خوا وەندەكانى(گۆران و یەكێتى و پارتى) چ نەما درحەق بە مللەت نەكەن

Wednesday, 02/02/2011, 12:00

1086 بینراوە



بە (570) وشە خەریكە گرانى بكەوێتە بازارەوە , (8) ساڵ شەرى (ئێران- عێراق) هیچ خۆراكێك گران نەبوو دەقەیەكیش كارەبا نەبڕا كەس هەستى بە گرانی و قات و قوڕى نەكرد و كەسیش پارەى (3) جۆر كارەباى نەدەدا , تەنها ئەوەمان
ناخۆش بوو كە سەركردەى ئەو كات خراپەى بەرامبەر میللەتى دەكرد دەنا قانون قانون بوو كەس بۆى نەبو لەم قانونە لابدات ... ؟ ئەمڕۆكەش لەدەست خواوەندەكانى (گۆران و یەكێتى و پارتى) هەردەبێ بڵێین خۆزگەم بە كفن دز , ئەگەر بێت و بەراوردیان بكەین لەگەڵ (ێدام) كە تەنها خراپەى میللەتى هەبوو بەڵام خواوەندەكانى(گۆران و یەكێتى و پارتى) هەتابەخاپەى میللەت ڕادەگات سەروەت و سامانیشمان لە بانق و كۆمپانیاكانى ئەوەروپا مامەڵە پێدەكەن , كە میللەتەكەى خۆیانیان لە بیر چۆتەوە كە ئەگەر خزمەتیش بكەن تەنها بە (عەرەب و مەسیحى و توركمان) خزموت دەگەیەنن , ئەمانە هەموو هۆكارن كە بزوتنەوەى (گۆران) دۆڵى حەوت شەو ڕۆژەى پێ لێ بدات بۆرازیكردنى ڕاى شەقامى كوردى كە لە راستیدا بزوتنەوەى گۆران كێ بون ئەوانەبەن كە شەڕى ناوخۆیان نایەوە و لە پەڕلەمانى كوردستان باوەشكیان دەهات و خەو دەیبردنەوە ئاگایان لە ناوەرۆكى كێشە كان نەدەبو هەموو حزب و بزوتنەوەكانى كوردى درۆدەكەن تەنها بۆ مانەوەى خۆیان هەوڵ ئەدەن تاكو سەر پشك بن لەدزینى سەروەت و سامانى میللەت خۆ ئەگەر بچنەوە ئەوروپا كەس حەمباڵیشیان پێ ناكات ئەو پارەى لێرە دەستیان دەكەوێ لەوێ بۆنیى ناكەن , خواوەندەكانى قەڵاچۆلان و سەرى رەش و گردەكە ئاگادارى رقى میللەت بن دەنا دۆڵى حەوت شەو ڕۆژەتان بۆ لێدەدەن كە هەموو شتێك لە باریكى دەپسێت تەنها زووڵم نەبى لە ئەستورى دەپسێت , ئیتر تا دۆڵەكەتان بۆ لێنەدراوە ئاگاتان لە میللەت بێ بە هەموو پێوانەیەك خزمەت بكەن پەنجە لەسەر كەموو كوریەكان دابنێین و كە چارەسەریان بۆ بكەین لە جیاتى بە (570)وشە حكومت بگۆرین با هەڵەكانمان یروخێنین باشترە

[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە