وەڵامێک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنە ڕوو سەوزەکەی سلێمانی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر

Wednesday, 18/02/2015, 12:00

1894 بینراوە


١٧ ی شوبات ڕۆژێکی نیشتمانی یان ڕۆژێکی ڕەشی دەسەڵاتی بنەماڵەیی؟
١٧ ی بۆشوباتی ساڵی ٢٠١١ و ڕۆژانی دوواتر بووبە مێژوویەکی شکۆدار لە مێژووی خەباتی چەماوەری و گەنجاندا، بەڵام لە هەمان کاتدا بووبە ڕۆژێکی ڕەشی ژێر دەسەڵاتی بنەماڵەیی...!
١٧ ی شوبات فێریکردین کە تەنها بڕوا بە هێزی جەماوەری و ڕێکخراوی خۆمان بکەین نەک بەناو ئۆپۆزسێۆنێکی دووڕوو، کە لە گەرمەی خۆپیشاندانەکاندا نەوشیروان مستەفا بە گێرەشێوێن چواندنی و ئێستاش کە بوون بە بەشێک لەو دەسەڵاتە بێدەنگ بوون لە چەوسێنەر و داپڵۆسێنەرەکانی ناو دەسەڵاتی بنەماڵەیی...!؟
دکتۆرهەڤاڵ ئەبوبەکر " بەعس"یەکەی گۆڕان داوا دەکات کە داواکاری گشتی کار لەسەر ئەو کەیسە بکات و پشتگیری خۆی بۆ بە نیشتمانی کردنی ئەو ڕۆژە دەربڕی...؟
گۆڕان نەک شکستیخوارد ونەیتوانی ئەو هەڵچوون و ناڕەزایەتیە جماوەرییانە ڕاستگۆیانە بەکاربهێنێت لە پێناو گۆڕینی سیستمی بنەماڵەیی " سوڵتانەکان " دا بە ووتەی خۆیان و نووسەرە هەلپەرستەکانیان. بەڵکو بە پێچەوانەوە ناڕەزایەتیەکانی ١٧ ی شوبات و ڕۆژانی دوواتریان کردە پلە پەیژە و بوون بە هاوبەشێکی ملکەچی دەسەڵاتی بنەماڵەیی و سوڵتانەکان..!؟

گۆڕان نەیتوانی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەربگرێت کە مافی خۆی بوو، ئێستا چۆن دەتوانێت داواکری گشتی لە دژی بنەماڵە ئەکتیڤ بکات ...!؟
ئەوان نەیانتوانی پێش بەو هەموو ساختەکارییەی بەناو هەڵبژاردن بگرن، کاتێک بە ئاشکرا یەکێتی لە سلێمانی بە هاوکاری ئێران کردی و خۆی دووبارە سەپاندەوە...!
گۆڕان ئێستا چۆن دەتوانێت داواکاری گشتی دژی تاوانبارانی ناو پارتی و یەکێتی ئەکتیف بکات تا بەڕاستی بە کارەکانی خۆیان هەڵبستن سەربەخۆیانە بێ دەستێوەردانی هەردوو بنەماڵەی باڵا دەست و لە دژی سەرانی هەردوو بنەماڵە و تاوانەکانیان بەرامبەر بە خەڵکی ناڕازی و سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لە ١٩ی نیساندا لە سلێمانی و داگیرکردنی سەرای ئازادی بە زەبری هێز...؟ ئەی بۆچی گۆڕان بێدەنگە لە ئاست تیرۆری کاوە گەرمیانی لە کاتێکدا هەموو کەس دەزانێت کێ تاوانباری سەرەکیە لە تیرۆرە کەیدا بە بەرچاوی دایکیەوە...؟
ئەی بۆچی گۆڕان بێدەنگن لە تیرۆری سەردەشت عوسمان لە کاتێکدا هەموو کەس دەزانێت کە چۆن ڕفاندیان و پاش تیرۆرکردنی لە موسڵ داعش ئاسا فڕێ یاندا...!؟
گۆڕان بۆ بێدەنگی و بێ هەڵوێستیەکانیان هەمووکات بەهانە و بیانوو دەدۆزنەوە، پێش داعش و چوونە ناو دەسەڵاتی بنەماڵەییەوە بە خەڵکیان دەگووت دەبێت "ماڵی کوردی" ڕێکبخەینەوە...؟
ئێستاش بە بیانووی شەڕی داعشەوە بێدەنگن، لە کاتێکدا هێرشەکانی داعش بۆسەر کوردستان بەرهەمی هەڵەی سیاسەتەکانی هەردوو بنەماڵەن بەرامبەر بە بەغداد و هاوکارییان لەگەڵ تورکیا و ئێراندا..! هەموودنیا باش دەزانێت کە تورکیا چۆن بە ئاشکرا هاوکاری داعش دەکات لە دژی کورد بە گشتی و لە دژی کۆبانی و ڕۆژئاوا بە تایبەت..؟

ئەی گۆڕان بۆ کەڕ و لاڵ بوو لە ئاست ڕادەستکردنی شەنگال بە داعش لە لایەن بارزانیەوە؟
گۆڕان پەیمانی زۆریدا بە دەنگدەران و خەڵکی ناڕازی کوردستان، بەڵام نەک نەیانتوانی و ناتوانن هیچ پەیمانێکی گرنگ و چارەنووسزای بە ئەنجام بگەیەنن وەک گۆڕینی دەسەڵاتی بنەماڵەیی، بەڵکو بوون بە بەشێک لەو دەسەڵاتە ستەمکارەی کە تاوانەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتری کرد. ئێستاش لە ژیر پەردەی ئەکتیڤکردن و بە نیشتمانیکردنی ئەو ڕۆژە بە نیازن جارێکی تر چالاکوانی ١٧ی شوبات و قوربانیەکان هەڵبخەڵەتێنن تا جارێکی تر بیر لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان و هەڵچوونی جەماوەری تر نەکەنەوە لە دژی گەندەڵی و تاوانی دەسەڵاتیان...!
سەرانی گۆڕان خۆیان ئەو ڕاستیە باش دەزانن کە تاوانبارانی سەرەکی سەرانی هەردوو بنەماڵەن کە ئێستا گۆڕان بووە بە هاوبەشی دەسەڵاتیان و دەمکوت کراون...!؟

لەوانەیە پێمان بڵێن ئەوەنیە " عەلی حەمەساڵح" لە بە ناو پەرلەمانەکەی بنەماڵەدا گەندەڵیەکانی دەسەڵات هەڵدەداتەوە؟
"قسە هەزارەها و دووانی بەکارە"!
کاتی نیشاندانی دۆکۆمێنتی گەندەڵیەکانی هەردوو بنەماڵە بەسەرچوو، لەبەرئەوەی گۆڕان ئێستا خۆی بەشێکە لەو دەسەڵاتە. کە ئۆپۆزسیۆن بوون ئەو قسانە سەنگێکی تریان هەبوو...!
پرسیارێک کە خەڵکی ناڕازی کوردستان دەبێت لە گۆڕانی بکات ئەوەیە:
گۆڕان لە پێناوی چیدا و بۆچی جەماوەرەکەی خۆیی و قوربانیەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواتریان هەڵخەڵەتاند و ئێستاش بە ناوی بە نیشتمانیکردنی ئەو ڕۆژەوە خۆڵ دەکەنە چاویان؟
گەر ئەمڕۆ بەهەرچ بیانوویەک بووە پرسیار نەکەین ئەوا با سبەینێش بێدەنگ بین باشترە...!؟


تێبینی: بەعسی بوونەکەی د. هەڤاڵ ئەبوبەکرلە گەرمەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکاندا ئاشکرا کرا بوو کاتێک لە هەشتاکانی سەدەی پێشوودا چەند ووتارێکی بۆ بەعسیەکان نووسیبوو؟

هەواڵەکەی سبەی: د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: کار دەکەین بۆ ئەوەی (17)ی شوبات بکرێتە رۆژێکی نیشتیمانی

http://www.sbeiy.com/Detail.aspx?id=42767&LinkID=4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە