جه‌لال تاڵەبانی پلانی بۆ کوشتنی کۆسرەت ڕەسوڵ علی دانابوو

Thursday, 13/09/2012, 12:00

2098 بینراوە


پەیامنێری کوردستانپۆست 10 / سلێمانی

بۆ یەکەمجار کوردستانپۆست گەورەترین و ترسناکترین پلانی جلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرا ده‌کات، که‌ کاتی خۆی بۆ لەناوبردنی کۆسرەت ڕەسوڵ علی داڕشتبوو، ئه‌م زانیارییه‌ لەڕێگای سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو دەستمان کەوتووە.

سەرچاوەیەکی تایبەت له‌ زمانی به‌رپرسێکی په‌که‌که‌وه‌ بە کوردستانپۆستی ڕاگەیاند، کە لە شەڕی نێوان پەکەکە و یەکێتیدا سکرتێری گشتی یەکێتی ھەوڵ دەدات کۆسرەت ڕەسوڵ بەدەستی پەکەکە لەناو به‌رێت.
ئه‌و سەرچاوەیه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بۆ کوردستانپۆستی باسکرد، که‌ ئەو کاتەی یەکێتی لەگەورەترین شکست دابوو لەبەرامبەر گەریلاکانی پەکەکە، جلال تاڵەبانی کۆسرەت ڕەسوڵ دەنێرێتە ناوچەی پشدەر بۆ ئەوەی شەڕ دژی پەکەکە بکات و لەھەمان کاتیشدا لەڕێگایەکی تایبەتەوە نامە بۆ پەکەکە دەنێرێت، رێگا و شوێن و خاله‌ لاوازه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سوڵیان پێ ده‌ڵێت، که‌ چۆن و له‌ چ شوێنێکدا ده‌ستی لێبوه‌شێنن، تا کۆسرەت ڕەسوڵ بکوژن، بەڵام پەکەکە باپەندی پلان و داواکەی تاڵەبانی نابێت و بەرپرسێکی پەکەکە نامەیەک بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ دەنێرێت، کە شەڕ دژی پەکەکە نەکات و بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، چونکە بۆ ئەوە نێردراوەتە ناوچەکە تا لەلایەن پەکەکەوە بکوژرێت، بۆیه‌ کۆسرەت ڕەسوڵ علی یش بەسوپاسەوە داواکە قبوڵ دەکات بەبێ شەڕکردن ناوچە جێدەھێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە