سبه‌ینێ یادی تاوانێکی دیکه‌ی پارتییه‌، با ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێته‌وه‌

Sunday, 16/05/2010, 12:00

2091 بینراوە


له‌ رۆژی 16 / 5 / 1997دا،  پارتی بەرۆژی روناک بەبەرچاوی زیاتر لەیەک ملیۆن هاولاتی شاری هەولێر ، لەهێرشێکدا بۆسەربارەگاکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (پارتێک بون هەواداری پکک بون) ، نزیک بە ٧٠ کادیری پارتی کرێکارانی کوردستانیان لەناو شاری هەولێر بەبەرچاوی خەلک شەهید کرد ، کەلەناویاندا نزیک بە ٨ رۆژنامەنوس ، ١٠ هونەرمەند ، چەندین کچە گەریلای پکک ، لە ناو نەخۆشخانە دەرهێنران و جەمال مۆرتکە لەبەرچاوی خەلک شەهیدی کردن . بۆیە لە ١٣ مین سالیادی ئەم تاوانە لە پارتیە قەلەمە ئاشکراو نهێنیەکانیان دەپرسین کاتێک دەلێن ئێمە نین سەردەشتمان شەهیدی قەلەم کردوە ، ئەی کێ بوو ٧٠ کادیری پکک ی لەبەرچاوی خەلکی هەولێر گوللە باران کرد؟
پرسیاری کۆتایمان لەپارتی ئەوەیە ، ئەوەندە لوتت بەرز بوو نەتدەزانی بەو ڕۆژە دەگەیت کە دەیان تاوانی وەک کۆمەلکوژی شاری هەولێر، کوشتنی کوردانی ڕۆژهەلات لە سالانی ١٩٧٨ ، داهێنانی ناپاکی نەتەوەیی لە (گرتن و شەهیدکردن و دواتر فرۆشتنی بەپارە چەندین کەسایەتی تێکۆشەری وەک (مەلا ئاوارە و سلێمان معینی و د. شڤان ، ..... بۆ دەزگای سیخوری میت و ئیتلاعاتی ئێران ... وەک بەرزەکی بانان تا ئه‌مڕۆکه‌ بۆی دەردەچوی، کەچی ئێستا لە تیرۆری پەیامنێرێکی کوردستانپۆست و ڕۆژنامەنووسێکی بوێری هەولێر چۆن شپرزەو توشی هەستریا بوی ، گەل لێت راپەڕیوە . ئێمە دلنیاین ، ئەو هەنگاوانەی دەنگی ئازادیخوازان لێرەش ناوەستێت ، زوو یان درەنگ بە سزای تاوانی خۆتان دەگەن . ماوەتەوە ئەوەش بەو ناپاک و مرۆڤ کوژه‌ی که‌ ناوی جەمال مورتکە بڵیین تۆ چیت بۆ ئەو بنەمالە ناپاکە کرد، که‌چی ئه‌مڕۆ به‌و دەرده‌یان بردی، که‌مئه‌ندامیان کردیت و ناتوانیت بجوڵێیته‌وه‌؟
کوردستان پۆست ئەم بابەتە پێش دوو ساڵ بڵاومان کردەوە بەپێویستی دەزانین ئەمسالیش بلاوی بکەینەوە
-------------------------------------
سبه‌ینێ یادی تاوانێکی دیکه‌ی پارتییه‌، با ئه‌وه‌شمان له‌ بیر نه‌چێته‌وه‌
ره‌نجده‌ر ئه‌حمه‌د- هه‌ولێر
 بابه‌تێک به‌ناونیشانی (پێویستە تاوانبارانی رەشە كوژیەكەی (16/5/1997)ی هەولێر بدرێنە دادگا) له‌ نووسینی بێوار هه‌ولێری، که‌ وه‌ک فلیمێک ئه‌و ڕۆژه‌ تاڵه‌ی خسته‌وه‌ یادم، ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕووداوه‌ی دیبێت، تفی له‌ مرۆڤبوونی خۆی ده‌کرد ، چونکه‌‌ به ‌به‌رچاوی ئێمه‌وه نزیکه‌ی 70 کچ و کوڕی کورد، که‌ له‌ خه‌ڵکی هه‌ولێره‌وه‌ تا قارس و ئه‌رده‌هانی، تێدا بوو، ئه‌وانه‌ له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌، به‌تاوانێکی قێزه‌وه‌ن وه‌ک ئه‌نفالئاسا شه‌هید کران، ده‌بێت ئه‌وه‌ بڵێین له‌ شه‌ری‌ ناوخۆی نێوان هێزه‌ کوردیه‌کاندا، هه‌موو سنوره‌کانی ئه‌خلاق تێیدا ‌به‌زێنرا، زۆرجار ڕووی به‌عسیان به‌مه‌ سپی ده‌کرده‌وه‌، وه‌ک ئه‌وه‌ ره‌شه‌کوژیه‌که‌ی رۆژی 16/05/1997 که‌ له‌ شاری هه‌ولێر ئه‌نجامیاندا.
چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌و تاوانه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان، که‌ به‌رامبه‌ر به‌م 70 تێکۆشه‌ره‌، ئه‌نجامیاندا، من له‌گه‌ل 3 ئافره‌تی گه‌ریلادا، که ‌دواتر به‌داخه‌وه‌ شه‌هید بوون، قسه‌م ده‌کرد و لێم پرسین، خه‌لکی کوێن؟ یه‌کێکیان وه‌ڵامی دامه‌وه‌ وتیی: قارس، ئه‌وه‌ی تر وتی ماردین، سێیه‌میش وتی قامشلوو، بۆیه‌ هه‌ستم کرد، که‌ به‌راستی ئه‌م حزبه‌ کچانی کوردستانییان له ‌هه‌موو به‌شه‌کاندا هێناوه‌ته‌ ناو کۆڕی خه‌باته‌وه‌.
سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌، له‌ ئێواره‌یه‌کدا کات نزیک خۆر ئاوا ده‌‌بوو، له ‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ململانێی نێوان پارتی و پکک دیسان شه‌ڕ ڕووی له‌ ‌هه‌ولێر کرده‌وه‌‌، دوای که‌متر له‌ 2 کاتژمێر، ده‌نگی ته‌قه‌ نه‌ما، ئیتر هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو بۆوه،‌ که‌ باره‌گای یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، که‌ پارتێک بوو، پکک دروستی کردبوو، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و زۆربه‌یان شه‌هیدکران، ئه‌وانیتریش که‌ مانه‌وه‌، به‌دیلگیران، له‌ لایه‌ن پارتییه‌وه‌ گولله‌ باران ده‌کران. هه‌ر ئه‌و کات هه‌والی ئه‌وه‌مان بیسته‌وه‌،‌ له‌نزیک یه‌کێک له‌ نه‌خۆشخانه‌کانی هه‌ولێر فه‌رمانه‌ده‌ی سوپای 2 پارتی (جه‌مال مورتکه‌) به‌ده‌ستی خۆی پۆلێک له‌ کچ و کوری گه‌ریلای پککه‌ی له‌ناوشاری هه‌ولێردا و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ گولله‌باران کردووه‌‌، چونکه‌ له‌ به‌ره‌کانی شه‌ردا له‌گه‌ڵ (پکک) چه‌ند خزمێکی (جه‌مال مورتکه)‌ کوژرابوون، ئه‌م نامه‌رده‌ش، که‌ ده‌ماریی پیاوه‌تیی تێدا نه‌مابوو، به‌ ده‌ستیی خۆی چه‌ند کیژێکی له‌وانه‌ کوشت، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌و کچانه‌ ده‌برانه‌ ژووره‌وه‌،‌ ده‌ستدرێژیی سیکسیشیان لێ‌کردن، ئه‌وسا ده‌یانکووشتن!
ئه‌وه‌ی که‌ هه‌رگیز له‌یادم ناچێته‌وه‌، پۆلێک له‌و شه‌هیدانه‌، ئه‌ندامی تیپی میزۆپۆتامیای هونه‌ریی بوون، زۆربه‌یان هونه‌رمه‌ند و هونه‌ردۆست بوون، سه‌رباری ڕۆژنامه‌نووس، ئه‌ندامی مانگی سووری کوردستان، که ‌به‌شی زۆرینه‌یان به‌دیلی که‌وتنه‌ به‌رده‌ست پارتی و به‌ بێ هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک ده‌ستبه‌جێ له‌وێدا شه‌هیدیان کردن.
پێش11 ساڵ، له ‌مڕۆژه‌دا، له شاری ‌هه‌ولێر، پارتی دیموکراتیی کوردستان، بنه‌ماڵه‌یتاوانباریی بارزانیی گه‌وره‌ترین تاوانیان، ئه‌نجامدا، نه‌ک به‌ته‌نها دژیی کورد، به‌ڵکوو دژیی مرۆڤایه‌تییش، ئه‌م تاوانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و پارتیی، یه‌کسانه‌ به‌ ئه‌نفالیی به‌عس، له‌ کاریی دڕنده‌ییشدا، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تر نه‌بێت، هاوتایه‌ به‌ 31ی ئاب، تاوانێکه‌، ده‌بێت مه‌سعود بارزانیی، له‌ پێش جه‌مال مورتکه‌دا مه‌حکوم بکرێت، جه‌مال موتکه‌، ده‌وریی عه‌لی کیمیاوی بینیی، جه‌مال مورتکه‌، مۆته‌که‌ی تاوان و خوێن و پیاوکووژییه‌، بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م تاوانباره‌، ڕابکێشرێته‌ به‌رده‌میی دادگا، نابێت ناوی له‌ یاد بکرێت!، نابێت ئه‌وانه‌ی ئه‌م تاوانه‌ گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه‌، وازیان لێبهێنرێت! ئه‌م تاوانبارانه‌ به‌ کوشتنه‌که‌شیان ڕانه‌ده‌وستان، ده‌ست و قاچ و سه‌ری زۆریان لێده‌کردنه‌وه‌ و سادیسانه‌ مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌کردن، لاشه‌ی هه‌ندێکیان ته‌سلیم به‌ تورکیا ده‌کردنه‌وه‌، پێیان وابوو، که‌ وه‌ک تورک، ده‌بێت هه‌ر که‌سێکی په‌که‌که‌یان گرت، به‌ کوژراویی سه‌رو قاچ و ده‌ستیان، له‌ له‌شیان بکه‌نه‌وه‌!
من داوای ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌رچه‌نده‌ پارتی و سه‌رۆکه‌که‌ی، ده‌بینم باس له‌ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و کورد و ئازادیی ده‌که‌ن، گالته‌م پێیان دیت، ئاخر ئه‌وانه‌ پیاوکوژ و نامه‌رد و خاینن، به‌کۆمه‌ل دڵسۆزترین کچ و کوری کوردیان به ‌به‌رچاوی خه‌ڵکی هه‌ولێره‌وه‌ گولله‌باران کرد، ئه‌مانه‌، جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵیک مافیا و پیاوکوژ، جگه‌ له‌ کۆمه‌ڵێک تاوانبار و نامه‌رد، هیچی تر نیین. ئه‌و نووسه‌ر و ڕووناکبیرانه‌ی له‌ پشت پارتیی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌، وه‌ستاون، پێیان خۆش بێ، یان ناخۆش، به‌ شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ئه‌وانیش تاوانبارن، لێره‌دا من نه‌ک نه‌فره‌ت له‌ پارتیی و بنه‌ماڵه‌، به‌ڵکوو نه‌فره‌ت له‌وانه‌ش ده‌که‌م که‌ له‌ پشتیی ئه‌م تاوانبارانه‌وه‌ وه‌ستاون و پارتیی به‌ حیزب داده‌نین، مه‌سعودیش به‌ سه‌رۆک له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
دڵنیام ڕۆژگارێک دێت،که‌سانێکی دڵسۆز دێنه‌ پێشه‌وه‌، تاوانبارانی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌، وه‌ک تاوانبار ده‌ده‌نه‌ دادگا، به‌ ئاشکرا ڕاستیی ئه‌م تاوان و ڕووداوانه‌ش‌مان بۆ ده‌گێڕنه‌وه‌‌! .
له‌کۆتاییدا سه‌ری ڕیزو نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ ‌شه‌هیدانی کۆمه‌لکوژییه‌که‌ی ساڵی16/05/1997.
------------------------------------------------

سه‌رنجی کوردستانپۆست: شایانی باسه‌، وه‌کوو ئێمه‌یان‌ له‌و تاوانه‌ ئاگادارکرده‌وه‌‌، ئه‌و ڕۆژه‌ فرانسۆ حه‌ریری و جه‌مال مۆرتکه‌ بۆ خۆیان چوونه‌ته‌‌ قاتی شه‌شه‌می نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر‌، له‌وێ گریلایه‌کیان به‌ برینداریی و به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکه‌وه‌ فڕێداوه‌ته‌‌ خواره‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌دا، که‌ ئه‌و ڕۆژه‌ ئه‌نجامدرا، میتیی تورکی به‌ کامێرای ڤیدیۆ، له‌و شوێنانه‌دا ئاماده‌بوو، وێنه‌ی ده‌گرت و ده‌ستیی به‌ سه‌ر شانی پیاوکوژه‌کاندا ده‌دا و ده‌ستخۆشیی لێده‌کردن، بنه‌ماڵه ‌و پارتیی بێئابڕوانه‌ ئه‌م کاره‌یان به‌ به‌رچاوی خه‌ڵکی هه‌ولێره‌وه‌ ئه‌نجامدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر