دزیەکی گەورەی زاگرۆس تیڤی ئاشکرا بوو

Friday, 08/03/2013, 12:00

1556 بینراوە


لە ماوەی ڕابردوودا دکتۆر نیاز لاجانی بەڕێوبەری کەناڵی زاگرۆس تیڤی لە ڕێگەی بەڕێوبەری هونەری کەناڵەکەوە کە ناوی (زاهاویە) بای (25) دەفتەر دۆلار زنجیرەی درامای دۆبلاج کراو دەکڕن و دواتریش بە نرخی (18) دەفتەر دۆلار ستۆدیۆیەک درووست دەکەن کە کۆی گشتی ئەو مەبلەغەی سەرف کراوە تەنها (43) دەفتار دۆلاری ئەمریکیە واتە (430000) چوارسەد و سی هەزار دۆلار ، دواتر نیاز پەیوەندی بە محمود محمدی زاوایەوە کردووە کە پشتێکی گەورەیە بۆ نیاز بەوەی کاک محمود بەرپرسی راگەیاندنی پارتیە و شەریکە بەشیەتی و پێی ڕاگەیاندووە کە پسۆڵەکانی حازرن و ئەو مەبلەغەیان سەرف کردووە بیگێڕنەوە بۆیان بەڵام پسۆڵەکەی تەسلیمی محمود محمدی بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی دیمۆکرات کراوە کۆی گشتیەکەی (240) دەفتەر دۆلار بووە واتە پێنج هێندەی بۆ زید کراوە و کاک محمودی زاوای نیاز لاجانی پارەکەی سەرف کردووە لەسەر میلاکی پارتی و دواتر لە نێوانیاندا پەشکراوە و لە ڕێگەی کەسێکی نزیک لە کاک محمود محمدەوە بە ناوی (ئەر....) بەشێ زۆری ئەو پارەیە بەر کاک محمود کەوتووە ، دواتر نێچیرڤان بارزانی ئاگادار دەکرێتەوە لەو گەندەڵیە و هەر خۆی لیژنەیەکی پێک هێناوە بۆ ئاشکراکردنی چۆنێتی سەرف کردنی ئەو پارەیە و ئێستا هەموویانی لە کارەکانیان دوور خستۆتەوە و چاوەڕوان جەنابی مسعود بارزانی بڕیاری کۆتای بدات لەسەریان کە هەموو کارمەندەکانی تەلەفیزۆن دەزانن پیشتریش ئەم ستافە و ستافی کوردستان تیڤی بە ناوی کۆمپانیاکانی ریکلام 24 و کۆمپانیای ئۆپت سەدان هەزار دۆلاریان خواردووە و بە شەریکی لەگەڵ بەرپرسی ڕاگەیاندنی پارتی و سکرتێری هەندێک لە بەرپرسەکاندا دەیان عقد و پسۆڵەی تەزویر سەرفکراوەتەوە و جەنابی سکرتێری پارتی و جێگرەکەی بە جدی کاریان لەسەر ئەو گەندەڵیە زۆرانەی راگەیاندنی پارتی نەکردووە کە زیاتر لە پێنج سالە سەری هەڵداوە و هەندێک لە راگەیاندکارەکان و بەڕێوبەری ڕاگەیاندنەکانی پارتی لە پاڵ بودجەی پارتیدا بە دڵی خۆیان کاری بازرگانی دەکەن و تەواوی تواناکانی ڕاگەیاندنیان لە بازرگانیدا سەرف کردووە بۆیە پارتی بەو بودجە بەهێزەی پارتەکەیەوە هێشتا لە ڕاگەیاندندا رۆژ لە دوای ڕۆژ شکستی ئیعلامی تۆمار دەکات و لەگەڵ کردنەوە و هەموو دەزگایەکی ئیعلامی پارتیدا هەندێک کەس دەوڵەمەند دەبن و ئامانجی راگەیاندنەکەش رۆژ بە رٶژ مایە پوچ دەبیت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە