حوکمه‌ت میله‌ت فێری ته‌مبه‌ڵی و گه‌نده‌ڵی ده‌کات...
Monday, 17/08/2009, 12:00
1626 بینراوە
داهاتی ئابوری ساڵانه‌ی ووڵاتی عێراق له‌سه‌دا 98 له‌سه‌ر نه‌ووته که هه‌رێمی کوردستانیش پشکی له‌سه‌دا 17 به‌رده‌که‌وێ، ئه‌و له‌سه‌دا 2 ه‌ی که‌ماوه‌ته‌وه داهاتی گومرگه‌کانه به‌م پێیه له‌سه‌دا 100 ی داهاتی ئابوری عێراق له‌سه‌ر نه‌ووت و گومرگه که‌وابوو هیچ به‌رهه‌مێکی ناوخۆیمان نیه ته‌نانه‌ت بۆ ده‌سکێک سڵق و کیلۆیه‌ک ته‌ماته ئه‌بێ بنێرین له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆمان بێت.
لێره‌وه کۆمه‌ڵێ پرسیار دروست ئه‌بێ، ئایه وجودی ئه‌م ووڵاته ئه‌بێ چیبێ؟ هه‌رئه‌وه‌یه که نه‌ووت ئنێرێته ده‌ره‌وه و خواردنی به‌سه‌ر چوو و ملیۆنه دۆلار دێت ، ئه‌مه‌یان نیعمه‌تێکی خواییه ده‌ست هه‌موو که‌سێک ناکه‌وێ مرۆڤ له‌بن و پاڵه‌وه خواردن و پاره‌ی موفته‌ی ده‌ستکه‌وێ و ته‌نانه‌ت خۆشیان نانه‌که ئاماده نه‌که‌ن به‌ڵکو ئه‌بێ کاره‌که‌ری ئه‌سیوپی و نیپاڵی خواردنه‌که‌شیان بۆ ئاماده بکات و به‌ده‌میشیاندابکات، ئینجا له‌به‌ر سپلیت و موبه‌ڕیده تا سه‌عات شه‌شی ئێواره لێی بخه‌ون و دواترێش بۆ پیاسه و گه‌ڕان یان بۆ نایت کلوبه‌کان و گازینۆ و چاخانه‌کان بڕۆن تا دره‌نگانی شه‌وو، ئاخر ژن و پیاوه‌کانمان هه‌مووی له‌ڕاده به‌ده‌ر قه‌ڵه‌وو بونه له ته‌مبه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لیان ئه‌مه‌ش جۆرێکه له نه‌خۆشی.
ئه‌پرسم کێ هه‌یه له‌م ووڵاته سه‌قه‌ته‌ی ئێمه دوو مووچه و سێ مووچه‌ی نه‌بێ؟ خه‌ڵک ئه‌ناسم ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی پارتێکه و سه‌رۆکی یانه‌یه‌کی وه‌رزشیه و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانیشه و سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌کیشه وه له‌ناو حوکمه‌تیشدا وه‌زیفه‌ی هه‌یه به‌ڵام هیچێک له کاره‌کانی نه‌ک به‌باشی به‌ڕێوه‌نابات ،بگره هه‌ندێکیانی هه‌رئاگاشی لێنین ته‌نها موچه‌که‌ی وه‌رده‌گرێ ئه‌گه‌رنا به‌ربه‌شاتڕیشبێ ناتوانێ ئه‌م هه‌موو کاره بکات.
شه‌هیدانه ، ڕیشسپیانه ، بێوه‌ژنانه ، ژنی ماڵه‌وه ، که‌مئه‌ندامانه ، هونه‌رمه‌ندانه ، ژنی شاخ ، زیندانیانی سیاسی ، له‌ژێر هه‌زار و یه‌ک ناوی تر خه‌ڵک یارمه‌تی بۆبڕاوه‌ته‌وه ، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه یارمه‌تیدان نیه به‌ڵکو کاره‌ساته ، خه‌ڵکی خۆمان فێری ته‌مبه‌ڵی ده‌که‌ین واده‌که‌ین تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ هیچ ده‌ورێکی نه‌بێ له‌بونیاد نانی کۆمه‌ڵگه‌دا، ئێمه ده‌بێ خه‌ڵکی خۆمان ئه‌کتیڤ و چالاک بکه‌ین فێریان بکه‌ین ئه‌وان ووڵات دروست بکه‌ن نه‌ک ووڵات به‌داهاتی نه‌ووت ئه‌وان بژێنێت،
بۆنموونه که‌مئه‌ندامێک ئه‌بێ کارێکی گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه و به‌ئاره‌قه‌ی نێوچه‌وانی نان په‌یدابکات و تا هه‌ست به‌نه‌قسی خۆی نه‌کات و باوه‌ڕی زیاتری به‌خۆی هه‌بێ و بێمنه‌تانه بژی و چاوی له یارمه‌تی نه‌بێ، له ووڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهانیش هه‌روایه ته‌نانه‌ت کوێر و بیرکۆڵه‌کانیش ئیشێکی وایان بۆ ئه‌دۆزنه‌وه که شیاوی ئه‌وانبێت و بتوانن بیکه‌ن.
میله‌تی کورد له‌سه‌دا 20 بۆته هونه‌رمه‌ند وه گۆرانی بێژ ، ووته‌یه‌کی ژاپۆنیه‌کان هه‌یه ده‌ڵێ له‌هه‌ر میله‌تێکدا هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ زۆربوو ئه‌وه بزانه ئاستی ته‌گه‌یشتن و ڕۆشنبیری ئه‌م نه‌ته‌وه لاوازه ،
خۆ وته‌که‌شیان ڕاسته نابینی ئێمه‌ی کورد ئه‌وه‌نده‌ی گوێ له‌گۆرانی ده‌گرین و ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵده‌په‌ڕین و ئه‌وه‌نده‌ی سه‌یری زنجیره‌ی دراماکان ده‌که‌ین نیو هێنده بمان خوێندبایه‌وه و هه‌وڵێکمان بۆ داهێنان دابا ئێستا ووڵاته‌که‌مان شتێکی تربوو.
له‌سه‌دا20یشی پۆلیس و حیمایه‌ی به‌رپرسه‌کانه که مانگی چه‌ند شه‌ووڕۆژێک ده‌وام ناکه‌ن و موچه‌یه‌کی باشیش وه‌رده‌گرن.
له‌سه‌دا 40 یشی پێشمه‌رگه‌و کارمه‌ندی حکومیه .
له‌سه‌دا 10 که‌ی تریش یا مه‌لایه یان ئه‌ندام په‌رله‌مانه یان وه‌زیره ماشائه‌ڵا هێنده وه‌زیرمان هه‌یه وابزانم تا ئێستاش سارۆکی حوکمه‌ت ناوی هه‌ندێ وه‌زاره‌ت نازانێ و نازانێ کاریان چیه .
ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێکردون له‌سه‌دا 90 ی پێکهاته‌ی کوردستان پێکدێنن، که ئه‌مه ڕێژه‌یه‌کی خه‌یاڵیه و له هیچ ووڵاتێکی دنیادا نه‌بوه له سه‌دا 90 ی میله‌ت موچه له ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێ.
ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا گه‌نده‌ڵیه که میله‌ت و حوکمه‌ت تێیدا هاوبه‌شن.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست