ویكیلیكس چى بۆكردین ...؟

Thursday, 09/12/2010, 12:00

1582 بینراوە




ئەگەر تائەمڕۆ لە بەرژەوەندى تایبەتى ولە ژێر ناوى مۆراڵى سیاسى و دیبلۆماسیدا نهێنى كۆبونەوە و رێككەوتن ودانیشتنەكانتان شارابونەوە ئەوا ئەمڕۆ لەسایەى هەژمونى عەولومەدا ئەو مۆراڵەش كاتى بەسەر چو، ئیتر لە ئەمڕۆ بەدواوە شتێك نامێنێت بەناوى پاراستنى نهێنى لەژێر هەرناو و بیانوێكدا بێت ، من نازانم كێ لەپشت كارە كانى ئەو پێگەوەیە ، هەندێك دەڵێن ئەو گەمە بەشێكە لەكێشمەكێشى جەنگى دەرونى نێوان هەردوو پارتى كۆمارى و دیموكراتەكانى ئەمریكا رایەكیتریش هەیە گومان دەخاتە سەر ئیسرائیل بەتایبەت لایەنى عەرەبى چونكە تائێستا ئەو پێگەیە هیچ نهێنیەكى بەرچاوى حكومەت و بەرپرسانى ئیسرائیلى ئاشكرا نەكردووە .
پێگەى ویكیلیكس ئەگەر هەر هیچى نەكردبێت ئەوە لەمیانەى ئەو هەزاران هەزار دیكۆمێنت و بەڵگەنامە نهێنیەگرنگ و دانیشتنە نهێنى و كۆبونەوە داخراو و پەیوەندیە تەلەفۆنى ونامەگۆڕینەوەى نێوان سەرانى وڵاتەگەورە و بچوك وحیزب و رێكخراوەكاندا رویداوە ئاشكرا كردووە بۆمان ،ئەو دەستە نهێنیەى ئاشكراكردووە كە بە وتە و كردار ولایەنگیرى بوشدارى سەلبى و ئیجابى دەكەن لە گۆڕانكاریە گەورە و بچوكەكانى جیهاندا بە سەرانى هەرێمەكەى ئێمەشەوە .
چاودێرانى سیاسى و ڕۆژنامەنوسان و خەڵكیش چەندینجار لەوەیان پرسیوە ئاخۆ لەكۆبونەوە داخراو و دانیشتنە نهێنیەكاندا چى رودەدات باس لەچى دەكەن و لەسەر چى رێكدەكەون و هۆكارى ئەو هەموو هاتن و سەردان و داوەتنامە و پەیوەندیە تەلەفۆنیانە چى بێت .؟ بەڵام تائێستاش هیچ كەس لەو جەنجاڵەى نێوان سەركردەكان هیچى دەست نەكەوت ،خەڵكى لەئەمڕۆ بەدواوە ئیتر چاوەڕێى ئەوە لە سەركردەكان ناكە كە ئاخۆ لە كۆبونەواكانتاندا چیتان باسكرد ،ئیتر لەمەودوا لەزارى ڕاگەیاندنەكانەوە بێ ماندوبون بەدوادا چون نهێنیەكان خۆیان دێنە نێو ماڵ و شاشەى كۆمپیوتەرەكانمانەوە .
پێگەى ویكیلیكس ئیتر شتێكى نەهێشتەوە ناوى نهێنى بێت ئەوەى تائێستا ئێوە لە ژێر ناوى بەرژەوەندى باڵادا شاردوتانەتەوە ئاشكرا بون زیاتریش ئاشكرا دەبێت ، ئەگەر ئێوە كارى ئەو پێگەیە بەبێ مۆراڵ ناودەبەن ئەوا خەڵكى دەمێكە بەگومانن لە كار و كۆبونەوە و سەردان و میواندارى ورێكەوتنەكانى ئێوە ، هیچ كاتێكیش ئێوە كارتان لەسەر ڕەواندنەوەى ئەو گومانانەنەكردووە ، هەر بۆیە من لێرەوە بەسەركردەكانى خۆمان دەڵێم ئەگەر تائەمڕۆ نهێنى كۆبونەوەو دانیشتنەكانتان پاراستووە ، ئیتر لە ئەمڕۆ بەدواوە راستگۆیانە گفتوگۆ و خاڵە جیاواز وكۆكەكانى نێو كۆبونەوەكان بخەنە بەر دیدى ڕاگەیاندنەكان و خەڵكى ، چونكە ئەگەر ئێوەش بیشارنەوە ئەوا راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لایەنەكەیتر ئاشكراى دەكات ،دەتوانن ئەو راستیەش بەوان بڵێن ، چونكە خاوەن و دامەزرێنەرى ئەو پێگەیە بڕیارى داوە بەردەوامبێت لە ئاشكراكرنى نهێنیەكان لەگەڵ ئەو هەمو هەڕەشە و تۆمەتباركردن و تەنانەت گرتنیشیدا ، دەزانن ئەگەر واتانكرد ئەوە جۆرێكە لە ئیعتیبار دانان بۆگەل ، ئەوەش هەمان كاردانەوەى دەبێت لەلایەن گەلەوە ، هەروەها پێچەوانەكەشى ڕاستە .ٍ
ئەگەر فشارەكان بۆ راگرتنى ئەو پێگەیە بێ ئامانج بێت لە داهاتودا ئێمە و ئێوە و دەركەوتنى راستیەكان بۆ مێژوو .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە