبیت دەتوانێت هەموو شتێك بکات لەگەل ئەوەی ئێمە لەژێر سەرمایەکی زۆردا بارانیش ڕێگەمان نادات شەوان بە دڵیخۆمان بحەسێینەوە، ترسیش هێندەی تر بۆتە بارگرانی بەسەرشانمانەوە لەگەل ئەوەی شەوان تابەیانی یەکێك لە هاوڕێیان نیگابان دەبیت سیانەکەی ترمان لەژێر دڵە ڕاوکێدا زۆر بە ئاستەم پیاڵوی چاوەکان مان دادەخەین ، ترس نا لەمەرگ ترس لە ئەتك کردن چونکە دەسەڵاتی کوردی هێندە مرۆڤی درندەو وەعشیو کۆیلەی دروست کردوە ئەوەندە بێویژدانن هیچ قیەمێکی ئەخلاقیان تیانەماوە گەرچی ئیرادەمان هێندە بەرزە بەقەد باڵای چیایی قەندیل مانگرتنمان درێژەی دەبیت ئەوەی هەستی پێناکەین برسیەتیە ئەگەر ئازادی نەبیت ئەوا نان هیچ قیمەتێکی نیە ، ئێمە لەوڵاتێك دەژین هەم ئازادی فراهەم کردوە هەم نانیش بەڵام لە کوردستان نە ئازادی هەیە نان بۆ زۆر کەس زۆر بە زەحمەت دەست دەکەویت ئێمەش وەك کوری ئەم میلەتە گەر گەلەکەم بێ ئازادی و بێنان بیت ئەوە ئێمەش لەهەر شوێنێکی ئەم دوونیایە بین هەم بێ ئازادین هەم نانیش مان بە زەحمەت دەست دەکەوێت گەرچی پێش مانگرتن هەر جارێك نان مان دەخوارد بیرمان دەکردەوە دەبیت چەند کەس ئیستا لە وڵاتەکەم خوانی نەبیت هەر ئەم بیر کردنەوەشە ئیستا کە هیچ هەست بە برسیەتی ناکەین هیچ مان نەکردبیت لانی کەم ویژدانی خۆمان ئاسودە کردوە چەند شەوێك بەژدار بوین لەگەل منداڵانی برسیو ژن و کوڕو پیرو پەك کەوتەی وڵاتەکەم گەرچی ئێمە زۆر نا ئومێدین لە میدیای کوردی چونکە زۆر بە کەمی ئاماژە بەم مانگرتنەی ئێمە دەدەن لە کاتێكدا ئەم مانگرتنەی ئێمە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستانە دەنا قەد خوازیار نەبوین لە هیچ ڕاگەیاندنێك نەببینرێین نە وتار بدەین مانگرتنمان بۆ ئیرادەیە بۆ گەلە کەمان ئەو گەلەی بە درێژای مێژوی داگیر کەران لە هەوڵی بێ ئیرادە کردنیان بوون،بەڵام نەیان توانی سەر کەوتو بن،بەڵام 20 ساڵە دەسەلاتی کوردی بەناوی شۆڕش و بەناوی ئەنفال و بەناوی هەڵەبجەو بەناوی خوێنی شەهیدان و کوردایەتی، هەرچی بێشەرەفی بو بەرامبەر بەم گەلە کردیان خەڵکیان بێ ئیرادەو بێ توانا کرد بۆ کردنەوەی ڕوعی شۆرش گێڕی جارێکی تر بە بەری خەڵکی وڵاتەکەمدا بڕیاری ئەم مانگرتنەماندا کە دڵنیامو وە هیوا خوازم ئەم مانگرتنەی ئێمە ببێتە قوتابخانەیەك بۆ پەروەردە کردنی ڕۆڵە کانمان بە کەسێکی بە ئیرادەو لە خۆ بردوو دەسا بۆ بەدەست هێنانی ئازادی بە قیمەت کردنی نان با بە هێزو گیان مان تێبکۆشین گەر نان هەیە با بۆ هەموان بێت با ئازادیەکیس هەبیت بۆ دابەشکردنی ئەم نانە

ڕابەرایەتی من ئەکا حکومەتێکی کوێر و شەل
زیندان پڕە لە بێتاوان ئەمەیە مافی گەل بۆ گەل؟
خەڵکی ڕەشو ڕوتو هەژار با بێناز بێت بەکەساسی
تێهەڵدانو شەقو کوشتن ئێستا بۆتە دیموکراسی
پڕن لە درۆو تالانی پڕن لە دزیو تەزویرات
بەمە ئەڵێن کوردایەتی و ئیستا ناویان ناوە خەبات
گەنجانی ڕاپەڕینی نێرگزی مانگرتو

خالید شوانی، هێمن محمود ، بیلال سەنگەسەری، کاکەلاست ئەمین

تێبینی ئەو پارچە هۆنراوە لە کاک هێمن خورشیدەوە وەرگیراوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە