دكتۆر تەحسین جارێكی تر كڵاو لە سەر هەڵەبجەییەكان دەنێت

Friday, 02/07/2010, 12:00

1144 بینراوە


م.سامی عەلی ئەمە یەكەم جارنیە د. تەحسین ڕاگرى كۆلژی بنەڕەتی هەڵەبجەی شەهید خۆڵ لە چاوی هەڵەبجەییەكان بكات و خۆی بكاتە خەمخخۆرو دڵسۆزیان .سەرنج بدەن و بڕوانن ئەمجارە چ سیناریۆیەكی بەرپا كرد ؟

لەپاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە هەبوو كە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاگری كۆلیژەكان خانە نشین دەكات د/ تەحسین كەوتە پەلە قاژەو بەملاو بەولاداهەوڵی دەدا تا شتێك بكات بۆ پەرەپێدانی پرۆسە گەندەڵیەكانی (بیرتان نەچێت دكتۆری ناوبراو دۆسیەی گەندەڵیەكەی لە زانكۆی سلێمانیە) ، ئەمجارەیان سیناریۆیەكی ڕێكخست بەم شێوەیە :

بانگەوازێكی ڕاگەیاند بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس تا بە زووترین كات پەیوەندی بكەن بە كۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی هەڵەبجەوە تا كارئاسانییان بۆ بكرێت بۆ وەرگرتنیان لە خوێندنی باڵا ماستەر- 0 ئەوە بوو خەڵكێكی زۆر بەم بانگەوازە فریویان خواردو-لەگەڵ خۆشەویستیم بۆیان بەدرۆكانی ئەم دكتۆرە خەڵەتان و هاتنە كۆلێژو دكتۆر كۆمەڵێكی تر درۆی بۆكردن و دواتر پاڵی پێوەنان ؟؟؟؟

من لە ئێوەو لەو بەرێزانەی خۆیان ناونوس كردووە دەپرسم : كام لە فەرمانبەرەكانی دكتۆر تەحسین بڕوای بەم سیناریۆیەی دكتۆر كردو ناوی خۆی نوسی ؟تەنانەت(كاك شوانە وكاك ئاریان)كە دەستە راستی دكتۆرن ولە ناو خەڵكی هەڵەبجە بە (دوو جاسوسەكەی سەگە بۆر ناسراون-لە گەڵ رێزم بۆیان-) ؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ برادەرێكم هەندێك لەفەرمانبەرەكانی دكتۆر تەحسینی دواند بوو لێی پرسیبوون :خۆ ئێوەش(بەكالۆریۆس) تان هەیە بۆ خۆتان ناو نوس ناكەن؟؟ وتبویان : چونكە فشەیە؟؟؟؟....

باهەڵەبجەییەكان چاك بزانن دكتۆر خۆشی ناون و بەردەوامیش گاڵتەو سوكایەتی بە شەهیدەكانیان دەكات و چەندین جار وتویەتی (5000هەزار شەهیدی چی..؟ هەڵەبجەیی خاوەنی 2000هەزار شەهیدیش نین) ...كەچی لەسەر خوێنی شەهیدانی هەڵەبجەو لە سەر حسابی بنەماڵەی شەهیدانی كیمیاباران بووەتە پیاوو بەخۆیەوە نەوەستاوە ئەوەتا لە ڕێی (حاجی بارام)ناوێكەوە شوانەو ئاریانی نارد بۆ دەرەوەو گوایە ئەمانە كوڕەشەهیدو بنەمالەَی شەهیدانن (بۆزانیاریتان كاك شوانە باوكی ماوەو شەهیدیشی نیەو كاك ئاریانیش باوكی شەهیدی قادسیەی سەدامەو بەدەستی پێشمەرگە قارەمانەكانی ینك كوژراوە) .

ڕاستی دۆستان و هەق ویستان... ئەمە پوختەی سیناریۆكەی عەمید تەحسینەو ناوبراو بەتەمای سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجەیەو دەیەوێت بەم شێوەیە سۆزی هەڵەبجەییەكان بۆ خۆی مسۆگەر بكات ؟؟ داوا كارم فریو نەخۆن و لەمە زیاتر نەخەڵەتێن و چارەنوسی خۆتان مەخەنە دەست كەسێك یاری بە عەقڵ و هەستتان بكات ، داواكارم بنەماڵە ی سەربەرزی شەهیدانی كیمیاباران بەدواداچوون بۆ قسەكانم بكەن و ئەوانیش قەبڵ نەكەن گەندەڵی و بازرگانی بە ناوی پیرۆزی شەهیدەكانیانەوە بكرێت و قۆرخ بكرێن .............داوام لە ڕۆژنامە نوسانیش ئەوەیە لەسەر ئەم سیناریۆیە بە دوادا چوون بكەن تا ڕاستی قسە كانی منیان بۆ دەربكەوێت و بزانن دكتۆر تەحسین دەیەوێت چ كڵاوێكی تر لە سەر خەڵكی بە شەرەفی هەڵەبجە بنێت : ؟.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە