بەدواداچونیك سەبارەت بە كردەوەكانی ووردە گەندەلیكی بێ ئابرو بەشدار مورتكەیی

Tuesday, 25/05/2010, 12:00

1715 بینراوە


ماوەیەك بەرلە ئیستا هاوكات لە گەل سال یادی قەتل وعامەكەی شاری هەولێری 19/5/1997 لە سایتی كوردستان پوستی خۆشەویست بابەتیكم خویندەوە دەربارەی یەكیك لە گەندەل و رورەشەكانی شاری هەولیر كە ((بەشداری مام سمە))بوو كاكی نوسەر بە بەشدار مورتكەیی ناوی بردبوو كەراستیەكەی ئەو مورتكەیی نیە بەلكو خەلكی گوندی كەردزە , دەبێت نوسەر بە ئەنقەست ئەم نازناوەی بۆ دانابێت چونكە بەشدار خەزوری جمال مورتكەییە , راستیەكەی ئەوەی من دەم ویست زیادی بكەم ئەوەیە من كەسیكی شایەدم بەسەر هەندی كاری قیزەوەری بەشدار بەتایبەتیش رۆژی رەشی 19/5 من ئەو كات كارمەندیكی ئاسایش بووم كەبەچاوی خۆم بینیم بەشدار بەخۆی و چەند چەكداریك لەكاتی روداوەكەی شاری هەولیر هەلیان كوتایە سەر بارەگای ئاسایشی گشتی و سێ دیلی پەكەكە لەلامان زیندانی بون ئافرەت بون ویستیان بیان بەن سەرەتا ئیمە هەرچی لە دەستمان هات كردمان تاكو بەشدار نەیان بات چونكە ئیمە دەمان زانی چارەنوسی ئەم دیلانە چی دەبیت بەتایبەتیش كە ئەوان ئافرەت بوون ئەو رۆژە ویژدانم زۆر ئەزیەتی پێ گەیاندم نەم توانی پیش گیریان لێ بكەم تاكو نەیان بەن بە هۆی شلەژانی بارودۆخی هەولیر و بالا دەستی مالی جمال مورتكەیی بە كیشمەكیشم توانیان دیلە كان لەگەل خۆیان بەرن ئەمە كوتایی ژیانیان بوو بۆیە ئیمەی زۆر دلتەنگ كرد لەدوایی دا تەرمە پیرۆزەكانیان لە چۆلاییەكانی دوای ناوچەی پیشەسازی رۆژهەلات دۆزرایەوەو شارەوانی بەخاكی سپاردن , ئەوەی بەشدار و چەكدارەكانی كردیان كردەوەیەك بو دوور لە هەموو قیەمو رەوشتیك نازیەكانیش ئەمەیان نەكردوە لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم بۆیە من وەك كەسیكی خاوەن ویژدانی مرۆڤایەتی ئامادەم لە هەر دادگایەك پەنجە بخەمە ناو چاوی بەشداری بێ ویژدان و بێ ئابرۆ و تاوانباری بكەم بە كوشتن و دەست دریژی ناموسی بۆ سەر شۆرشگیرانی كوردی باكور, نەفرەت لە كورد كوژی نەفرەت لە هەموو بەشدارەكانی ئەنفالی كورد.
كارمەندیكی كۆنی ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە