ئۆجەلان: ئەو هەوڵانەی لەبارەی تەندروستی منەوە بڵاو دەكرێنەوە لەدەرەوەی راستییه‌کانن و ئه‌ساسی نییه‌.

Friday, 29/05/2009, 12:00

6749 بینراوە


لەدوا دیداریدا لەگەڵ پارێزەركانی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجەلان سەبارەت بە رەوشی تەندروستی خۆی لێدوانی گرنگی راگەیاند، بەڕێزی ئەو هەواڵانەی بە ناراست لە قەلەمدا و بەمشێوەیە بەردەوام بوو: "
رەوشی تەندروستی من هەر وەكو رابردووە، شتێكی نوێ نییە. ئەو هەواڵەی باسی زمانەی دڵ دەكات، لەم بارەیەوە هیچ شتێك نییە. ئەو هەواڵانە لە دەرەوەی راستییه‌کانه‌. من كێشەیەكی بەوشێوەیەم نییە. لەم بارەیەوە دكتۆر هیچی بەمن نەگوتووە. ئەگەر هەبووایە دكتۆر دیگوت. بەڵام من كێشەیەكی بەوشێوەیەم نییە".
جێی ئاماژەیە كە ماوەیەك لەمەوبەر راگەیاندەكانی توركیا هەڵمەتی بەوشێوەیەیان دەستپێكردووە، كە گوایا زمانەیەكی دڵی بەڕیز ئۆجەلان خراپ بووە و لەسەر ئەوەی گفتوگۆ دەكرێت كە چۆن ببرێتە خەستەخانە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە