لە لیواى سێى فەوجى سێى پیادەى كفرى چ باسە!

Tuesday, 04/01/2011, 12:00

1430 بینراوە


لیواى (3) فەوجى (3)ى پیادە كە پادگاى سەرەكى لەكفرییە بە نێو لیوایەكى یەكگرتووى كوردییە , پارێزگارى لە كوردانى ناوچە جێناكۆكەكان دەكات , بەڵام لە راستى دا وانیەو پێشمەرگەكانى لە بارودۆخێكى گرفت ئامێزدان بە هۆى خلافاتى پارتى و یەكێتى لە نێو لیواكەدا , مانگانە لەم لیوا بەنێو یەكگرتووەدا لیستى ئابوونە بەسەر پێشمەرگەكاندا دابەشدەكرێت و دوو جۆر ئابوونەوە لەم لیوایە بوونى هەیە (پارتى و یەكێتى)
لیواى 3 كە پێشتر لیواى 34 ى گەرمیان بوو فەوجەكەش كە پێكهاتبوو لە (260)پێشمەرگە لە منێورییە بووە بەڵام لەبەر دزیكردنى ئەفسەرەكان لە خەڵكى لە مەنێورییە دەركراون ((لێرەدا نموونەى ئەفسەرێك دەخەینە روو بە ناوى (نا..) لە كاتى دزیكردندا نەجمەكانى ئاوەژوو دەكات و وەك جنودییەك خۆى دەنوێنێ))
-لەم لێوایە بە تایبەت ئەو پێشمەرگانەى لە خانەقینن .. لە بارودۆخى ئاڵۆزدان .. خۆراكیان وەك پێویست نییە, ئەمە لەكاتێكدایە كۆى ئەو نەسرییەى بۆ دابین دەكرێت حەپەلۆش دەكرێت .
- بەم زستانە 20 رۆژ جارێك 10 لەتر نەوت دەدرێتە پێشمەرگە!!
- ئەفسەرە پارتى و یەكێتیەكان سیخورى بەسەر یەكەوە دەكەن .
- ئیدارەى فەوجەكە لەلایەن دوو كوڕى رەفعەتى حاجى موشیرەوە بەرێوە دەبرێت بەناوى (پشتیوان و عوبید) كە كوڕى گەورە پیاوى حزبى بەعسن !!
- لەم فەوجە چەندین پێشمەرگەى تەرك هەیە كە لەماڵەوە دانیشتوون و دەوام ناكەن و مانگانەش پارە وەردەگرن !
- ئەگەر عەشیرەتى تەرخانى و خەڵكى دووز خورماتوو نەبێت كەس حسابت بۆ ناكات
- چەندین جار پێشمەرگە لێى دراوە لەلایەن رائیدەكانەوە !


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە