حەمەى حەمە سەعید ئەو پیاوە ڕوو سپیەى بە قەلەكان دەڵێت ڕووڕەش

Tuesday, 16/06/2009, 12:00

2416 بینراوە


كورد دەڵێت كەو ئەو كەوەیە كە بەرامبەر بە كەو بخوێنێت ئەمڕۆ زۆر كەمن ئەو كەوانەى كە بتوانن بەرامبەر بەكەوەكانى دیكە بخوێنن ، حەمە حەمەى سەعید یەكێكە لەو كەوانەى كە ئەمڕۆ یەكێتى دەست نیشانى كردووە بۆ ئەوەى بەرامبەر هەموو ئەو كەوانە بخوێنێت كە ئاوازەكانیان لە یەكێتیەوە دورە ، بەڵام جێگەى داخە بۆ یەكێتى ئەو ئەندامەى سەركردایەتى حیزبەكەى كە تا ئێستا چەندین ئاوازییان بەكارهێناوە بەڵام نەیان توانیوە دەنگى خۆیان بەسەر هیچ كەوێكى دیكەدا تاقى بكەنەوە و بیخەنە ئەو بازنەیەى كە خۆیان دەیانەوێت .
حەمەى حەمە سەعید كە بەر پرسی مەڵبەندى (28) ى یەكێتییە ئەندامى سەركردایەتى ئەو حیزبەیە ماوەیەكى زۆرە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا قسەى زل و هیچ و بێ نرخ دەكات و هەر جارەى بە ئاوازێك دەخوێنێت . جارێك لەسەر ئیسلامیەكان و جارێك لەسەر پارتى و جارێك لەسەر خەڵكى داماو و ئەم دوایانەش لەسەر ڕیفۆڕمەكان بە هەوەس و ئارەزووى خۆی بەم دیو بەو دیودا لێیان دەدات تۆمەت و درۆى شاخداریان بە دەمەوە دەكات .ئەو ئەندامەى سەركردایەتى یەكێتى لە چاو پێكەوتنێكدا كە گۆڤارەكەى جەمال عبدالله ى ماستاو چى و بوختان چى لەگەڵیدا سازى داوە دەڵێت : لە سنورى هەڵەبجەدا شتێك نابینم بەناوى باڵى ڕیفۆرم و لیستى گۆڕان . من نە ئەندامى ڕیفۆڕم و نەلیستى گۆڕانیش واى بۆ دەچم مەگەر كەسێك تووشى كوێرەوەرى بوبێت ئەگینا چۆن ئەو هەموو ئەندامانەى كۆمەڵەى خوێندكاران لە هەڵەبجەدا نابینێت كە چەندین جار لە لایەن یەكێتى یەوە بانگ كراوەنەتە مەڵبەند و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كراوە لەسەر ئەوەى كە ناوى ڕیفۆرمیان بردووە و سەر بە باڵى ڕیفۆرم بون ، لە لایەكى ترەوە باس لەوە دەكات كە لە هەڵبژاردنەكانى یەكێتى دا ڕیفۆڕمەكان دەنگیان كڕیوە و دەریش نەچوون من بەو پیاوە بوێرە دەڵێم كوان ئەو كەسانەى كە دەنگەكانیان كڕی ؟ بۆ ناوت نەهێنان ؟ كوا بەڵگەت ؟ لە كاتێكدا لە گۆڤارى بەڵگەدا قسەى زل دەكەیت ؟ ئەو قسانەى كە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا دەیان كەیت بۆ جەنابت نایەت لە كۆڕێكى جەماوەریدا بیان كەیت ؟ پیاوى مەرد ئەوە نیە كەلە سەر ڕاپەڕەى ڕۆژنامە و گۆڤارەكان قسە بكات كەسی مەرد ئەوەیە كە ڕاستەو خۆ لە گەڵ جەماوەردا قسە بكات و هەموو ڕاستیەكانییان بۆ بدركێنێت ! ئەگەر لە ڕابردودا جەنابت خەباتت بۆ كورد كردبێت ئەوا ئەمڕۆ ئەو خەباتەى كە دەی كەیت بێ جگە لە خەباتى تۆمەت دروست كردن بۆ ئەم و ئەو خەڵك دانە بەر شەق و هێرش كردنە سەر ڕۆژنامە نوس و قسەى بێ بەها هیچى دیكە نییە . باش بوو وەبیرم هاتەوە چەند ڕۆژێك لەمەو بەر لە سایتى چاودێردا چەند وتافێك لێ دابوو باست لەوە كردبوو كە دەبێت هەموو ئەندامانى یەكێتى گوێڕایەڵى مام جەلال بن و بڕیارەكانى جێبەجێ بكەن كاتێك ئەمەم خوێندەوە ئارەقەم كردو كۆڵێك تەریق بوومەوە و لە خودا پاڕامەوە كەوا كەس ئەم قسانەى تۆ نەیخوێنیتەوە و نەیشى بیستێت ! دەزانیت بۆ ؟ لەبەر ئەوەى قەل بە قەل دەڵێت ڕووت ڕەش . كاكى كاكان هەموو ئەندامێكى یەكێتى ئەم قسەیەى بكردایە بۆ جەنابت نەبوو كەبیكەیت چونكە لە بیر ت چویەوە كە یەكەم بەرپرس لە نێو یەكێتیدا قسەى تاڵەبانى شكاند جەنابت بوى ؟ دەزانیت كەى ؟ ئەو كاتەى كە سكرتێرى حیزبەكەت و جێگرى ئێستاى سەرۆكى ڕێكخراوى ئینتەر ناسیۆناڵ بڕیارى دەركرد كە نابێت هیچ بەرپرسێكى یەكێتى ببێتە پیاوێكى دوو ژنە كەچى جەنابت هەفتەیەك بەسەر بڕیارەكەى مام جەلالدا تێپەڕى نەكردبوو ژنى دووەمت هێنا هەر بۆیەش لەبەر خاترى خاتران چەند مانگێك تەجمیدیان كردیت لە بەر ئەوەى بڕیارى مام جەلالت شكاندووە . ئەدى بەڕێزم پێم ناڵێت ئەمەت لە چى و ئەوت لە چى شتى زۆرم لایە كە باسیان لێوە بكەم بەڵا م سەر جەمیان هەڵدەگرم بۆ كاتى كۆنگرەى یەكێتى . ئەو كاتەى كە جەنابت ماڵ بە ماڵ دەگەڕێت بۆ ئەوەى دەنگێكى زیاتر بە دەست بهێنیت . تا ئەو كات خوات لەگەڵ بەهیواى ئەوەى كە ڕۆژێك لە مۆنیكاكەت دابەزیت و گەشتێك بەنێو قەیسەریەكانى شاردا بكەیت .
هەڵەبجەى شەهید
Kay wan [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە